كۆمسیۆنى مافى مرۆڤى سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئاشكراى كرد 200 خێزان له‌ناوچه‌یه‌كى بچووكى رۆژهه‌ڵاتى سووریا له‌لایه‌ن رێكخراوى تیرۆریستى داعشه‌وه ئابڵۆقه دراون.
میشیل باشلیه سه‌رۆكى
كۆمسیۆنى مافى مرۆڤى سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له به‌یاننامه‌یه‌كدا راى گه‌یاندووه، 200 خێزان له ناوچه‌یه‌كى بچووكى ژێر ده‌سه‌ڵاتى رێكخراوى تیرۆریستى داعش ئابڵۆقه دراون و داعش رێگرییان لێ ده‌كات.
له‌لایه‌كى تره‌وه به پێى به‌یاننامه‌كه‌ى ئه‌م به‌رپرسه‌ى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان " خێزانه‌كان رووبه‌ڕووى هێرشى ئاسمانى و وشكانى ده‌بنه‌وه كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانى سووریاى دیموكرات و هێزه‌كانى هه‌سه‌ده ئه‌نجام ده‌درێت".
باشلیه له به‌شێكى تر‌ى به‌یاننامه‌كه‌ى داوا ده‌كات له رووى نێوده‌وڵه‌تییه‌وه كار بكرێت بۆ رزگاركردنى ئه‌و خێزانانه و داوایش له هێزه‌كانى هه‌سه‌ده و هاوپه‌یمانان ده‌كات له‌كاتى هێرشه‌كانیان ره‌چاوى بارودۆخى ئه‌و خێزانانه بكه‌ن.
ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌كه رێكخراوى تیرۆریستى داعش له ناوچه‌یه‌كى به‌رته‌سكى گوندى باغوزى سووریا ئابڵۆقه دراوه، به پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى له‌به‌رده‌ستى رێكخراوه مرۆییه‌كاندان چه‌ند خێزانێك كه ژماره‌یان زیاتر له 200 خێزان ده‌بێت له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتى داعش ماونه‌ته‌وه.