به مه‌به‌ستی سه‌لامه‌تی زیاتر بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی شۆفێری ده‌كه‌ن، یه‌كێك له دیزاینه‌ره به‌ناوبانگه‌كانی ئه‌ڵمانیا هه‌ڵده‌ستێت به‌داهێنانی بیرۆكه‌یه‌ك كه سه‌لامه‌تی شۆفێری زیاد ده‌كات.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
dailymail" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه، باس له یه‌كێك له گرینگ‌ترین داهێنانه‌كانی ئۆتۆمبێل ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، دیزاینه‌رێكی ئه‌ڵمانی كه رێكخراوی ZF هه‌ڵده‌ستێ به داهێنانی بیرۆكه‌یه‌كی ناوازه كه شۆفێری سه‌لامه‌تر ده‌كات، بیرۆكه‌كه‌یشی بریتییه له دانانی ئێرباگ بۆ ده‌ره‌وه‌ی ئۆتۆمبێل بۆ ئه‌وه‌ی له‌كاتی رووداوی هاتوچۆدا زیانی كه‌متریان پێ بگات.
ئه‌م دیزاینه‌ره ئه‌ڵمانییه له ڤیدیۆیه‌كدا چۆنیه‌تی ته‌قینی ئێرباگهكهی شی كردووه‌ته‌وه و گوتوویه‌تی، "ئه‌م ئێرباگه له‌كاتی ڕووداوی هاتوچۆدا له هه‌ردوو ته‌نیشته‌كانه‌وه ده‌ته‌قێت و %40 مه‌ترسییه‌كان كه‌م ده‌كاته‌وه"، كه ئه‌مه‌یش رێژه‌یه‌كی زۆره بۆ سه‌لامه‌تی له ئۆتۆمبێله‌كاندا.
هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م ئێرباگانه د. مایكڵ بوكسینهر به‌ڕێوه‌به‌ری رێكخراوی ZF گوتی، "ئێمه به هاوكاری دیزاینهرهكهمان هه‌وڵمان داوه كه ئێرباگی ئۆتۆمبێل بگه‌یه‌نینه قۆناغێكی تر و له ده‌ره‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌دا دروستی بكه‌ین بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی زیانه‌كان له ڕووداوی هاتوچۆدا".