ئه‌پڵ له نوێترین كاری هه‌ستا به ئاشكراكردنی دیزاینی ئایفۆن 11 كه پێشووتر ئاماژه‌ی پێ نه‌كرابوو و وه‌ك سوپرایزێك به خه‌ڵكی ناساند كه زۆربه‌ی زۆری هه‌وادارانی تووشی شۆك كرد.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
forbes" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه، باس له نوێترین دیزاین ده‌كات كه ئه‌پڵ بۆ مۆبایله نوێیه‌كه‌ی داناوه و ئاماژه‌ی پێ داوه، كۆمپانیای ئه‌پڵ دیزاینی نوێترین ئایفۆنی ئاشكرا كرد و وێنه‌كه‌ی به تۆڕه‌كانی دنیادا بڵاو كردووه‌ته كه بووه جێگای سه‌رسووڕمانی هه‌وادارانی ئایفۆن.
كۆمپانیاكه ته‌نیا وێنه‌ی دیزاینه‌كه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه و گوتویه‌تی ئه‌مه ئایفۆن 11یه، جگه له‌وه هیچ ڕوونكردنه‌وه‌ی تری له‌سه‌ر مۆبایله كه بڵاو نه‌كردووه‌ته‌وه و كاتی نمایش كردنه‌كه‌یشی ئاشكرا نه‌كراوه.
كۆمپانیای ئه‌پڵ له ساڵی 1976 له لایه‌ن ستیڤ وۆزنه‌یك و ستیڤ جۆبس له ئه‌مه‌ریكا دامه‌زرا و له ساڵی 1984 ئه‌پڵ ده‌ستی به فرۆشتنی كۆمپیوته‌ر كرد، هه‌روه‌ها له ساڵی 2010 ئه‌پڵ ده‌ستی به فرۆشتنی ئایپاد كرد، له‌گه‌ڵیدا له ساڵی 2011 ئایپاد دوو خرایه روو و له ساڵی 2012 ئایفۆنی پێنج و ئایپادی مینی خسته بازاڕه‌وه و له‌و كاته‌وه ئه‌پڵ به یه‌كێك له كۆمپانیا زلهێزه‌كانی دنیا ده‌ناسرێت.