په‌رله‌مانتارێكى هاوپه‌یمانى سائیروون ئاشكراى كرد، وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى عێراق له سوننه‌كان ده‌سه‌ندرێته‌وه و دووپاتیشى ده‌كاته‌وه ئه‌م كاره له‌سه‌ر پێشنیارى سه‌ندیكاى مامۆستایانى عێراقى ئه‌نجام ده‌درێت.
هه‌رچه‌نده وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده بۆ لایه‌نێكى سوننه ته‌رخان كرابوو، كه‌چى په‌رله‌مانتارێكى هاوپه‌یمانى سائیروون ئاشكراى ده‌كات ئه‌م وه‌زاره‌ته له سوننه‌كان ده‌سه‌ندرێته‌وه و له‌ناو وه‌زاره‌ته‌كه كاندیدى بۆ ده‌ستنیشان ده‌كرێت.
ره‌عد مه‌گسووسى په‌رله‌مانتارى سائیروون له لیژنه‌ى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى په‌رله‌مانى عێراق له
لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى ئاشكراى كرد، ئه‌وان له هه‌وڵى ئه‌وه‌دان وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده له هاوپه‌یمانى مه‌شرووعى عه‌ره‌بى"سوننه" وه‌ربگرنه‌وه و له ناو وه‌زاره‌ته‌كه كاندیدێكى بۆ ده‌ستینشان بكه‌ن.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره دووپاتى ده‌كاته‌وه ئه‌مه له سه‌ر داواى سه‌ندیكاى مامۆستایانى عێراقه بۆ ئه‌وه‌ى وه‌زاره‌ته‌كه دوور بێت له ململانێى تایفه‌گه‌رى، هه‌روه‌ها ئاشكرایشى ده‌كات سه‌ندیكاى مامۆستایان داوایه‌كى تریان كردووه، كه تایبه‌ته به وه‌رگرتنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه گشتییه‌كانى په‌روه‌رده له پارێزگاكان به ئامانجى ئه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاته‌كان به وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده بدرێته‌وه.
سه‌باره‌ت به داواى یه‌كه‌م ئه‌ندامه‌كه‌ى هاوپه‌یمانى سائیروون دووپاتى ده‌كاته‌وه ئه‌وان وه‌ك هاوپه‌یمانى سائیروون پشتگیریى داواكه ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ ده‌ست پێ كردنى وه‌رزى نوێى په‌رله‌مان كارى بۆ ده‌كه‌ن.
وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده به مه‌شرووعى عه‌ره‌بى سوننه درابوو كه له‌لایه‌ن خه‌میس خه‌نجه‌ره‌وه سه‌رۆكایه‌تى ده‌كرێت، سه‌ره‌تا سه‌با تائى كاندیدى وه‌زاره‌ته‌كه بوو، به‌ڵام به‌هۆى ئه‌وه‌ى هاوسه‌ره‌كه‌ى له ریزى به‌عس بوو كاندیدبوونه‌كه‌ى هه‌ڵوه‌شایه‌وه و شه‌یما حه‌یالى كاندید كرا، دواى رۆژێك له په‌سه‌ندكردنى حه‌یالى له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه ده‌ركه‌وت براكه‌ى شه‌یما یه‌كێك بووه له‌سه‌ركرده‌كانى داعش، ئه‌ویش ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى پێشكه‌ش كرد.
هه‌رچه‌نده تا ئێسته ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ى قبووڵ نه‌كراوه، به‌ڵام عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیرانى له‌شوێنى ئه‌و سفانه حه‌مدانى بۆ وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده كاندید كردووه.