كۆمپانیای شاومی له نوێترین به‌رهه‌میدا یه‌كێك له به‌هێزترین مۆبایله‌كانی نمایشك كرد، كه دوای نمایش كردنه‌ی له چین راسته‌وخۆ خسته بازاڕه‌كانه‌وه كه خاوه‌نی سێ كامێرای ناوازه‌یه.
هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
theverge" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه، باس له یه‌كێك له مۆبایله به‌هێزه‌كانی شاومی ده‌كات كه خاوه‌نی سێ كامێرایه، له هه‌واڵه‌كه‌دا هاتووه كه ئه‌م مۆبایله ناوی "Mi 9" ه‌وه هێزێكی زۆر بۆ دانراوه له‌گه‌ڵ سێ كامێرا كه جوانترین وێنه ده‌گرن و ركابه‌ری مۆبایله‌كانی وه‌ك سامسۆنگ و هواوی ده‌كات بۆ وێنه گرتن.
شاومی زیاتر له‌باره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م مۆبایله‌وه گوتی، مۆبایله‌كه ئێسته له بازاڕه‌كاندا به‌رده‌سته، هه‌روه‌ها مۆبایله‌كه دیزاینێكی زۆر جوانی و ناوازه‌ی هه‌یه له‌گه‌ڵیدا شاشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی بۆ دانراوه كه 6.30 ئینجه، پرۆسێسه‌ره‌كه‌یشی 2.8 گێگاهێرتزه له‌گه‌ڵ ڕامی شه‌ش گێگابایت، جگه له‌وه‌یش خاوه‌ن سێ كامێرای ناوازه‌یه كه وێنه‌ی 4K ده‌گرن، كه ئه‌مه‌یش وای كردووه نرخه‌كه‌ی بگاته 300 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
شاومی یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی چین بۆ دروستكردنی ئامێری ئه‌لیكترۆنی و لاپ‌تۆپ و مۆبایل، ئه‌و كۆمپانیایه بنكه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی ده‌كه‌وێته شاری "بیجینگ" و له شه‌شی نیسانی ساڵی 2010 دامه‌زراوه و یه‌كه‌م مۆبایلی زیره‌كی له ئابی 2011 دا خسته بازاڕه‌كانه‌وه و ئێسته‌یش یه‌كێكه له‌و كۆمپانیایانه‌ی كه ساڵانه و مانگانه مۆبایلی خاوه‌ن كوالێتی باش و به‌هێز ده‌خاته بازاڕه‌كانی دنیا.