دڵشاد به‌رزنجی
ره‌خنه‌گرتن پرۆسه‌یه‌كه بۆ ئه‌نجامدانی كاری باشتر و ئه‌زموون وه‌رگرتن له هه‌ڵه‌كانی رابردوو به ئامانجی بنیاتنانی داهاتوو، بۆیه ده‌كرێ بڵێین پرۆسه‌ی ره‌خنه‌گرتن به واتایه‌كی تر، به‌رده‌وامیدانه به ژیان و سیسته‌می حوكمڕانی. بۆیه سیسته‌می دیموكراسی، چۆن حكوومه‌تێكی خزمه‌تگوزار و خاوه‌ن بڕیاری ده‌وێت، به‌هه‌مانشێوه ئۆپۆزسیۆن و گرووپی ره‌خنه‌گریشی پێویسته.
ئێسته گفتوگۆكان بۆ دامه‌زراندنی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ئارادان، گرنگه چه‌ند چه‌مكێك سه‌رله‌نوێ رێك بخرێنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌مان ئه‌زموونی رابردووی حوكمرانی و ئۆپۆزسیۆنی دووباره نه‌بنه‌وه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی پێویسته حكوومه‌ت به كاروباره‌كانیدا بچێته‌وه، له‌لایه‌كی تر رێكخستنه‌وه‌ی ئۆپۆزسیۆنیش پێویست و گرنگه.
راسته ئه‌زموونی رابردوومان له ئۆپۆزسیۆنبوون چه‌مكی ره‌خنه‌ی هێنایه پێش، به‌ڵام له گۆڕٍه‌پانی سیاسی‌دا تاكێكی ناڕازی و ره‌خنه‌گر نا، به‌ڵكو تاكێكی یاخی له ده‌سه‌ڵات و ژیانی دروست كرد، كه نیشتمان و ژیانی به ره‌شی ده‌هاته به‌رچاو، به‌مه‌ش تۆوی بێئومێدی له ناخی به‌شێك له گه‌نجانی كوردستاندا چاند.
ئه‌گه‌ر سه‌یری خۆپێشاندان و ناڕازییه‌كانی رابردووی گۆڕه‌پانی سیاسی و كومه‌ڵایه‌تیی كوردستان بكه‌ین، گرووپی ناڕازیی هه‌موو شتێكی ده‌سووتاند و ده‌شكاند، به‌بێ ئه‌وه‌ی بیر له‌وه بكاته‌وه ئه‌م وڵاته و ئه‌و موڵكانه گشتین نه‌ك هی ده‌سه‌ڵات، چونكه روونه ده‌سه‌ڵات گۆڕانكاری به‌سه‌ردا دێت، به‌ڵام موڵكی گشتی سه‌رمایه‌ی وڵاته و هه‌ر ده‌مێنێت.
له‌لایه‌كی تره‌وه، چه‌مكی ره‌خنه‌گرتن به ئاراسته‌ی لێدانی به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی لایه‌نێكی دیاریكراودا برا، به‌وه‌یش ره‌خنه له ناوه‌ڕۆكی بنیاتنان دوور خسته‌وه، به‌مه‌یش راستی كه‌موكوڕی و به‌رژه‌وه‌ندی گشتی له‌به‌رچاوی رای گشتیی كوردستاندا ون كرا.
ئێسته‌یش به‌هه‌مانشێوه، هه‌ڵگری ئه‌و ئه‌زموونه‌ی رابردوو بوونی هه‌یه، بۆ نموونه له رووداوی خوپێشاندانی شێلادزێ دژی بنكه و باره‌گاكانی توركیا و په‌كه‌كه، هه‌ندێك كه‌ناڵی ته‌له‌ڤزیۆنی له‌بن ناوی ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری و ئازادی ده‌ربڕین، رووداوه‌كه‌یان وا نیشان دا كه وه‌ك لێدان له به‌رژه‌وه‌ندی لایه‌نێكی دیاریكراو بێت. ئه‌مه‌ش شێواندنی راستیی داخوازی ره‌وای خه‌ڵك بوو.
كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی وه‌ك پڕوپاگه‌نده‌ی بۆ ده‌كه‌ن، كه‌ناڵێكی سه‌ربه‌خۆ و بێلایه‌نه، به‌ڵام ئێسته وه‌ك هه‌موو كه‌ناڵه‌كانی تری هێز و پارته سیاسییه‌كان، ئه‌ویش خاوه‌ن په‌یامی سیاسی و حزبییه و به‌و ئاراسته‌یه كار ده‌كات ئامانجی حزبه‌كه‌ی به‌دی بێنێت، بووه‌ته پاسه‌وانی پاراستن و داكۆكیكردن له به‌رژه‌وه‌ندییه دارایی و ئابوورییه‌كانی سه‌رۆكی حزبه‌كه‌یش، له‌ڕێی به‌كارهێنانی كه‌ناڵه‌كه وه‌ك ئامرازێكی پاڵه‌په‌ستۆ، له‌سه‌ر حكوومه‌ت و پارته سیاسییه سه‌ره‌كییه‌كان.
نموونه‌ی ئه‌و كه‌ناڵه و هه‌ندێك پێگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی كه له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه كار ده‌كه‌ن و خۆیان به سه‌ربه‌خۆ و بێلایه‌ن له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن، به‌و ئاراسته به‌رژه‌وه‌ندیخوازه ره‌خنه له ده‌سه‌ڵات ده‌گرن و باسكردنی كێشه‌كانی كۆمه‌ڵگه ده‌شێوێنن، له كاتێكدا كێشه هه‌یه و به‌پیشه‌یی كاری له‌سه‌ر بكه‌ی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گشتیی و چاره‌سه‌ری كێشه‌كه‌ی لێ ده‌كه‌وێته‌وه، به‌ڵام چونكه هه‌ناسه‌ی سیاسیی ده‌خه‌نه ناو هه‌موو شتێكه‌وه، سه‌ریان له تاكی كورد شێواندووه و كه‌موكورتییه‌كه‌ش چاره‌سه‌ر نابێ.
كه‌واته هێشتا له كوردستان دوای ئه‌و هه‌موو ئه‌زموونه، هه‌مان هه‌ڵه‌ی رابردوو دووباره ده‌كه‌ینه‌وه كه نامانه‌وێ بنیاتنه‌ر بین و هه‌ر هاوار ده‌كه‌ین، بێ ئه‌وه‌ی ده‌رفه‌تی چاره‌سه‌ر بده‌ین. له كاتێكدا ره‌خنه‌گرتن به واتای ئه‌وه نایه‌ت هه‌موو شتیك ره‌ت بكرێته‌وه كه حكوومه‌ت ده‌یكات، به‌ڵكو پشتیوانیكردنی كار و پڕۆژه باشه‌كان و ره‌خنه‌گرتنه له‌و كار و پڕۆژانه‌ی ناكه‌ونه چوارچێوه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی.
بۆیه ده‌بێ بڵێین له كوردستان گرووپی ره‌خنه‌گری به‌هێز و هۆشیارمان پێویسته، به‌ڵام ده‌بێ ئه‌وه‌ش له‌به‌رچاو روون بێت كه به‌هۆی ره‌وشی جیۆسیاسی و جیۆگرافی، كێشه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له بواری سیاسی و ئابووری و ئاسایشی چه‌نده پێوه‌سته به پلان و پڕۆژه‌كانی حكوومه‌ت، پشكی شێریشی پێوه‌سته به رووداو و گۆڕانكارییه‌كانی گۆڕه‌پانی سیاسیی عێراق و ناوچه‌كه، بۆیه له پرۆسه‌ی ره‌خنه‌گرتندا ده‌بێ ئه‌م خاڵه ره‌چاو بكرێت، ئه‌گه‌رنا ره‌خنه‌كه ده‌كه‌وێته به‌رژه‌وه‌ندی سیاسه‌تی نه‌یارانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.