یوسف له‌تیف
تا كاتی راپه‌ڕین، به زه‌قى گه‌وره به بچووك و ژن به ژن كولتوورێكى ناڕێكى به‌ربڵاو بوو, كه‌م جار رێك ده‌كه‌وت خێزانێك بتوانێ خۆى لێ بپارێزێت و به پێچه‌وانه‌ى ئاراسته‌ى ئه‌و كولتووره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه خێزان بنیات بنێت. كارى زۆر كرا له‌سه‌رى و به ماوه‌یه‌ك بنبڕ كرا، له دواین ئاماردا كه بینیم له سه‌دا یه‌ك و بگره نه‌ماوه، راسته ئه‌وكاته‌ش یاسا رێى به ماره‌بڕینى گه‌وره و بچووك نه‌ده‌دا، چونكه به‌ڵێننامه پێویستى به رازیبوونى هه‌ردوولا هه‌یه، لایه‌نى یه‌كه‌م كه گه‌وره‌یه، به‌ڵام لایه‌نى دووه‌م خوار 18 ساڵه و بۆچوونی وه‌رناگیرێت، به‌و كاره ئه‌و به‌ڵێننامه‌یه یاسایى نابێ و ناكرێت، چونكه یه‌كێك له مه‌رجه بنچینه‌ییه‌كانى (به‌ڵێننامه)ى تێدا نییه. به‌ڵام ئه‌و كاره هه‌ر ده‌كرا و مه‌لا كهسێكیانى لێ ده‌كرده بریكار و ئه‌و بۆچوونه‌ى پێ ده‌قه‌بڵاند.
ئێسته ژنكوشتن به‌ربڵاوه، ئه‌وه‌ش له‌وه‌ی یه‌كه‌م خراپتره، چونكه تۆ مرۆڤ و گیانله‌به‌رێك ده‌كوژێت. كوشتنى سه‌یروسه‌مه‌ره، زۆربه‌ى جاره‌كان په‌ره‌مێز تۆمه‌تباره‌كه‌یه. گوله‌ی له ده‌ست ده‌رچوو و منداڵه‌كه‌ى نه‌یزانى و یاریى به تفه‌نگه‌كه كرد. خۆى ژه‌هرخوارد كرد، له هه‌مووى دزێوتر ئه‌وه‌یه مێرد ده‌یكوژێ و حاشایشى لێ ناكات. ئه‌وه ئه‌وپه‌ڕى بێ منه‌تییه له تاوانكارى و ئه‌نجامدانى و خۆى له سه‌رووى هه‌موو یاسا و ئاسمانى و فه‌رمانه‌كانى دادگا ده‌بینێته‌وه.
ئه‌م ژینگه‌یه له جه‌نگڵستان و شه‌ڕى جیهانى و مرۆڤگه‌لى سه‌ره‌تاییدا هه‌بوون، كه‌چى تازه به‌تازه كۆمه‌ڵگه‌ى ئێمه لاساییان ده‌كاته‌وه. ئه‌م كولتووره چووه‌ته كرۆكى مرۆڤگه‌لى كورده‌وه، به‌و ئه‌ندازه‌یه‌ى ئه‌و خێزانانه‌ى ئه‌و ژینگه‌یه‌ش جێ‌دێڵن و ده‌چنه ئه‌وروپا، ئه‌و سێبهرهیان له‌گه‌ڵدایه و له‌و ژینگه‌یه‌شدا هه‌ر ژن ده‌كوژن.
له‌م هه‌فته‌یه‌دا ژنێك له‌لایه‌ن مێردى یه‌كه‌میه‌وه كوژراوه كه پێنج منداڵى هه‌یه له ئه‌وروپا، شێخ ره‌زا گوته‌نى وه‌رن بزانن چ به‌زمێكى گێڕاوه ئه‌م كه‌ره.. دواى جیابوونه‌وه ئه‌و پیاوه هیچ مافێكى به‌سه‌ر ئه‌و ژنه‌وه نییه، نه یاسایى نه كۆمه‌ڵایه‌تى، ئه‌وه‌ى پێكه‌وه‌یان ده‌به‌ستێت ئه‌و منداڵانه‌یه. ژینگه‌ى ئه‌وروپاش له‌باره بۆ په‌روه‌رده‌كردنى منداڵ و خوێندنیان، ده‌كرێت به‌شى هاتوچۆى منداڵان قسه و لێكتێگه‌یشتنیان هه‌بێ، كه ژنه‌كه‌ش هه‌ڵه‌ى كرد، ئه‌و پیاوه بۆى نییه بیكوژێ، ئه‌گه‌ر ژنه‌كه تاوانبار بێت، ئه‌وا دادگا جۆرى تاوان و سزاكه‌ى بۆ دیارى ده‌كات، تۆى پیاو كه هه‌ڵگرى داونهریتى بۆگه‌نى كۆمه‌ڵایه‌تیت، بۆت نییه بیكوژى. دۆخی ده‌روونیی پێنج منداڵ و تێكڕاى مرۆڤایه‌تى بشێوێنى.
