ئەمڕۆ سێشەم یانەی هەولێر لەنێو یاریگەی خۆی و لەبەردەم هاندەرانی یارییەكی تری خولی نایابی عێراق بەرامبەر یانەی نەفتی ناوەڕاست ئەنجام دەدات.
یارییەكە لە گەڕی 18ی خولەكە دەبێت و سەعات 4:45 لەنێو یاریگەی فڕەنسۆ هەریری بەڕێوە دەچێت.
یانەی هەولێر پێنجشەمی هەفتەی رابردوو لە دوایین یاری خۆیدا لە شاری بەسڕا لەنێو یاریگەی زوبێر بەبێ گۆڵ بەرامبەر یانەی بەحری یەكسان ببوو، یانەی نەفتی ناوەڕاستیش بەهەمانشێوە لە دەرەوەی یاریگەی خۆی بەبێ گۆڵ لەگەڵ یانەی دیوانییە یەكسان ببوو.
یانەی لە كۆی 17 یاریی رابردوودا 23 خاڵی كۆ كردۆتەوە و لە ریزبەندی 8ی یانەكانی خولی نایابی عێراق دێت، یانەی نەفتی ناوەڕاستیش بە جیاوازی دووخاڵ لە ریزبەندی 10ی یانەكانە.
یانەی هەولێر بەشێوەیەكی گشتی لە وەرزی ئەمساڵی خولی نایابی عێراق 6 یاری بردۆتەوە و لە 5 یاریشدا یەكسانبووە لەگەڵ 6 شكستی تر، لەبەرامبەریشدا یانەی نەفتی ناوەڕاست 5 یاری بردۆتەوە لەگەڵ 6 یەكسانبوون و 5 شكست.