گۆرانیبێژى لاوى كورد "شاباز زەمانی" له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك ئاماژە بە نوێترین کاری هونەری خۆی دەکات، کە گۆرانییەکە و یەکێکە لە تراکەکانی ئەلبوومە نوێیەکەی و بڕیاریشه لە ئایندەیەکی نزیکدا بڵاوی بکاتەوە.
شاباز زەمانی نووسیویه‌تى: "نوێترین گۆرانیم بە ناوی "شیرینێ" ده‌بێت، کە بەشێکی گۆرانییەکه ماوه‌یه‌كى تر بڵاو ده‌كه‌مه‌وه، "شیرینێ" یەکێکە لە تراکەکانی ئەلبوومە نوێیەکەم".
ئه‌گه‌ر چى پێشتر ناویراو ڕاى گه‌یاندبوو كه واز له هونه‌ر ده‌هێنێت، به‌ڵام هه‌رزوو هه‌وادارانى قسه‌كه‌یان بهناڕسات دانا و گوتیان ئه‌مه‌ى بۆ ناوبانگ كردووه، به بڵاو كردنه‌وه‌ى ئه‌م بهرههمهیشى زیاتر سه‌لماندى كه‌وایه.
شاباز زه‌مانى ساڵى 1990 لە شارى سلێمانی لە دایك بووە، ماوەی چەند ساڵێکە دەستی بە کاری هونەری کردووە و خاوه‌نى چه‌ندان به‌رهه‌مى هونه‌رییه، جگە لەوەیش گۆرانی "مەینەت"ی بۆ درامایەکی دۆبلاژ کراوی تورکی وتووە، ناوبراو چەندان گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپی هەیە و گۆرانییەکی دوێتی لەگەڵ کارزان فاروقی گۆرانیبێژ بڵاو کردووەتەوە.