نیهاد جامی- پۆڵه‌ندا
مرۆڤ كاتێ ماڵ له ده‌ست ده‌دات، ئیتر گه‌ڕانه‌وه به‌ره‌و ماڵ مانایه‌كی نییه، جگه له خوڵقاندنی تراجیدیا، چیرۆكی گه‌ڕانه‌وه‌ی مرۆڤ بۆ ماڵ، به سه‌فه‌ری تراجیدیای ئۆدیب ده‌ست پێ ده‌كات، ماڵ كێشه‌یه‌كی بوونگه‌راییه له رۆحی مرۆڤ.
مرۆڤ پێویسته یا به‌و سیستمه ئه‌خلاقییه ڕازی بێت كه ماڵ فه‌رمانی پێ ده‌كات، یا ئه‌وه‌تا ده‌بێت كه هاته ده‌ره‌وه جارێكی تر بیر له گه‌ڕانه‌وه نه‌كاته‌وه، چونكه سه‌ره‌نجام وه‌ك ئۆدیب به‌ره‌و تاوانی كوشتنی باوك و سێكسكردن له‌گه‌ڵ دایك كه ئه‌وه ته‌نیا گریمانه‌یه‌كی ئه‌فسانه نییه، به‌ڵكو ئاماژه‌یه‌كی ناو گریمانه‌یه‌كه كه گه‌ڕانه‌وه به‌ره‌و ماڵ لادانه له سیستمی ئه‌خلاقی و خوڵقاندنه‌وه‌ی تراجیدیایه، بۆیه ده‌بێت به‌دوای تراجیدیادا چاوه‌كانمان هه‌ڵبكۆڵین، ئه‌وه‌ش كۆتاهاتنی ڕووناكی و ئینتیماكردنه بۆ ئه‌زموونی كوێری.
مرۆڤ كه له ماڵ هاته ده‌ره‌وه، ئیتر خاوه‌نی ئه‌خلاقی یاخیبوونه، ئه‌و هاتنه ده‌ره‌وه‌یه جارێكی تر رێی نادات بگه‌ڕێته‌وه ناو ئه‌و ژیانه، وه‌ك له چیرۆكی هه‌زار و یه‌ك شه‌وه‌دا ئه‌و ده‌مه‌ی شه‌هره‌یار بۆ ڕاوشكار ده‌ڕواته ده‌ره‌وه، كه ده‌گه‌ڕێته‌وه ماڵ ده‌بینێت شه‌هره‌زاد له‌گه‌ڵ خزمه‌تكاره ڕه‌شه‌كه‌ی خه‌ریكی سێكسن، ئه‌وه وا له ئه‌نترۆپۆلۆجیسته‌كان ده‌كات بڵێن "هاتنه ده‌ره‌وه له ماڵ، هاتنه ده‌ره‌وه‌یه له ئه‌خلاق".
ئه‌خلاق به‌كۆی سیستمی بیركردنه‌وه‌ی مرۆڤ، بۆیه ئێمه كه ماڵ له ده‌ست ده‌ده‌ین، ده‌بێت به دوای ماڵێكی تردا بگه‌ڕێین، ماڵێك یا ئه‌وه‌ته عه‌شق پێمان دروست بكات كه راده‌ستی سیستمی كۆمه‌ڵایه‌تی نه‌كه‌ین، یا ئه‌وه‌ته به‌دوای ماڵێكدا بگه‌ڕێین له‌ناو نووسین و زماندا.
ئه‌و ده‌مانه‌ی ده‌زانین عاشقین و به‌دوای ماڵێكدا ده‌گه‌ڕێین، ده‌بێت ئه‌وه بزانین بنیاتنانه‌وه‌ی ماڵ خوڵقاندنه‌وه‌ی تراجیدیایه، ئه‌گه‌ر به‌هه‌مان سیستمی ئه‌خلاقی ماڵ دروستی بكه‌ینه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ماڵ نه‌بێته ئه‌و شوێنه‌ی وه‌ك پۆل ئیلوار ناوی ده‌نێت "جیۆگرافیای خه‌مناكی مرۆڤایه‌تی"، ده‌بێت عاشق له خوڵقاندنه‌وه‌ی ماڵ له ده‌ره‌وه‌ی سیستمی كۆمه‌ڵایه‌تی ماڵ دروست بكات، ئه‌گه‌ر وای نه‌كرد، ئه‌وه هه‌مان تراجیدیا ده‌خوڵقێنێته‌وه، بۆ عه‌شق یان ده‌بێت ماڵ رووبه‌ری یاخیبوون بێت یان گه‌ڕانه‌وه بۆ جیۆگرافیای خه‌مناكی مرۆڤایه‌تی.
