شوون رایان گوته‌بێژى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى ئاشكراى ده‌كات پێنج هه‌زار و 200 سه‌ربازیان له عێراق هه‌یه كه هاوكارى هێزه عێراقییه‌كان ده‌كه‌ن.
شوون رایان گوته‌بێژى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى له جه‌نگى دژ به داعش، له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى بۆ ماڵپه‌ڕى
RT رووسى ده‌ڵێ " ژماره‌ى سه‌ربازه‌كان و ئه‌فسه‌ره‌كانمان له عێراق زیاتر له پێنج هه‌زار و 200 سه‌رباز ده‌بێت".
ئه‌و به‌رپرسه‌ى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى دووپاتى ده‌كاته‌وه، ئه‌و سه‌ربازانه هاوكارى هێزه سه‌ربازییه‌كانى عێراق ده‌كه‌ن و راوێژییان پێ ده‌ده‌ن.
دواى ئه‌وه‌ى رێكخراوى تیرۆریستى داعش ناوچه‌یه‌كى زۆرى له عێراق و سووریا داگیركرد، هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى له جه‌نگى دژ به داعش پێكهێنرا. ئه‌و هاوپه‌یمانیه‌تییه به رێككه‌وتن هاته‌عێراق و دواتریش هێزه‌كانى ره‌وانه‌ى سووریا كرد.
به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى مانگێك له‌مه‌وبه‌ر له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تییه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، 70 وڵات له‌م هاوپه‌یمانێتییه به‌شدارن.
هه‌رچه‌نده لایه‌نه عێراقییه‌كان داوه ده‌كه‌ن، هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له عێراق بچنه ده‌ره‌وه، به‌ڵام تا ئێسته نازانن ژماره‌ى دروستى سه‌ربازه ئه‌مه‌ریكییه‌كان چه‌نده، كه جیا له هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى به رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى عێراق له‌م وڵاته ماونه‌ته‌وه.