كۆمپانیای سامسۆنگ له نوێترین توویتیدا نووسیویه‌تی چیتر ئامێری "بلو ڕه‌ی" دروست ناكه‌ین، چونكه زه‌ره‌رێكی زۆرمان كردووه.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
theverge" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له نوێترین بڕیاری سامسۆنگ ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، كۆمپانیای سامسۆنگ بڕیاریدا چیتر ئامێری "بلو ڕه‌ی" دروست نه‌كات، ئه‌م ئامێره تایبه‌ته به خوێندنه‌وه‌ی "CD و DVD" به‌سیسته‌می برۆفیشناڵ.
به‌ڵام سامسۆنگ بڕیاریدا چیتر هیچ جۆره به‌رهه‌مێكی له‌م شێوه‌یه دروست نه‌كات، ئه‌مه‌یش به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌و چه‌ند ساڵه‌ی پێشوودا زه‌ره‌رێكی زۆری كردووه له‌م به‌رهه‌مانه و هیچ كه‌س ئامێره‌كه‌ی نهكڕییوه، چونكه ئێسته سیسته‌می نوێ به‌كارده‌هێندرێت وه‌ك ئینته‌رنێت و سیسنهمای ناو ته‌له‌ڤزیۆنه‌كان، كه وای كردووه كه‌س ئه‌م سیسته‌مه كۆنه به‌كارنه‌هێنێت.
سامسۆنگ كۆمپانیایه‌كی نێوده‌وڵه‌تی كۆریای باشووره كه تایبه‌ته به دروستكردنی به‌رهه‌مه ئیلیكترۆنییهكان، له ساڵی 1938 دا دامه‌زراوه و ئێسته یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌هێزه‌كانی دنیا بۆ دروستكردنی ئامێری ئه‌لیكترۆنی و خاوه‌نی باشترین مۆبایله له دنیادا و رۆژانه به ملیۆنان به‌رهه‌می ئه‌و كۆمپانیایه ده‌فرۆشرێن.