مەسروور بارزانی پەرەپێدانی پێوەندییەكانی لەگەڵ باڵوێزی ئێران لە عێراق تاوتوێ كرد
ئەمڕۆ چوارشەم 20ی شوبات، مەسروور بارزانی راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان لەگەڵ ئیرەج مەسجدی باڵوێزی ئێران لە عێراق كۆبووەوە.
لە كۆبوونەوەكەدا وێڕای تیشك خستنە سەر پێوەندی لە مێژینەی نێوان هەردوو گەلی كوردستان و گەلانی ئێران و ئاڵوگۆڕ كردنی مامەڵەی بازرگانی نێوان هەرێمی كوردستان و ئێران، ئاماژە بە دوا هەنگاوەكانی هەڵبژاردن و پێكهێنانی دامەزراوە فەرمییەكانی هەرێمی كوردستان درا و دووپات لە بایەخی پەلەكردن لەو هەنگاوە دیموكراسیانە لە نێوان لایەنەكان كرایەوە.
لای خۆیەوە باڵوێزی ئێران لە عێراق، تیشكی خستە سەر میكانیزمی پەرەپێدانی پێوەندییەكان لەگەڵ عێراق و هەرێمی كوردستان و دووپاتی لە پشتیوانی وڵاتەكەی بۆ هەرێمی كوردستان كردەوە و رای گەیاند، " لە داهاتوودا ئەو پێوەندییانە بەهێزتر دەكەین و سەقامگیری كوردستان بۆ ئـێمە گرنگە".
پەرەسەندنی رەوشی ناوچەكە بەگشتی و ئاساییكردنەوە و ئاوەدانكردنەوەی رەوشی ناوچە ئاڵۆزەكانی عێراق، تەوەرێكی تری كۆبوونەوەكە بوو.
وشە -
سهرخێڵ هاشم