باس و خواسی كشانه‌وه و مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له سووریا هه‌ر رۆژ له میدیاكان قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كرێ، له نوێترین زانیارییش كه رۆژنامه‌ی وۆل ستریت جۆرنال و ئاژانسی ڕۆیته‌رز بڵاویان كرده‌وه، ئه‌وه‌یه كه هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له كۆتایی مانگی نیسان/ئه‌پریل له سووریا ده‌كشێنه‌وه، ئێسته‌یش نوێنه‌ری سه‌رۆك تره‌مپ له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی جیمس جیفری دانوستاندن له نێوان توركیا و هێزه‌كانی هه‌سه‌ده ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی دوای كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا گرفت ڕوو نه‌دات، هه‌موو ئه‌مانه‌یش پلاندانانه بۆ شكستێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه و چاوه‌ڕواننه‌كراو كه به‌ر سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌وێت.
پێگه‌ی "
Eurasia Review" شرۆڤه‌یه‌كی ئارۆن شتاینی بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا ئاماژه‌ی داوه، توركیا هه‌رگیز له‌گه‌ڵ واشنتن له‌سه‌ر مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی سووریای دیموكرات ناگاته ڕێككه‌وتن و ئه‌و كێشه‌یه به كراوه‌یی ده‌مێنێته‌وه و ناوچه‌ی ئارامیش به بێ سه‌ركه‌وتنی دانوستاندنه‌كان بۆ گه‌یشتن به لێكگه‌یشتن له نێوان هه‌سه‌ده و توركیا ئه‌سته‌مه دروست ببێ و سه‌ره‌نجام هه‌ر شه‌ڕ و ناكۆكی لێ ده‌كه‌وێته‌وه، ئاڵۆزی گه‌وره دوای كشانه‌وه‌ی سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكا دروست ده‌بێت.
له به‌شێكی تردا شتاین ده‌ڵێ، هیچ هه‌وڵێك و سازشێك ناتوانێ به‌ر به شه‌ڕی توركیا و په‌یه‌ده بگرێ، دوای كشانه‌وه‌ی سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكا له سووریا، بۆ ئه‌وه‌ی تره‌مپ و حكوومه‌ته‌كه‌ی پێیه‌وه خه‌ریكن بێ ئه‌نجام ده‌بێ و هیچی لێ شین نابێت، دروستكردنی ناوچه‌ی ئارام ده‌سپێشخه‌رییه‌كه كه ئه‌نكه‌ره پێشوازی لێ ده‌كات، به‌ڵام سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی سه‌ره‌تا ده‌بێ هێزه‌كانی په‌یه‌ده له‌ناوببرێن، ئنجا ناوچه‌ی ئارام دروست ببێت، دووپاتیش له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه ده‌بێ سوپای توركیا ناوچه ئارامه‌كه له ڕووی ته‌ناهییه‌وه كۆنتڕۆڵ بكات و نابێ هیچ ده‌سه‌ڵاتێك به ده‌ست په‌یه‌ده هه‌بێ كه به بۆچوونی توركیا درێژكراوه‌ی په‌كه‌كه‌ن كه له 1984ه‌وه شه‌ڕی توركیا ده‌كات.
له‌لایه‌كی تره‌وه هێزه‌كانی سووریای دیموكرات به گشتی و په‌یه‌ده به تایبه‌تی به ته‌واوی دژی دروستكردنی ناوچه‌ی ئارامن كه توركیا و سه‌ربازه‌كانی ناوچه‌كه بپارێزن و ده‌ستوه‌ردان له باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا بكه‌ن، ئه‌مانه شیاوی سازش له‌سه‌ركردن نین، چونكه هه‌ر لایه‌ك به بوونی ئه‌وه‌ی تر، شه‌ڕ و ناكۆكی له نێوانیان دروست ده‌بێ، له به‌رانبه‌ر ئه‌وه‌دا په‌یه‌ده ڕازی بووه كه ناوچه سنوورییه‌كان له‌گه‌ڵ توركیا ئه‌وان لێی بكشێنه‌وه و چاره‌سه‌رێكی تر بكرێ كه دڵی توركیا ڕازی بكات، به‌وهۆیه‌وه پلانێكی تر ئه‌وه‌یه كه هێزه‌كانی فڕه‌نسا و به‌ریتانیا به هاوبه‌شی له سنووری توركیا و سووریا بڵاوه‌یان پێ بكرێت، به‌ڵام له‌م هه‌نگاوه‌یش نه توركیا ناوچه‌ی ئارام به هه‌بوونی یه‌په‌گه قبووڵ ده‌كات، نه یه‌په‌گه‌یش ناوچه‌ی ئارام به بوونی سه‌ربازانی توركیا، كه‌واته هه‌موو بژارده‌كان گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ خاڵی سه‌ره‌تا و ئه‌گه‌ری دروستبوونی جه‌نگ زۆر به‌هێزتر ده‌كات.
