یوسف له‌تیف
هه‌موو ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ى ئێمه ئه‌نجامى ده‌ده‌ین رووكه‌شن، هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی بڵێین ئێمه له ئه‌نجامدانى پرۆسه‌ى سیاسى و كۆمه‌ڵایه‌تیدا، بوونه‌وه‌رێكى دیموكراسین و به‌رده‌وام گۆڕانكارى ده‌كه‌ین، بڕوامان به ده‌ستاوده‌ستكردنى ئاشتییانه‌ى ده‌سه‌ڵاته له نه‌وه‌یه‌كه‌وه بۆ نه‌وه‌یه‌كى تر هه‌یه.
بۆ گۆڕانكاریى له حزب كۆنگره ده‌به‌ستین، وه‌ك 28 پووله‌كه‌ى دۆمینه ته‌نیا له ده‌سێكه‌وه بۆ ده‌سێكى تر جێیه‌كانیان ده‌گۆڕین. كه دێین له حكوومه‌ت گۆڕانكارى بكه‌ین، ته‌نیا چاومان له‌وه‌یه كێ ده‌بێته وه‌زیر و بریكار و به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى و راوێژكار، كێ له كامه حزبه و كێ زیادى به‌رده‌كه‌وێ و كێ ده‌توانێ زیاترین كات له پله و پۆست‌دا بمێنێته‌وه، ئه‌وه‌ش وه‌ك 104 كاغه‌زه‌كه‌ی كۆنكه‌نه و له‌ناو ئه‌و كه‌سانه و حزبه‌كانى كوردستاندا ده‌سووڕێنه‌وه.
نه‌مانتوانى له‌سه‌ر بناغه‌ى به‌رنامه و پاكێج و توانا، كه‌سى شیاو بۆ شوێنى شیاو دیارى بكه‌ین و لێى بێخه‌م بین. له ساڵى 1991ه‌وه بینیومانه گۆڕانكارییه‌كان به‌و شێوه‌یه‌ن.
چى بكه‌ین؟
رۆژنامه‌نووسی هاوڕێم سه‌رباز ساڵح له ئه‌كاونتى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیى فه‌یسبووك، كۆمه‌ڵێك رێسا و پره‌نسیپى وه‌ك رێخۆشكه‌رێك بۆ كارى نوێى حكوومه‌ت داناوه. پێم باشه ئه‌و بازنه‌یه فراوانتر بكرێته‌وه، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ى سه‌روكاری نوێى حكوومه‌ت ده‌گرنه ئه‌ستۆ، ئه‌و به‌رنامه‌یه به هه‌ند وه‌ربگرن و له هۆڵێكدا چه‌ندان كه‌سایه‌تیى تر‌ى له‌و شێوه‌یه بانگهێشت بكرێن و راشكاوانه قسه‌ى رژد بكه‌ن و بیروبۆچوونه‌كان تۆمار بكرێن و كاریان له‌سه‌ر بكرێ، چونكه له كۆتادا باشییه‌كان بۆ هه‌مووانه و تایبه‌تتریش ئه‌و كه‌سانه‌ى كاروبارى به‌ڕێوه‌بردنى وڵات ده‌گرنه ئه‌ستۆ و هه‌ڵیده‌سووڕێنن, ئه‌گه‌ر سه‌ركه‌وتوو بن به‌رژه‌وه‌ندی گشتیی تێدایه و شانازییه‌كه‌یش بۆ حكوومه‌ته.
به‌رنامه‌كانى سه‌رباز ساڵح بۆ هه‌موو سێكته‌ره‌كانى ژیانه و هه‌موو وه‌زاره‌ت و ده‌سته و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كان ده‌گرێته‌وه، له‌وێدا هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك ده‌زانێ ئه‌ركى چییه و مافى خۆیشى وه‌رده‌گرێت. گۆڕانكارییه‌كان دادپه‌روه‌ری و ویژدانیان تێدایه و كه‌سى شیاو بۆ شوێنى شیاو له‌به‌رچاو ده‌گرێ، هه‌موویشیان خه‌ڵكى ئه‌م نیشتمانه‌ن و له قازانجى میله‌ت و خاكه.
