هێزه‌كانی سووریای دیموكرات و پارتی یه‌كێتی دیموكرات "په‌یه‌ده" سێ داواكاری سه‌ره‌كییان خستووه‌ته به‌رده‌م واشنت و وڵاتانی ئه‌وروپا تا له به‌رانبه‌ر كشانه‌وه‌ی سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكا له ڕۆژئاوا جێبه‌جێی بكات، زانیارییه‌كانیش دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه وڵاتانی ئه‌وروپا بۆ ڕاگرتنی دڵی توركیا ڕژد نین له‌سه‌ر هه‌ڵوێست وه‌رگرتن له‌باره‌ی ئه‌م دۆسیه‌یه‌وه.
دوای ڕاگه‌یاندنی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له سووریا له‌لایه‌ن دۆناڵد تره‌مپه‌وه، دۆخێكی نه‌خوازراو له باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا و ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستی په‌یه‌ده دروست بووه، چونكه مه‌ترسی هه‌یه توركیا هێرش بكاته سه‌ر ناوچه‌كه، به‌وهۆیه‌وه ئیلهام ئه‌حمه‌د سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری ئه‌نجوومه‌نی سووریای دیموكرات سه‌ردانی واشنتن و پاریس و له‌نده‌نی كرد.
ئیلهام ئه‌حمه‌د له لێدوانێكی بۆ ڕۆژنامه‌ی "
شه‌رق ئه‌وسه‌ت" دووپاتی كرده‌وه، دیداری زۆرمان له‌گه‌ڵ بڕیاربه‌ده‌ستدان دا، له‌باره‌ی دۆخی باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا و هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا، جیا له‌وه‌یش پرسی چه‌كداره بیانییه‌كانی داعش و شه‌ڕی پاشماوه‌كانیان به وردی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ڕۆژئاوا خرانه به‌رباس.
زیاتر گوتی، هه‌سه‌ده له‌به‌رانبه‌ر كشانه‌وه‌ی سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكا سێ داواكاری پێشكه‌شی ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا كردووه كه بریتین له به‌رده‌وامی قه‌ده‌غه‌ی ئاسمانی له ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستی ئه‌وان، بڵاوكردنه‌وه‌ی چاودێرانی ئه‌وروپا له سنووری ئه‌وان و توركیا، به‌رده‌وام پشتیوانی سه‌ربازی بۆ هه‌سه‌ده به ئامانجی شه‌ڕی پاشماوه‌كانی داعش.
ڕۆژنامه‌كه نووسیویه‌تی، وڵاتانی ئه‌وروپا تا ئێسته دوودڵن و نایانه‌وێ دڵی ئه‌نكه‌ره بڕه‌نجێنن، چونكه هه‌ر چۆنێك بێ ئه‌نكه‌ره ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی ناتۆیه و سه‌رچاوه‌ی وزه‌ی یه‌كێتیی ئه‌وروپایه، له‌به‌ر ئه‌وه هیچ وه‌ڵامێكی ئه‌و سێ داواكارییه‌یان نه‌داوه‌ته‌وه.