سه‌رچاوه‌كان له ناوخۆی حزبی ده‌عوه‌ی ئیسلامی دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه دوای 13 ساڵ له سه‌رۆكایه‌تیكردنی حكوومه‌تی عێراق، ئێسته حزبی ده‌عوه له سه‌روبه‌ندی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌دایه، دوای ئه‌وه‌ی سه‌ركرده‌كانی ئێسته‌ی ئه‌و حزبه ناتوانن بگه‌ن به چاره‌سه‌ری هاوبه‌ش و سیاسه‌ت و ڕوانینێكی هاوبه‌شیان بۆ جه‌ماوه‌ره‌كه‌یان نییه.
ڕۆژنامه‌ی "
الاخبار"ی لبنانی سه‌ر به حزبوڵای لبنان بڵاوی كردووه‌ته‌وه و له زاری سه‌رچاوه‌كان ئاشكرا كراوه، كه سه‌ركردایه‌تی حزبی ده‌عوه له‌به‌رده‌م سێ بژارده دایه، یه‌كێكیان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌یه و ئه‌وه‌ی تر ڕێكخستنه‌وه‌ی حزبه یان له‌گه‌ڵ حزبه‌كانی تر تێكه‌ڵ ببێ دوای له‌تبوونی، یان حزبی نوێ لێ ببێته‌وه.
ڕۆژنامه‌كه نووسیویه‌تی، ئێسته حزبه‌كه هه‌وڵ ده‌دا كۆنگره ببه‌ستێ و سه‌ركردایه‌تییه‌كی نوێ هه‌ڵبژێرێ، كه 50 ئه‌ندامی ده‌سته‌ی ڕاوێژكاری و 11 ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سیاسی بۆ سه‌ركردایه‌تی حزب دیاریی بكرێن، هاوكات داوایش ده‌كرێ، زۆرینه‌ی سه‌ركردایه‌تی تازه گه‌نجان بن و پرۆسه‌ی چاكسازی و نوێگه‌ری به ته‌واوی له سه‌رجه‌م ئاسته‌كانی حزب ده‌ست پێ بكات.
له‌لایه‌كی تره‌وه سه‌ركردایه‌تی ئێسته ده‌یانه‌وێ كۆنگره‌ی حزب دوا بخه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن دۆخه‌كه ئارامتر بكه‌نه‌وه و بگه‌ن به ڕێككه‌وتن به تایبه‌ت له نێوان ئه‌مینداری حزبه‌كه نووری مالیكی و حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراق و سه‌ركرده له حزبی ده‌عوه.