وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به نووسراوی ژماره (1326) كه له ڕۆژی 17ی شوباتی 2019 ده‌ریكردوه و واژووى رێباز حه‌ملان وه‌زیری دارایی به‌سه‌ره‌وه‌یه، كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی قه‌رزی بارزگانی دیاری كرد.
به‌پێی بڕیاره‌كه، كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كه له سبه‌ی چوارشه‌م 20ی شوبات، ده‌ست پێ ده‌كات و ده‌بێت له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگدا قه‌رزه‌كان بگه‌ڕێنرێنه‌وه، به‌پێچه‌وانه‌وه رێكاری یاسایی به‌رانبه‌ر ئه‌و كه‌سانه ده‌گیرێته‌به‌ر كه قه‌رزه‌كانیان نه‌گه‌ڕاندوه‌ته‌وه.
پێش قه‌یرانی دارایی، حكوومه‌تی هه‌رێم زیاتر له 750 ملیار دیناری وه‌ك قه‌رز به بازرگانان داوه، به‌ڵام دواتر بڕیاریدا ئه‌و قه‌رزانه بگه‌ڕێنێته‌وه و بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران خه‌رج بكرێت، به‌ڵام تائێسته قه‌رزه‌كان بۆ حكوومه‌ت نه‌گه‌ڕێنراونه‌ته‌وه.
به‌ڵام وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى هیچ ئاماژه‌یه‌كى به بڕى قه‌رزه‌كه نه‌كردووه.