گۆرانیبێژى لاوی باکوری کوردستان "جەنگیز یازگی" له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له یوتیوب نوێترین کلیپی بە ناوی "باران و جاران" بە بەشداری دوو هونەرمەندی تر بڵاو کردەوە، تا ساتى ئاماده‌كردنى ئه‌م هه‌واڵه 3,481 به‌ینه‌رى هه‌بووه.
جەنگیز یازگی له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك نووسیویه‌تى: "باران و جاران نوێترین کاری هونەرییەمه کە لەگەڵ دوو ئەستێرەی بەناوبانگی باکوری کوردستان گوتوومه، موزیکی گۆرانییەکە خۆم دامناوە و هۆنراوەی مەسعوود فەتحییە، دابەشکردنی موزیکی لەلایەن هونەرمەند ڕۆزبێ موسلیح بۆ کراوە".
به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى بڵاو كراوه‌ته‌وه له ناوه‌نده هونه‌رییه‌كان گۆرانیبێژى لاوی باکوری کوردستان "جەنگیز یازگی" جگە لەم به‌رهه‌مه تازه‌یه سەرقاڵی بڵاو کردنەوەی ئەلبوومێکە کە زاراوەکانی (سۆرانی، کەلهوری، کرمانجی، زازا) لە خۆ دەگرێت.
گۆرانیبێژى لاوی باکوری کوردستان پێشتر به‌شدارى به‌رنامه‌ى كوردئایدڵى كوردساتى كرد و تا قۆناغه‌كانى كۆتایى ڕۆیشت، به‌هۆى ده‌نگه جیاوازه‌كه‌یه‌وه توانى هه‌وادارێكى زۆر بۆخۆى كۆبكاته‌وه، شاره‌زاییه‌كى باشى له میوزیك هه‌یه.