راوێژكارێكى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ئاشكراى ده‌كات حكوومه‌تى عه‌بدولمه‌هدى و ئه‌مه‌ریكا رێككه‌وتوون بۆئه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا به خاكى عێراق له سووریا بكشێنه‌وه.
عه‌بدولكه‌ریم مسته‌فا راوێژكارى عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق له لێدوانێكى بۆ ماڵپه‌ڕى
سپۆتنیكى رووسى ئاشكرا كردووه، حكوومه‌تى عێراق و ئه‌مه‌ریكا رێككه‌وتنیان له‌سه‌ر كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له سووریا ئه‌نجام داوه.
ئه‌و راوێژكاره دووپاتى ده‌كاته‌وه، به پێى رێككه‌وتنه‌كه هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له سووریا به‌خاكى عێراق ده‌كشێنه‌وه. له‌باره‌ى واده‌ى كشانهوهكهیش ئه‌و به‌رپرسه عێراقییه ئاشكراى ده‌كات، كشانه‌وه‌كه له‌مانگى داهاتوودا ده‌ست پێ ده‌كات و له یه‌كى مانگى نیسان تێپه‌ڕ ناكات".
عه‌بدولكه‌ریم مسته‌فا باسى ئه‌وه‌ى نه‌كردووه ئایا هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له عێراق ده‌مێننه‌وه یان ره‌وانه‌ى ئه‌مه‌ریكا ده‌كرێنه‌وه.
ئه‌م رێككه‌وتنه‌ى نێوان حكوومه‌تى عێراق و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له كاتێكدایه كه زۆرێك له هێزه عێراقییه‌كان داوا كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ن له عێراق.
تره‌مپ له 19ى كانوونى یه‌كه‌م/ دێسه‌مبه‌رى ساڵى 2018 بڕیارى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكاى له سووریا راگه‌یاند ئه‌و كات به‌رپرسانى عێراق داوایان كرد بۆ ئه‌م كشانه‌وه‌یه ده‌بێت هاوئاهه‌نگى له نێوان ئه‌مه‌ریكا و عێراق هه‌بێت، نه‌وه‌ك كشانه‌وه‌كه كاردانه‌وه‌ى نه‌رێنێ بۆ عێراق هه‌بێت.