نوێنه‌ری سه‌رۆك بارزانی سه‌ردانی دكتۆر كه‌مال مه‌زهه‌ر ده‌كات
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 20ى شوبات، دڵشاد بارزانی به نوێنه‌رایه‌تى سه‌رۆك بارزانی له شاری "بۆن"ی ئه‌ڵمانیا سه‌ردانی دكتۆر كه‌مال مه‌زهه‌ری كرد و له ناو ماڵه‌كه‌یدا به‌سه‌ری كرده‌وه.
دڵشاد بارزانی نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه له ئه‌ڵمانیا، بۆ ئاگاداربوون له ڕه‌وشی ته‌ندروستی دكتۆر كه‌مال مه‌زهه‌ر ئه‌حمه‌د، مێژوونووسی دیاری كورد، له شاری بۆنی ئه‌ڵمانیا، سه‌ردانی ماڵه‌كه‌ی كرد و له نزیكه‌وه له ڕه‌وشی ته‌ندروستی پرسی.
نیاز ئه‌حمه‌د به ناوی بنه‌ماڵه‌ی دكتۆر كه‌مال مه‌زهه‌ر له ڕێى كه‌ناڵى كوردستان24ه‌وه سوپاس و پێزانینی خۆیانى ئاراسته‌ی سه‌رۆك بارزانی كرد.
پرۆفیسۆر دكتۆر كه‌مال مه‌زهه‌ر ئه‌حمه‌د، مێژوونووسی ناوداری كورد، له ساڵی 1937 له گوندی ئاغجه‌له‌ری سه‌ر به كه‌ركووك له دایكبووه و ماوه‌یه‌كه به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه له ناو ماڵه‌كه‌یدا له شاری بۆن، له ژێر چاودێری پزیشكیدایه.
وشە -
محەمەد میران