كۆمپانیای ڤیڤۆ له نوێترین به‌رهه‌مدا مۆبایلێكی دروست كرد كه خاوه‌نی به‌هێزترین سیسته‌مه و جوانترین دیزاینه.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
gadgets" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه، باس له نوێترین مۆبایلی ڤیڤۆ ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، كۆمپانیای ڤیڤۆ له نوێترین به‌رهه‌میدا مۆبایلێكی خسته بازاڕه‌وه به‌ناوی "Vivo U1" كه وه‌ك خۆی ئاماژه‌ی پێ كردووه ئه‌م مۆبایله جیاواز دروست كراوه و دیزاینه‌كه‌ی دووباره نییه.
ئه‌مه‌یش گوتراوه كه ئه‌م مۆبایله خاوه‌نی شاشه‌یه‌كی گه‌وره كه قه‌باره‌كه‌ی 6.20 ئینجه، هه‌روه‌ها ڕامی شه‌ش گێگابایت و میمۆری ناوه‌كیشی 256 گێگابایتی بۆ دانراوه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه جوانترین كامێرای بۆ داده‌نێت كه 32 مێگاپێكسڵه.
ڤیڤۆ یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی چین بۆ دروستكردنی مۆبایل و ئامێره ته‌كنه‌لۆجییه به‌هێزه‌كان، ئه‌و كۆمپانیایه له ساڵی 2009 له‌سه‌ر ده‌ستی "شین وی" چینی دامه‌زراوه كه ئێسته كۆمپانیاكه یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا و مانگانه و ساڵانه به‌رهه‌می ناوازه و به‌هێزه ده‌خاته بازاڕه‌كانه‌وه.