كیسه‌ڵێكی تازه له‌دایكبوو كه له جۆری ئالبینۆیه، به‌شێوه‌یه‌كی نامۆ هاته دنیاوه، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌یه كه دڵی له ده‌ره‌وه‌ی جه‌سته‌یه‌تی.
ماڵپه‌ڕی
لبنان24 بڵاوی كردووه‌ته‌وه، حاڵه‌تێكی نامۆ كه زۆر به ده‌گمه‌ن ڕوو ده‌دات، له كیسه‌ڵێكی جۆری ئالبینۆدا ڕووی داوه، له‌كاتی له‌دایكبوونیدا ده‌ركه‌وتووه دڵی له ده‌ره‌وه‌ی جه‌سته‌یه‌تی، ئه‌مه‌ش پزیشكانی ڤێرته‌رنه‌ری ناچار كردووه له‌ژێر چاودێریدا بیهێڵنه‌وه.
خاوه‌نی كیسه‌ڵه‌كه له ویلایه‌تی نیوجیرسی ئه‌مه‌ریكا ده‌ژی، وێنه‌یه‌كی كیسهڵهكهی له دوای له‌دایكبوونی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام بڵاو كرده‌وه، به‌مه‌ش ناوی په‌یدا كرد و له دنیادا ڕووداوی كیسه‌ڵه‌كه بڵاو بووه‌وه.
مایك ئاكویلینای 29 ساڵ خاوه‌نی كیسه‌ڵه‌كه ده‌ڵێ: ئه‌م كیسهڵهم به‌م شێوه‌یه بینی، وام لێ هات ئومێدم زیاتر به ژیان هه‌بێت. به‌و بچووكییه‌ی خۆیه‌وه توانی خۆڕاگریم فێر بكات و خوێندنه‌وه‌م بۆ ژیان باشتر بێت.
پزیشكان ده‌ڵێن: ئه‌و كیسه‌ڵه ده‌بێت دوور له ده‌ستی كیسه‌ڵه‌كانی تر بژی، بۆ ئه‌وه‌ی زیانی پێ نه‌گات و ده‌بێ له‌ناو ئاوی خاوێندا هه‌ڵبگیرێت.