ئیداره‌ى ئه‌م كوردستانه بارته‌قاى ئیداره‌ى دانیشتووى هۆتێلێكه له چین. چییه ئه‌م فه‌زا و گه‌ڕه‌لاوژێیه‌ى هه‌مووانى نوقمی خه‌مێكى قووڵ كردووه. چییه هه‌موو ئه‌م بێسه‌روبه‌رییه و رێ كوێرانه‌ى به هیچ شتێك رووناك نابێته‌وه.
به‌رنامه‌كانى سه‌رباز:
به كه‌مترین خه‌رجى، زۆرترین كارى باشى پێ ئه‌نجام ده‌ده‌یت، زۆرترین عه‌داله‌تیان تێدایه و هه‌موو خاڵه‌كانى كۆڵه‌كه‌كانى حكوومه‌ت به‌هێز ده‌كه‌ن، سوودى زۆرى بۆ سه‌رجه‌م خه‌ڵكه‌كه‌یه و فراوانتریش هه‌ڵسووڕانى ئیداره‌یه‌كى تۆكمه‌یه، كه‌مترین گه‌نده‌ڵى تێدایه و پاره‌ش به‌هه‌ده‌ر ناچێ، زۆرترین كار و پڕۆژه‌ى پێ دێته ئه‌نجام و سه‌رفرازییه‌كه‌شى بۆ هه‌مووانه، سووده‌كه‌ى بۆ گشته، ئێمه فێر بووین كه‌سایه‌تى و كاراكته‌ره‌كانى خۆمان بشكێنین و ناشیرین بكه‌ین، شتى ناتۆره و نه‌شیاو ببه‌خشینه‌وه. فێر بووین قه‌ڵاى رقوكینه دروست بكه‌ین و له سایه‌یدا بازرگانانى شه‌ڕ به‌تایبه‌ت شه‌ڕى ناوخۆى پێ ده‌وڵه‌مه‌ند و قه‌به بكه‌ین، وا راهاتووین فووى خه‌ڵكانى بچووك بده‌ین و خه‌ڵكانى به توانا و داهێنه‌ریش فه‌رامۆش بكه‌ین.
ئیتر كاتی خۆیه‌تی خۆمان پاڵپشتى حكوومه‌تى خۆمان بین له پاى ره‌خنه‌ى زۆرى بێ بنه‌ما و تانه و ته‌شه‌ر، به‌ردێك له سه‌ر به‌ردێك دابنێین و قسه‌كانمان له ئاستى راپه‌ڕاندنى كاره‌كانمان بن، پێویسته وڵاتمان به داوده‌زگا بكه‌ین. حیساب بۆ دینارێك و سه‌نتێك بكه‌ین، بستێكى زه‌وى، په‌رداخێك ئاو، هه‌موو به‌رهه‌م و داهاتێكى ئه‌م وڵاته كۆ بكه‌ینه‌وه و له جێى خۆیدا خه‌رجیان بكه‌ین و به‌كاریان به‌رین، نه‌ك به ده‌رزى كۆی بكه‌ینه‌وه و شاباشى ناماقوڵى پێ بكه‌ین. خه‌ڵك خۆیانى پێ به حاته‌مى ته‌ى بكه‌ن و له كووچه و كۆڵانه‌كانیشدا خه‌ڵكانێك له‌وپه‌ڕى هه‌ژاریدا بیگوزه‌رێنن. ئه‌م كولتووره بۆگه‌نه‌ى عێراق بۆ خۆیان و با ئێمه باشییه‌كانیان وه‌ربگرین.
ئه‌وه‌ى ئێسته‌یش پۆستى سه‌رۆكى حكوومه‌ت وه‌رده‌گرێت، كه‌سێكى شیاوه و كۆمه‌ڵایه‌تى و ئاستى هۆشیارى به‌رزه و پاڵاوته‌ى خێزانێكى شۆڕشگێڕى ئه‌م وڵاته‌یه و كوڕى پێشمه‌رگه‌ى كوردستانه، پاڵپشتى پڕۆژه‌كانى سه‌ركه‌وتنى گه‌ل و كوردستان مسۆگه‌ر ده‌كات و ئه‌زموونێكه ده‌كرێ ئومێدمان پێی هه‌بێت تا چوار ساڵ تێده‌په‌ڕێنین، دواتر هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ بكه‌ین.