سوودی سەهۆڵ بۆ پێست

:: PM:09:50:19/02/2019 ‌
پێستمان بە بەردەوامی زیانی پێدەگات بەهۆی پیسی و تۆز و ئارەقكردنەوەوە یان چەندان پێكهاتەی تر كە دەبنە هۆی وشكبوونەوەی پێست، رەنگە لە سەرەتادا بێگوێدانە پێستمان بیر لە زیانەكانی ئەم كاریگەریە دەرەكیانە نەكەینەوە، بەڵام لە داهاتوودا هۆكارێكە بۆ پیربوونی پێست.

سەهۆڵ چ كاریگەرییەكی هەیە لەسەر پێست؟
بەكارهێنانی سەهۆڵ بۆ پێست یارمەتی هێوبوونەوەی پێست دەدات و هەوكردن كەم دەكاتەوە بەپێی شارەزایانی پزیشكی بەكارهێنانی ئەم رێگایەچەندان سوودی گرنگی هەیە بۆ پێست لە داهاتوودا.

سەهۆڵ چۆن كار لە پێست دەكات؟
  سی بۆ چوار پارچە سەهۆڵ كە پارچەیەكی سپی خاوێنەوە دواتر پێستی دەموچاوتی پێ بشێلە بە شێوەی بازنەی بۆ ماوەی چەند خولەكێك باشتر وایە لە ناوچەوانەوە دەست پێ بكرێت بۆ روومەت، لووت، چەناگە، خەتی لێو بەتایبەتی دەوروبەری لێوەكان.

سوودەكانی سەهۆڵ بۆ پێست ئەمانەن:
یەكەم: كەمكردنەوەی هەڵئاوسان و هەوكردن، رەنگە پێست جارناجار تووشی هەڵئاوسان و هەوكردن ببێت بەهۆی هەر هۆكارێكەوە بێت  وەكو پێوەدانی مێروو یان هەستەوەری. بەكارهێنانی سەهۆڵ بەهۆی ئەو پلە ساردەی كە هەیەتی رۆشتنی خوێن بۆ ئەو ناوچەیە سنوردار دەكات بەمەش پێست باشتر دەبیت و رێگە لە هەڵئاوسان و هەوكردنی پێست دەگرێت.

دووەم: كونیلەكانی پێست بچووك دەكاتەوە، زۆركات كونیلەكانی پێست گەورە دەبن بەهۆی زۆر دەردانی چەوری یان كشانی كونیلەكانەوە بەمەش لە كاتی ماكیاج شێوەیەكی نارێك بە پێست دەدات، بەڵام دەتوانرێت لە رێگەی بەكارهێنانی سەهۆڵەوە ئەم كونیلانە بچووك بكرێتەوە چونكە توانایی كرژكردنی كونیەلكانی پێستی هەیە بەمەش پێست باشتر دەكات و رێگە لە نارێكی پێست دەگرێت.

سێیەم: گەرمبوونی پێست كەم دەكاتەوە، كاتێك لە وەرزی گەرماداین بەردەوام پێستمان تووشی گەرمبوون و سووربوونەوە دەبێت و بەمەیش گرفتەكانی پێست لەم وەرزەدا زیاتر دەكات، بەكارهێنانی سەهۆڵ  بۆ پێست لەم گرفتانە رزگارت دەكات، دەتوانرێت سەهۆڵی ئاسایی بۆ شێلانی پێست بەكاربهێنرێت یان چای بەستوو بەكاربهێنرێت كەهەمان كاریگەری هەیە لەسەر پێست و رێگە لە گەرمبوونی پێست دەگرێت و زیانەكانی گەرماو تیشكی خۆر كەم دەكاتەوە.



وشە - ئاوات ئازاد