بەگوێرەی زانیارییە رۆژنامەوانییەكان یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی تا ئێستاش پەیوەستە بە بیرۆكەی گرێبەستكردن لەگەڵ كیلیان مباپێی ئەستێرە و هێرشبەری یانەی پاریس سان جێرمانی فڕەنسی.
یانەی شاهانە لە هاوینی 2017 هەوڵی گرێبەستكردنی لەگەڵ مباپێ دابوو كاتێك لە ریزی یانەی مۆناكۆی فڕەنسی یاری دەكرد و ئەو كاتیش دەستەوارەیەكی بە بەهای 170 ملیۆن یۆرۆ پێشكەش كرد، بەڵام یاریزانەكە لە كۆتاییدا بڕیاری دا هەر لە فڕەنسا بمێنێتەوە.
كۆواری (le10sport)ی فڕەنسی ئاشكرای كرد: یانەی ریال مەدرید تا ئێستاش بیرۆكەی گرێبەستكردنی لەگەڵ مباپێ ماوە و هەوڵیش دەدات لە ماوەی دوو وەرزی داهاتوودا بەهەر شێوەیەك بێت ئەم هێرشبەرە بەدەستبێنێ بەتایبەتیش دوای ئەوەی لە مۆندیالی 2018ی رووسیا ئاستێكی ناوازەی پێشكەش كرد و هەڵبژاردەی فڕەنسای كردە پاڵەوان.
كۆوارەكە هەروەها ئاشكرای كرد: فلۆرەنتینۆ پێرێزی سەرۆكی ینەی ریال مەدرید پلانی داڕشتووە لە ساڵی 2021 بیچتە نێو ركابەرییەكان بۆ گرێبەستكردن لەگەڵ مباپێ.
چونكە ئەو كات مباپێ ماوەی یەك ساڵ گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەی پاریس سان جێرمان دەمێنێ، یانەی شاهانەش دەیەوێ ئەمە بقۆزێتەوە بۆ ئەوەی دواجار بیباتە ریزی یانەكەیەوە.
جێی باسە مباپێ لە وەرزی ئەمساڵدا تا ئێستا لەگەڵ یانەی پاریس سان جێرمان ئاستێكی نموونەیی پێشكەش كردووە و لە كۆی بەشداریی 24 یاریی لەسەرجەم پاڵەوانیەتییەكان 24 گۆڵی تۆمار كردووە لەگەڵ دروستكردنی 14 گۆڵی تر بۆ هاوڕێكانی.