سەرۆكی حزبێك پەیامێك بۆ سەرۆك بارزانی دەنێرێت

:: PM:01:43:20/02/2019 ‌
سەرۆكی حزبێكی كوردستان، پەیامێك ئاڕاستەی سەرۆك بارزانی دەكات و دەڵێ كێشەكانی هەرێمی كوردستان هێندە گەورە نین، بۆیە داوا دەكەین بێیتە سەرهێڵ و دڵی هاووڵاتیی هەرێمی كوردستان خۆش بكەیت.

ئەمڕۆ چوارشەم 20ـی شوبات، محەمەد بازیانی سەرۆكی بزاڤی چاكسازی و گەشە لە پەیامێكی بۆ سەرۆك بارزانی هاتووە، وەك ئاگەدارن كوردستان بەقۆناغێكی هەستیاردا تێپەڕ دەكات لەم ئانوساتەدا دەبێت بەڕێزتان زیاتر لەسەر هێڵ بن، بەڵام ئەوەی ئێستە هاووڵاتییانی كوردستان پرسیارێك دەكەن، بۆچی سەرۆك بێدەنگە و دەرناكەوێت لە كاتێكدا بەڕێزیان وەك برا گەورەیەك لە كوردستاندا تەماشا دەكرێت.

سەرۆكی بزاڤی چاكسازی و گەشە ئاشكرای كردووە، گرفت و كێشەكانیش ئەوەندە گەورە نین بەڕێزیان نەتوانن چارەسەری بكەن، بۆیە لەو سۆنگەیەوە داوا لە بەڕێزتان دەكەین بێنە سەر هێڵ و دڵی هاووڵاتییانی كوردستان خۆش بكەن، چونكە بەڕاستی لە دڵەڕاوكێین و ئاسوودە نین.

لە كۆتایی پەیامەكە ئاماژە دراوە، سەرۆك بارزانی ئەركی بەڕێزتانە لەم قۆناغە ڕۆڵی گەورەی خۆتان ببینن و دڵی هاووڵاتییانی كوردستان خۆش بكەن.



وشە - رامیار جەواد