شارۆكه‌ی پێنجوێن یه‌كێكه له ناوچه جوان و دڵگیر و به‌ناوبانگه‌كانی كوردستان و نزیكه‌ی 96 كیلۆمه‌تر له سلێمانییه‌وه دووره. به‌گوته‌ی شاره‌زایان و پسپۆڕانی مێژوو، ناوی پێنجوێن و سه‌رچاوه‌ی دروستبوون و بنیاتنانی له پێنج دێوه هاتووه كه تا ئێسته شوێنه‌وراری یه‌كێك له‌و دێیانه له به‌شی سه‌ره‌وه‌ی شارۆكه‌كه ماوه.
جه‌وهه‌ر سه‌عید زۆراب پسپۆڕی مێژووی پێنجوێن، بۆ "وشه"ی روون كرده‌وه كه كاتێك باسی ناوی پێنجوێن ده‌كرێت و پرسیاری ئه‌وه دروست ده‌بێت ئاخۆ ناوه‌كه‌ی له چییه‌وه هاتووه. زیاتر گوتی "چه‌ند بۆچوونێك هه‌ن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی زیاتر به‌هێزه، بریتییه له‌وه‌ی كه پێنجوێن له (پێنج دێ)وه هاتووه".
ئه‌و ئاماژه به ناوی گونده‌كان ده‌كات كه بریتین له "قه‌ڵادێ، دێ كۆن، مه‌لا ئیبراهیم" ئه‌م سێیانه له‌ناو خه‌ڵكی پێنجوێن دیار و ئاشكران، به‌ڵام ناوی دووانه‌كه‌ی تر، هێشتا له سه‌رچاوه مێژووییه‌كانی پێنجوێندا ئاماژه‌یان بۆ نه‌كراوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌و سێیانه‌ی تر، به‌شێوه‌یه‌ك خانووه‌كانیان بنیات نراوه كه زۆر له یه‌كتر نزیك بوون، تا دانیشتووانی ئه‌وكاته خۆیان بپارێزن له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كانی ده‌وروبه‌ر و كاره‌ساته سروشتی و مرۆییه‌كان.
زیاتر گوتی، "پێنجوێن كاتی خۆی زۆر فراوان بووه و خاوه‌نی ئاوهه‌وا و چیا و قه‌دپاڵی زیاتر بووه، ئێسته‌یش ئه‌گه‌ر سه‌یری پێنجوێن بكرێت خانووه‌كان زیاتر به‌قه‌دپاڵه‌كانه‌وه‌ن".
پێنجوێن سه‌ره‌تا له دوو گه‌ڕه‌كی دێرین دروست بووه كه هه‌ردووكیان بنچینه‌یی بوون و بریتین له گه‌ڕه‌كه‌كانی به‌ركێو و به‌ری كه‌ناو.
جه‌وهه‌ر سه‌عید ده‌ڵێت، "گه‌ڕه‌كی به‌ری كه‌ناو كۆمه‌ڵێك جوو نیشته‌جێی بوون، مه‌زنده ده‌كرێن به نزیكه‌ی 40 ماڵبات، به‌ڵام خانوویان نه‌بووه و هه‌موویان پێكه‌وه بوون و مردووه‌كانیشیان له گۆڕستانی حاجی شێخ نێژراون، كه تا ئێسته شوێنه‌واری ماوه و مێژووه‌كه‌ی بۆ نزیكه‌ی هه‌زار ساڵ پێش ئێسته ده‌گه‌ڕێته‌وه."
به بۆچوونی ئه‌م پسپۆڕه‌ی مێژوو، گه‌ڕه‌كی به‌ركێو یه‌كێكه له دوو گه‌ڕه‌كه بنچینه‌ییه‌كه‌ی پێنجوێنی جاران و شوێنه‌واری به‌شێك له كه‌لاوه و خانووه رووخاوه‌كانی هه‌ر ماوه.
له‌باره‌ی قۆناغه‌كانی تری گه‌شه‌كردن و فراوانبوونی پێنجوێن، جه‌وهه‌ر سه‌عید روونی كرده‌وه كه پێنجوێن ورده ورده ئاوه‌دانی به‌خۆیه‌وه بینیوه، دواتر له كاتی شه‌ڕی هه‌شت ساڵه‌ی ئێران و عێراق /1980 – 1988/، له ساڵی 1983 به‌ته‌واوی چۆڵ كراوه و رژێمی له‌ناوچووی به‌عس هه‌موو ئه‌و خانووانه‌ی چیمه‌نتۆ بوون رووخاندنی و ته‌نیا خانووه داره‌كان مانه‌وه، ئه‌وانیش به تێپپه‌ڕبوونی كات به‌هۆی باران و به‌فره‌وه رووخاون.
ئێسته رۆژانه به‌شێك له هاووڵاتییان و لاوانی پێنجوێن ده‌چنه نزیك ئاوی كانی "چاوه‌زار". وه‌ك ئه‌و پسپۆڕه باسی ده‌كات، كاتی خۆی له‌ناو شاخێكی سه‌رووی پێنجوێنه‌وه ئاوی لێ هاتووه‌ته ده‌ره‌وه، یه‌كێك بووه له سه‌رچاوه‌كانی ئاوی گوندی "قه‌ڵادێ".
ئه‌م گونده كاتی خۆی له پێش تێكچوونی پێنجوێن له ساڵی 1981 شوێنه‌واره‌كانی دزراون و له‌و كاته‌وه خه‌ڵك دیزه‌وگۆزه‌یان تێدا ده‌رهێناوه و به‌رده‌كانیشی تێكه‌ڵ به خۆڵ بوون.
جگه له‌وه‌ش، مزگه‌وتی به‌ركێو یه‌كێكه له كۆنترین مزگه‌وته‌كانی پێنجوێن، ئه‌م مزگه‌وته له ساڵی 1725ی زاینی بنیات نراوه.
دواجار پێنجوێن گه‌شه‌ی كردووه و وای لێ هاتووه بووه‌ته دێیه‌كی گه‌وره، لای پسپۆڕه‌كه‌ی مێژوو به‌ڵگه هه‌یه كه پێنجوێن دێیه‌كی گه‌وره بووه سه‌ر به قزڵجه و كاتی خۆی ناوه‌ندی ئیداره‌ی ناوچه‌كه بووه.
هه‌روه‌ها "قه‌ڵای قه‌ڵادێ"، هێشتا به‌شێك له شوێنه‌واره‌كانی ماوه و وه‌ك حاجی حه‌مه‌ی گه‌وره كه یه‌كێكه له كه‌سایه‌تییه ناوداره‌كانی پێنجوێن باسی كردووه، له‌سه‌ر ئه‌و قه‌ڵایه، كابرایه‌كی لێ بووه زۆر به ده‌سه‌ڵات و ده‌وڵه‌مه‌ند بووه و حه‌وت كوڕی هه‌بووه، ناوچه‌كه له‌ژێر ركێفیدا بووه و پارێزگاری له پێنجوێنییه‌كانی ئه‌وكاته كردووه.
وشه/ رێبین پێنجوێنی