له به‌رلین گه‌وره‌ترین باڵه‌خانه‌ى هه‌واڵگریى له‌سه‌ر ئاستى دنیا كرایه‌وه كه تێچووه‌كه‌ى ملیۆنێك یۆرۆیه و له پێنج هه‌زار ژوور پێكهاتووه.
به‌پێى هه‌واڵێكى رۆژنامه‌ى
ئه‌نبائى كوێتى، له به‌رلین گه‌وره‌ترین باڵه‌خانه بۆ هه‌واڵگرى ئه‌ڵمانیا كرایه‌وه، به‌مه‌ش ده‌زگاى هه‌واڵگرى ئه‌م وڵاته له‌سه‌ر ئاستى دنیا ده‌بێت به خاوه‌نى گه‌وره‌ترین باڵه‌خانه‌ى هه‌واڵگریى.
به‌پێى زانیارییه‌كان تێچووى ئه‌م باڵه‌خانه‌یه زیاتر له ملیۆنێك یۆرۆ بووه، رووبه‌ڕه‌كه‌ى به قه‌د 36 یاریگاى پۆپى پێ ده‌بێت.
له‌باره‌ى ژماره‌ى ژووره‌كانی باڵه‌خانه‌كه ئه‌وه ئاشكرا كراوه، باڵه‌خانه‌كه له پێنج هه‌زار ژوور پێكهاتووه، 14 هه‌زار په‌نجه‌ره و هه‌شت هه‌زار ده‌رگاى ناوخۆى هه‌یه.
پڕۆژه‌ى دروستكردنى باڵه‌خانه‌ى هه‌واڵگرى زیاتر له 12 خایانه‌دووه. 20 هه‌زار تۆن ئاسنى تێدا به‌كارهاتووه، له كۆى شه‌ش هه‌زار و 500 فه‌رمانبه‌رى ده‌رگاكه، چوار هه‌زار فه‌رمانبه‌ر ده‌گوێزرێنه‌وه ئه‌م باڵه‌خانه‌یه.
فه‌رمانگه‌ى هه‌واڵگرى ئه‌ڵمانیا كه به‌رپرسه له هه‌واڵگرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانیا راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن راوێژكارى ئه‌ڵمانیاوه سه‌رپه‌رشتى ده‌كرێت، بودجه‌ى ساڵانه‌ى له 460 ملیۆن یۆرۆ پێك دێت. هه‌واڵگرى ناوخۆیش له ئه‌ڵمانیا به نووسینگه‌ى فیدڕاڵى پاراستنى ده‌ستوور ده‌ناسرێت.