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و توركیا له گفتوگۆكانیان گه‌یشتوونه‌ته هه‌نگاوی باش و به خێرایی دۆسییه‌كه یه‌كلایی ده‌كه‌نه‌وه، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی سه‌رۆكی توركیا كه‌ناڵێكی تایبه‌ت و ڕاسته‌وخۆی له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی توركیا كردووه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی له‌و ته‌نگژه دیپلۆماسییه و خراپی پێوه‌ندییه‌ی له‌گه‌ڵ واشنتن ده‌ربازی ببێ، هاوكات باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریایش بخاته ژێر ڕكێفی خۆی. توركیا بژارده‌ی تری له‌به‌رده‌م دایه له ئه‌گه‌ری ڕازینه‌بوونی واشنتن به داواكانی، ئه‌ویش پێوه‌ندی تۆكمه و پتهویهتی له‌گه‌ڵ مۆسكۆ، كه دواجار ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا هه‌ر سوور بێ له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی یه‌كێك له نێوان توركیا و یه‌په‌گه، ڕه‌نگه دان به ڕژێمی به‌شار ئه‌سه‌د بنێ و به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ڕووسیا و ئه‌سه‌د دژی یه‌په‌گه بوه‌ستنه‌وه. بۆیه ئه‌نكه‌ره به باشی ده‌یه‌وێ سوود له‌م كارته وه‌ربگرێ و به هیچ شێوه‌یه‌ك نایه‌وێ ده‌رفه‌ته‌كه له ده‌ست بدات.
له‌لایه‌كی تره‌وه ئه‌گه‌ر دانوستاندنه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و ئه‌نكه‌ره‌یش سه‌ر بگرێ و ناوچه‌ی ئارام بڕیاری دروستكردنی بدرێ، ئه‌وا ڕووسیا و دیمه‌شق به ته‌واوی دژی ئه‌و هه‌وڵه ده‌وه‌ستنه‌وه و جیا له‌وه‌یش ئه‌نكه‌ره و ڕووسیا و دیمه‌شق ماوه‌یه‌كه باس له ڕێككه‌وتنی ئه‌ده‌نه‌ی ساڵی 1998 ده‌كه‌ن، كه به‌وهۆیه‌وه سووریا پابه‌ند ده‌كرێ به ڕێگری له بوونی هێزه‌كانی یه‌په‌گه و نزیك له په‌كه‌كه كه خاكی سووریا بۆ هێرشكردنه سه‌ر توركیا به‌كاربهێنن و مه‌شق و ڕاهێنانیش له ناو خاكی سووریا بكه‌ن، كه له 2010 جارێكی تر ئه‌نكه‌ره و دیمه‌شق به سه‌رپه‌رشتی مۆسكۆ پابه‌ندیه‌تی خۆیان به‌و ڕێككه‌وتنه دووپات كرده‌وه، بۆیه ئه‌و بیرۆكه و ده‌سپێشخه‌رییه‌ی واشنتن دوباره شكست ده‌هێنێت، بۆیه دۆخه‌كه به ته‌واوی ئاڵۆزه و هیچ هه‌وڵ و ڕێگاچاره‌یه‌ك ناتوانێ دۆخه‌كه یه‌كلایی بكاته‌وه و دوای چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌یه‌ك ده‌یان كۆسپی تر دێته به‌رده‌م سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌رانبه‌ر سووریا، له‌به‌ر ئه‌وه هه‌موو هه‌وڵ و پلان و به‌رنامه و ده‌سپێشخه‌رییه‌كانی حكوومه‌تی دۆناڵد تره‌مپ، چاره‌سه‌ری شكسته و هیچی لێ ناڕوێت.
ئارۆن شتاین به‌ڕێوه‌به‌ری پرۆگرامی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته له په‌یمانگای توێژینه‌وه‌ی تایبه‌ت به سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا.