به پێی پێشبینییه‌كانی كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ له هه‌ر چوار پارێزگای هه‌رێم كه‌شوهه‌وا جێگیر ده‌بێت و ئاسمان ساماڵ ده‌بێت، به‌ڵام سبه‌ی باران ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 20ی شوبات، پله‌ی گه‌رما له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان له نێوان دوو تا 17 پله‌ی سیلزیی ده‌بێت و ئاسمانیش ساماڵ ده‌بێت، تا دره‌نگانی شه‌ویش هیچ گۆڕانكارییه‌كی به‌سه‌ردا نایه‌ت.
سبه‌ی پێنجشه‌م 21ی شوبات، پله‌ی گه‌رما به‌رز ده‌بێته‌وه و ده‌گۆڕێت بۆ سێ تا 17 پله‌ی سیلزیی، هه‌روه‌ها ئاسمان ساماڵ ده‌بێت و به‌ره‌و په‌ڵه‌هه‌ور ده‌گۆرێت، ئه‌گه‌ری باران بارین له پارێزگاكانی سلێمانی، دهۆك و كه‌ركووك له كاته‌كانی شه‌ودا هه‌یه.
به گشتی تا ئەم ساتەی ساڵ بڕێكی زۆری باران لە كوردستان باریوە و لە هەندێك ناوچە گەیشتووەتە یەك مەتر و نیو، لە چەندان شوێنیش مەترێكی تێپەڕ كردووە و لە زۆربەی ناوچەكانی كوردستانیش سەرووی نیو مەتر باران باریوە لە كاتێكدا لە ساڵانی رابردوو زۆر لەمە كەمتر بوو.