دادوه‌رێكی عێراقی ئاشكرای كرد، كه ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری عێراق ده‌ستی به هه‌نگاوی گرنگ و ڕیشه‌یی كردووه، بۆ دوورخستنه‌وه‌ی ده‌ستی حزب له ناو ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و نه‌هێشتنی هیچ كۆت و به‌ندێك له‌به‌رده‌م دادوه‌ران دا له كاتی ده‌ركردنی حوكمه یاساییه‌كان.
به گوێره‌ی ده‌ستووری
عێراق، ده‌ستوه‌ردانی حزبه‌كان له كاروباری دادگا به ته‌واوی كارێكی ناده‌ستوورییه و هێڵی سووره، به‌ڵام له دوای 2003ه‌وه ئه‌م بنه‌مایه به ته‌واوی پێشێلكراوه و حزبه‌كان بڕیار له‌سه‌ر دانانی دادوه‌ره‌كان داده‌نێن.
دادوه‌رێكی عێراقی به ڕۆژنامه‌ی "العربی الجدید"ی ڕاگه‌یاند، كه ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ئێسته له ڕێی لیژنه‌ی تایبه‌ته‌وه خه‌ریكی ئاماده‌كردنی ڕه‌شنووسێكه كه دواتر ئاراسته‌ی په‌رله‌مانی ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان به ته‌واوی له یه‌كتر جیا بكرێنه‌وه و هیچ لایه‌نێكی سیاسی و كه‌سێكی حكومی نه‌توانێ ده‌ستوه‌ردان له كاروباری دادگا بكات.
له‌لایه‌كی تره‌وه فائق زیدان سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراق له لێدوانێكدا گوتی، ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری عێراق سه‌ربه‌خۆیه، به‌ڵام پێویستی به ده‌رچوونه له ژێر هه‌ندێ تێكستی ده‌ستووری، به تایبه‌ت له‌باره‌ی مافی دامه‌زراندنی دادوه‌ران، ئه‌مه‌یش ده‌مانه‌وه‌ی له ڕێی په‌رله‌مان یه‌كلایی بكه‌ینه‌وه.
مه‌حموود عوسمان په‌رله‌مانتاری پێشووی عێراق له‌وباره‌وه بۆ ڕۆژنامه‌كه گوتویه‌تی، ده‌ستووری عێراق له‌لایه‌ن حزبه‌كانی عێراقه‌وه نووسراوه، بۆیه چاوه‌ڕوانكراوه كه ئه‌وان ده‌ستوه‌ردان بۆخۆیان له هه‌موو بواره‌كان به ڕه‌وا پێناسه بكه‌ن، بۆیه كه‌لێن و ته‌ڵه‌ی گه‌وره له‌ناو ده‌ستوور هه‌یه كه ڕێ به سیاسییه‌كان ده‌دا ده‌ستوه‌ردان له كاروباری ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری بكه‌ن.