بۆیه زۆر گرنگه له‌سه‌ر ئه‌م پرسه هه‌ستیاره كارى به كۆمه‌ڵ بكه‌ین بۆ كه‌مكردنه‌وه و نه‌هێشتنى ژن كوشتن، له كۆمه‌ڵگه‌ى باوكسالارى ژن جگه له كه‌ره‌سته هیچى تر نییه، یان كۆیله‌یه، بۆیه ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك نیوه‌ى خۆى به كۆیله بكات، چاوه‌ڕێى چ ئازادییه‌كى لێ ده‌كرێ؟.
له یاساكانى حامورابیدا هاتووه: ئه‌گه‌ر ئاشكرا بوو له‌سه‌ر یه‌كێك كه به ئه‌نقه‌ست خانوویه‌كى روخاندووه و ئه‌نجامه‌كه‌یشى له ده‌ستدانى كه‌سێكى بێ تاوان بوو، ده‌بێ بكوژرێته‌وه، ئه‌گه‌ر كوشتنى مانگایه‌كى لێ كه‌وته‌وه، ده‌بێ مانگایه‌ك بۆ خاوه‌نه‌كه‌ى بكڕێته‌وه، ئه‌گه‌ر كۆیله‌ى یه‌كێك بووه قوربانى، ده‌بوو كۆیله‌یه‌ك بۆ خاوه‌نه‌كه‌ى بكڕێته‌وه. واته كۆیله كڕین و فرۆشتنى پێوه ده‌كرێت. هیچ په‌رچه‌كردارێكى ئه‌وتۆى لێ ناكه‌وێته‌وه جگه له زیانى مادى نه‌بێ.
له دنیادا ئه‌و دیارده‌یه هه‌یه، بۆ نموونه له كاتى جه‌نگدا ئه‌گه‌ر هیچ ئامارێك له به‌رده‌ست نه‌بوو به‌رانبه‌ر توندوتیژیى سێكسى و كوشتن به‌رانبه‌ر ژن، ئه‌وا بێگومان هه‌یه. ئێسته كوشتنى ژنان له زۆربه‌ى وڵاتاندا هه‌یه و زۆریشیان له‌به‌ر نه‌بوونى به‌ڵگه و زانیارى به‌رانبه‌ر تۆمه‌تبار، خوێنیان به هه‌ده‌ر ده‌ڕوا، بۆیه ئه‌و چمكه بووه‌ته جیهانى و 16 رۆژى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندوتیژى له مانگى 11 و 12ی هه‌موو ساڵێكدا، رێكخراوه‌كانى ژنان و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندوتیژى، له هه‌موو شوێنێك داواكانى خۆیان به‌رز ده‌كه‌نه‌وه و داوا و سكاڵاى بنبڕ‌كردنى ژنكوشتن ده‌كه‌ن، باڵانسى جێنده‌رى كۆمه‌ڵایه‌تى بۆ ژن و پیاو ده‌كه‌ن.
له كوردستاندا كۆمه‌ڵێك یاساى توند هه‌ن، رێكخراوگهلێكى زۆرى داكۆكیكار هه‌ن، ئه‌نجوومه‌نى باڵاى خانمان و چه‌ندان داڵده و شێلته‌ر و یاساى بارى كه‌سێتى هه‌مواركراو هه‌ن، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى توندوتیژى هه‌یه و جۆرێك پێشڤه‌چوون هه‌یه، به‌ڵام ئه‌و كولتووره باوكسالارییه سه‌خته‌ى هه‌یه و ژنانیش قوربانى یه‌كه‌من، ده‌بێ هه‌موو هه‌وڵه‌كان بۆ بنبڕ‌كردنى ئه‌و دیارده قێزه‌ونه یه‌ك بخرێن.