له هه‌نگاوێكى ده‌گمه‌ندا باڵوێزى ئه‌مه‌ریكا له پۆڵه‌ندا داوا له ئیسرائیل ده‌كات داواى لێبوردن له پۆڵه‌ندا بكات كه پێشتر له دۆسیه‌ى هۆلۆكۆست تۆمه‌تبارى كردبوو.
به‌پێى هه‌واڵێكى ئاژانسى
رۆیته‌رز جۆرجیت موسباكهر باڵوێزى ئه‌مه‌ریكا له پۆڵه‌ندا داواى له حكوومه‌تى ئیسرائیل كردووه، داواى لێبوردن له پۆڵه‌ندا بكات، چونكه پێشتر به‌رپرسانى ئیسرائیل پۆڵه‌ندایان به سووتاندنى جووه‌كان تۆمه‌تبار كردووه.
رۆژى دووشه‌مى رابردوو ئیسرائیل كاتیس وه‌زیرى كاروبارى ده‌ره‌وه‌ى ئیسرائیل راى گه‌یاند، پۆڵه‌ندییه‌كان له سووتاندنى جووه‌كان هاوكارى نازییهكانیان كردووه، ئه‌م لێدوانه‌ى وه‌زیره ئیسرائیلیه‌كه ناڕه‌زاییه‌كى توندى له‌لایه‌ن به‌رپرسانى پۆڵه‌ندا دروست كرد، به‌تایبه‌تى كه ئه‌مه یه‌كه‌مجار نییه به‌رپرسانى ئیسرائیل ئه‌م تۆمه‌ته ئاراسته‌ى پۆڵه‌ندا بكه‌ن.
باڵوێزى ئه‌مه‌ریكا له پۆڵه‌ندا دواى داواكه‌ى دووپاتى ده‌كاته‌وه كه پێوه‌ندى ستراتیجى له‌نێوان پۆڵه‌ندا و ئیسرائیل هه‌یه و نابێت به‌م جۆره گوتارانه گرژیى تێ بكه‌وێت.
ده‌سه‌ڵاتى نازییه‌كان له ئه‌ڵمانیا به‌ر له كۆتیى جه‌نگى دووه‌مى جیهان هه‌ڵسان به له‌ناوبردنى جووه‌كان و سووتاندنیان، ئه‌مه‌یش له مێژوودا به‌رووداوى هۆلۆكۆست ناسراوه و تا ئێسته نازانرێ چه‌ند جوو له‌م رووداوه له‌ناوبراون، به‌ڵام به‌سه‌دان هه‌زار كه‌س مه‌زنده ده‌كرێن.