وه‌ك به‌ڵێنی به هه‌وادارانی دابوو، میریان پڕۆژه‌یه‌كی خێرخوازیی له‌م مانگه‌دا ڕاده‌گه‌یه‌نێت و چه‌ندان هونه‌رمه‌ند و كه‌سایه‌تیی ناسراویش به‌شداریی له پڕۆژه‌كه‌یدا ده‌كه‌ن.
میریان قادر دووه‌م هاوه‌ڵی شاجوانی كوردستان بۆ ساڵی 2019، له دوای ئه‌وه‌ی به فه‌رمی له هه‌ڵبژاردنی شاجوانێتیدا تاجی هاوه‌ڵی دووه‌می خستووه‌ته سه‌ری، چه‌ندان پڕۆژه و چالاكیی خێرخوازیی ئه‌نجام داوه، به‌منزیكانه‌ش گه‌وره‌ترینیان ڕاده‌گه‌یه‌نێت.
له هه‌ژماره فه‌رمییه‌كه‌ی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام، میریان پڕۆژه‌یه‌كی نوێی خێرخوازیی به ناوی "change life" بڵاو كرده‌وه، كه له 22ی شوبات ڕۆژی هه‌ینی له ماجیدی مۆڵی سلێمانی له ئاهه‌نگێكدا ورده‌كارییه‌كانی ڕاده‌گه‌یه‌نێت و پاره و پێداویستیی بۆ ئه‌و كه‌سانه دابین ده‌كه‌ن، كه باری داراییان خراپه و پێویستیان به هاوكارییه.
له‌و پڕۆژه‌یه‌دا، "ئۆژین نه‌وزاد" گۆرانیبێژی میلیی لاوی كورد، به گۆرانییه‌كانی به‌شداری ده‌كات و به هه‌مانشێوه ئه‌و داهاته‌ی له‌و شه‌وه‌دا په‌یدای ده‌كات، ده‌یكاته سندووقه خێرخوازییهكهوه.
شه‌وه ئاهه‌نگه‌كه سه‌عات حه‌وتی ئێواره ده‌ست پێ ده‌كات، چه‌ندان ئیڤێنت و سوپرایزی تر له‌خۆ ده‌گرێت و چه‌ندان میوان و كه‌سایه‌تیی ناوداریش به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن.