دۆلار بەرز دەبێتەوە

:: AM:10:05:20/02/2019 ‌
نرخی دۆلار لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بەرز دەبێتەوە و خاوەن نووسینگەیەكیش ئاشكرای دەكات، پاوەندیش ئێوارەی دوێنێ‌ نرخەكەی هەڵكشاوە.

ئەمڕۆ چوارشەم 20ـی شوبات، عەبدولڕەحمان حاجی كەمال خاوەنی نووسینگەی دراوگۆڕینەوەی نرخ بۆ "وشە" گوتی، دۆلار لە بازاڕەكانی دراوگۆڕینەوە كەمێك بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە، دوێنێ‌ 100 دۆلار بە 119 هەزار و 900 دینار بووە و ئەمڕۆ بووەتە 120 هەزار دینار.

ئاشكرای كرد، نرخی پاوەندیش بە بەراورد بە دوێنێ‌ بۆ هەر 100 پاوەندێك 300 دینار بەرزبوونەوە هەبووە.

نرخی دراوەكانی بەم جۆرە خستەڕوو:

100 دۆلار بە 120 هەزار دینارە.

100 یۆرۆ بە 136 هەزار دینارە.

100 پاوەند بە 155 هەزار دینارە.

100 هەزار تمەنی ئێرانی بە 9 هەزار و 750 دینارە.

100 لیرەی توركی بە 23 هەزار دینارە.



وشە - رامیار جەواد