کەمال محەمەد کۆنسێرتێکه‌ی به ترسه‌وه ساز دەکات
دوای دابڕانێکی زۆر گۆرانیبێژى ناودارى كورد "کەمال محەمەد" بڕیاره له شارى سلێمانى کۆنسێرتێک ساز بکات، به‌ڵام وه‌ك له ناوه‌نده هونه‌رییه نافه‌رییه‌كان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه ترسى له ئه‌نجامدانى كۆنسێرته‌كه‌ى هه‌یه به‌هۆى نه‌بوونى ئاسایشى باشى شوێنه‌كه.
به پێى زانیارییه‌كانى "وشه" کۆنسێرتەکە ڕۆژی هه‌شتی ئادار، سه‌عات چوارى ئێوارە، لە هۆڵی سپی شاری سلێمانی لە ناو پڕۆژەی چاڤیلاند ساز دەکرێت.
لەچەند ڕۆژی ڕابردوودیشدا گۆرانیبێژ کەمال محەمەد، لە نوێترین دەرکەوتنیدا بۆ ڤالانتاین نوێترین پڕۆژەی هونەریی خۆی ئاشكرا کرد، کە سازکردنی کۆنسێرتێکە لە سلێمانی، هەوڵدەدات لەو کۆنسێرتەدا بەرهەمی نوێ پێشکەش بە هەوادارەکانی بکات.
كه‌مال محه‌مه‌د ساڵى 1960 لە شارى سلێمانی لە دایک بووە، لە ساڵانی هەشتاکانەوە دەستی بەکاری هونەری کردووە، یەکێکە لە گۆرانیبێژە دیارەکانی کوردستان، هەوادارێکی زۆری هەیە، جگە لە سازکردنی چەندان کۆنسێرتی گۆرانی و میوزیک، چەندان ئەلبووم و ڤیدیۆ کلیپی تۆمار کراوی هەیە.
وشە -
محەمەد میران