خێزانێكی شاره‌دێی بلێی سه‌ر به ده‌ڤه‌ری بارزان، كارگه‌ی هاڕینی ترشیان له‌ناو ماڵه‌كه‌ی خۆیان دروست كردووه و ئه‌ندامانی خێزانه‌كه خۆیان به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن و به‌رده‌وام كاری تێدا ده‌كه‌ن.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی باشترین جۆری سماق له دۆڵی زێباری سه‌ر به شاره‌دێی دینارته ده‌ست ده‌كه‌وێت و له شاره‌دێی دینارته نزیكه، ئه‌م خێزانه بیرۆكه‌ی كاره‌كه‌یان بۆ هاتووه و كارگه‌یه‌كیان به ناوی "چاڵی" دروست كردووه، ڕۆژانه كاری تێدا ده‌كه‌ن و ترش ئاماده ده‌كه‌ن و ده‌یهاڕن.
كرمانج چاڵی وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری كارگه‌كه كار ده‌كات، هاوسه‌ره‌كه‌ی، كچه‌كه‌ی، كوڕه‌كه‌ی و بووكه‌كه‌یشی وه‌ك كارمه‌ند هاوكاریی ده‌كه‌ن و پێكه‌وه كارگه‌كه به‌ڕێوه ده‌به‌ن. ڕۆژانه له نێوان 50 بۆ 200 كیلۆ ترش ده‌هاڕن و ده‌یخه‌نه ناو كارتۆنی تایبه‌تی 100 گرامیی. پلانیان وایه له داهاتوودا په‌ره به كاره‌كه‌یان بده‌ن و هه‌لی كار بۆ كه‌سی تریش بڕه‌خسێنن، هه‌روه‌ها كارتۆنی 200 و 400 گرامییش زیاد بكه‌ن.
به‌ڕێوه‌به‌ری كارگه‌كه به "وشه"ی گوت: لە دەڤەری زێبار سێ جۆر ترش هەن، ئه‌وانیش ترشی سوور، بارۆكی و سپین، باشترین جۆره‌كانی ترشی كوردستان له‌م ده‌ڤه‌ره هه‌ن. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌س نه‌بوو گرنگی به ترشه‌كان بدات، جوتیاران زۆر به هه‌رزانی به ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی كوردستانیان ده‌فرۆشت، به‌ڵام ئێسته ئێمه خۆمان به كوالێتی به‌رز و به له‌به‌رچاوگرتنی ته‌واوی ڕێنماییه‌كانی ته‌ندروستی ئه‌م كاره ده‌كه‌ین و به‌ره‌و هه‌ر سێ پارێزگای هه‌ولێر، دهۆك و سلێمانیشی ده‌نێرین.
لە دۆلی زێباری سەر بە شارەدێی دینارتە، زیاتر له پێنج هەزار باخ و ڕه‌زی تایبەت بە ترش هه‌ن، ساڵانە زیاتر لە 15 هەزار تۆن ترش بەرهەم ده‌هێنن.
بارزان/ نەوزد هلۆری