زانیارى نوێ له باره‌ى هێرشه چهكدارییهكهى ناو كه‌ركووك بڵاو ده‌كرێته‌وه
دواى ئه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 20ى شوبات، به شێوه‌یه‌كى چاوه‌ڕوان نه‌كراو دۆخى ته‌ناهى شارى كه‌ركووك به‌هۆى هێرشى ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراو له گه‌ڕه‌كی "واست"ى شاره‌كه تێكچوو له ئه‌نجامدا چه‌كدارێكی حه‌شدی شه‌عبی و ئه‌ندامێكی ده‌زگای هه‌واڵگیری عێراقى بوونه قوربانى.
به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى له سه‌رچاوه‌یه‌كى ناو ده‌زگای هه‌واڵگیری عێراقى له كه‌ركووك به "وشه" دراوه، تێدا هاتووه هێرشه‌كه پلان بۆ داڕێژراو بووه و له ساتى گۆڕینى ساتى ئه‌ركى پاسه‌وانى بووه ئه‌وه‌ى باس ده‌كرێت كێشه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تییان هه‌بووه له‌گه‌ڵ قوربانییه‌كان ڕاست نییه.
زیاتر گوتى، چه‌كداره‌كان له هێرشه‌كه‌دا ده‌ستڕێژی گولـله‌یان له چه‌كدارێكی حه‌شدی شه‌عبی و ئه‌ندامێكی ده‌زگای هه‌واڵگیری عێراق كردووه، له ئه‌نجامدا ئه‌ندامێكی ده‌زگای هه‌واڵگیری عێراق كوژرا و چه‌كدارێكی حه‌شدی شه‌عبی به سه‌ختى بریندار بووه.
سه‌رچاوه‌یه‌كه ڕاى گه‌یاند، له شارى كه‌ركووك دۆسیه‌ى ته‌ناهى كێشه‌ى زۆرى تێدایه و وه‌ك جاران ناتوانرێت كۆنتڕۆڵ بكرێت، ئه‌گه‌رچى هێزێكى ته‌ناهیی ئێسته ده‌وری شوێنی ڕووداوه‌كه‌یان گرتووه و له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه لێكۆڵینه‌وه ده‌ستی پێ كردووه.
جێى ئاماژه پێ كردنه له‌دواى 16ى ئۆكۆتۆبهرى ساڵى 2017 و كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم و هێزه عێراقییه‌كان ئه‌و ناوچانه‌یان كۆنترۆڵ كرده‌وه، ماوه ماوه له شاری كه‌ركووك ته‌قیینه‌وه و هێرشی چه‌كداری دژی هێزه ته‌ناهییه‌كان ئه‌نجام ده‌درێت.
وشە -
محەمەد میران