هۆكارەكانی وشكيی پێست

:: PM:03:25:20/02/2019 ‌
وشكبوونەوەی پێست كاتێك روو دەدات كە لەش بڕی پێویستی ئاوی نەبێت بۆ شێداركردنەوەی پێست نائومید دەبیت كاتێك گرنگییەكی زۆر بەخۆت دەدەیت و بڕێكی دیاریكراو ئاو دەخۆیتەوە هێشتا پێستت تووشی وشكبوونەوە دەبێت، هەندێك هۆكار هەن كە كار لە وشكبوونی پێست دەكەن و دەبنە هۆی تێكدانی پێست و نەمانی شێدار و دروستبوونی توێكڵ لەسەر پێست.

لێرەدا باس لەو هۆكارانە دەكەین كە دەبنە هۆی وشكبوونەوەی پێست.
یەكەم: خۆشتن بەئاوی گەرم، رەنگە وات بیستبێت كە خۆشتن بەئاوی گەرم دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی گوشاری دەروونی و ئەمەش راستە بەڵام هۆكارێكە بۆ وشكبوونی پێست، ئاوی گەرم دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی ئەو چەورییە بەسوودانەی كە لە لەشدا هەن و لەلایەن پێستەوە دەردەدرێن بۆ شێداركردنەوە. باشتر وایە لە گەرماوی گەرمدا خۆمان بشۆین نەك ئاوی گەرم بەكار بهێنین بۆ خۆشووشتن بۆ ئەوەی لەش شێداری لە دەست نەدات.

دووەم: ئاوی سەخت، مەبەست لەئاوی سەخت ئەو ئاوانە دەگرێتەوە كە بڕێكی زۆر مادەی كانزایی وەك زینك، مەگنیسیۆم، سۆدیۆمیان تێدایە، مەلەكردن لەم جۆرە ئاوەدا یان خۆشووشتن بەم ئاوە دەبێتە هۆی وشكبوونەوەی پێست، چونكە ئەو كانزایانەی لە ئاوەكەدا هەن دەبنە هۆی دروستكردنی چینێك چەوری لەسەر پێست و ئەم چەورییە كونیلەكانی پێست دادەخات، لە ئەنجامدا دەبێتە هۆی هەستەوەری پێست و رێگریكردن لە شێداری پێست.

سێیەم: زۆر خۆدانەبەر تیشكی خۆر، زۆرجار بەهۆی كاركردن یان هەر هۆكارێكی تر ژیان بڕێكی زۆر خۆر بەر پێستمان دەكەوێت دەبێتە هۆی وشكبوونەوەی پێست، چونكە ئەو تیشكە یوڤیەی كە لە خۆرەوە بڵاو دەبێتەوە، دەبێتە هۆی رێگریكردن لە شێداری پێست و بەمەش زیان بە كۆلاجینی پێست دەگەیەنێت، بۆیە پێویستە بەردەوام دژەخۆر بەكار بهینرێت و بەتایبەتی ئەو دژەخۆرانەی كە SPF لە 30 زیاترە.

چوارەم: نەخۆشیی شەكرە، زۆركات ئەو كەسانەی كە نەخۆشیی شەكرەیان هەیە بەردەوام هەست بە وشكبوونەوەی پێستیان دەكەن. ئەگەر گومانی دەركەوتنی ئەم نەخۆشییەت هەیە پێویستە لە ژێر چاودێری پزیشكدا چارەسەر بكرێت. دوو هۆكار هەیە كە وادەكات نەخۆشیی شەكرە بێتە هۆی وشكبوونەوەی پێست، یەكەمیان بوونی ئەو بڕە زۆرەی شەكر لە خوێندا دەبێتە هۆی رێگریكردن لە رۆیشتنی ئۆكسجین و پێكهاتەی خۆراكی بۆ پێست. دووەمیان یەكێكی تر لە نیشانەكانی شەكرە زۆر میزكردنە و ئەو میزكردنەش دەبێت  هۆی كردنە دەرەوەی بڕێكی زۆر ئاوی لەش و لە ئەنجامدا دەبێتە هۆی وشكبوونەوەی پێست.

پێنجەم: كەم چالاكی رژێنە دەرەقییەكان، حاڵەتێكی تری پزیشكی هەیە كە دەبێتە هۆی وشكبوونەوەی پێست، ئەویش كەم چالاكی رژێنە دەرەقییەكانە. رژێنە دەرەقییەكان بەرپرسن لە زۆر كرداری لەش وەك بەرهەمهێنانی چەوری پێست. كەمبوونەوەی چەوری پێست هۆكارێكە بۆ وشكبوونەوەی پێست. لەم حاڵەتەدا پێویستە سەردانی پزیشك بكرێت بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست.





وشە - ئاوات ئازاد