رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمزی ئه‌مه‌ریكی بڵاوی كردووه‌ته‌وه كه كۆنگرێسمانانی ئه‌مه‌ریكا به وردی ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه له تێوه‌گلانی كۆشكی سپی له هه‌وڵی دروستكردنی كوره‌ی ئه‌تۆمی بۆ سعوودیه كردووه و به توندیش ناڕه‌زایی به‌رانبه‌ر ئه‌م كاره‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌رده‌بڕن.
ڕۆژنامه‌كه نووسیویه‌تی، له سه‌رده‌می مایك فلێن ڕاوێژكاری پێشووی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا دوای هاتنه سه‌ر حوكمی دۆناڵد تره‌مپ، كۆشكی سپی سه‌ره‌ڕای هۆشدارییه تونده‌كان بۆ ڕێگری له‌م هه‌نگاوه، چونكه مه‌ترسی دژه به‌رژه‌وه‌ندی له نێوان ئه‌مه‌ریكا و سعوودیه ئه‌گه‌ری دروستبوونی هه‌یه، به ته‌واوی داوای دژایه‌تی پرۆژه‌ی وزه‌ی ناوكی سعوودیه‌یان كرد، به توندیش سه‌ركۆنه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی ته‌كنه‌لۆجیای سه‌ربازی سه‌رده‌م و وێرانكه‌ریان له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی پڕ له كێشه و ئاڵۆزی كردووه.
له به‌شێكی تری ڕاپۆرتی
ڕۆژنامه‌كه هاتووه، سه‌ره‌ڕای ئه‌و هۆشدارییه توندانه‌ی كۆنگرێس، به‌ڵام كۆشكی سپی دوای هاتنی تیمی تره‌مپ، ده‌ستبه‌جێ هه‌وڵه‌كانیان خستووه‌ته‌گه‌ڕ، بۆ هاندان و ڕه‌وانه‌كردنی كۆمپانیاكانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سعوودیه، به ئامانجی دروستكردنی كوره‌ی ئه‌تۆمی بۆ ئه‌م وڵاته.
به گوێره‌ی زانیارییه دزه‌پێكراوه‌كان كه له راپۆرتێكی لیژنه‌ی ناوخۆ و چاكسازی كۆنگرێس، دۆنالد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، تۆماس باراك سه‌رۆكی لیژنه‌ی گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی له ئۆباماوه بۆ تره‌مپ، وه‌ك نوێنه‌ر و سه‌رپه‌رشتیاری جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی "مارشالی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست" دیاریی كردووه، كه پرۆژه‌كه بریتییه له هه‌وڵ و یارمه‌تییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سعوودیه تا ببێته خاوه‌ن كوره‌ی ئه‌تۆمی خۆی.