هه‌ر كاتێ ویستمان به‌پێی ئه‌و سیستمه‌ی خێزان ماڵ بنیات بنێینه‌وه، مانای وایه ماڵ ده‌بێته بكوژی رۆحی عه‌شق و منی عاشق به‌تۆ و تۆی من ده‌بێت بگۆڕێت به پێوه‌ندیی نێوان ژن و مێرد، ئه‌وكاته‌یش عه‌شق ده‌مرێت و تراجیدیا ئه‌خلاقییه‌كانی ماڵ له دایك ده‌بنه‌وه.
ئه‌و ساته‌ی نه‌مانه‌وێت عه‌شق بمرێت و نه‌بین به خوڵقێنه‌ری تراجیدیا، ده‌بێت وێنه‌ی من و تۆ له عه‌شقدا نه‌گوازینه‌وه بۆ ناو وێنه‌ی ژن و مێرد، ئه‌وه یان ئه‌وه‌ته وه‌ك دوو عاشق له ماڵ ده‌بین، یان ده‌بین به بكوژی عه‌شق و به‌هه‌مان سیستمی ئه‌خلاقی ماڵ دروست ده‌كه‌ینه‌وه.
ئه‌گه‌ر ویستمان له ده‌ره‌وه‌ی ماڵی عه‌شق و ماڵ وه‌ك سیستمی هاوسه‌ری له جۆری ئه‌و ئه‌خلاقییاته بین، ئه‌وا ده‌بێت له‌ناو زمان و نووسیندا به‌دوای ماڵدا بگه‌ڕێین، چونكه هه‌ستی له كیسچوونی ماڵ هه‌ستێكی ئه‌خلاقی مرۆڤه، وه‌ك ئه‌دۆرنۆ ده‌نووسێت "شتیكی ئه‌خلاقییه مرۆڤ له ماڵی خۆیشیدا هه‌ست نه‌كات خاوه‌ن ماڵه". ئه‌و هه‌ست نه‌كردنه به ماڵ هه‌مان هه‌ستی ئۆدیبییه، كه ده‌زانێ ئه‌و به‌بێ ویستی خۆی له ماڵ هاتووه‌ته ده‌ره‌وه، له گه‌ڕانه‌وه‌یشدا تێده‌گات چ تراجیدیایه‌كی خوڵقاندووه ئه‌و دڕنده خورافییه‌ی كوشتی باوكی بوو، ئه‌و شاژنه جوانه‌ی كردی به خۆشه‌ویستی خۆی و هه‌موو شه‌وێك له‌گه‌ڵی ده‌خه‌وێت دایكیه‌تی، بۆیه ده‌بێت چاوه‌كانی خۆی وه‌ك كاردانه‌وه‌ی ئه‌خلاقی له ده‌ست بدات، ئه‌وه هه‌ست نه‌كردنی ئۆدیبه به ماڵ، بۆیه ڕووناكی له ده‌ست ده‌دات و دیسان به تاریكی و نه‌بینین له ماڵ ده‌چێته ده‌ره‌وه.
ئیتر ماڵ شتێك ناگه‌یه‌نێت بۆ ئۆدیب، وه‌ك چۆن بۆ مرۆڤی هاوچه‌رخیش په‌ناهه‌نده‌یی مرۆڤی كرد به‌و قه‌ره‌جه‌ی هه‌میشه به‌دوای شوێنی ئارام‌دا بگه‌ڕێت، وه‌ك چۆن برێشت له شانۆگه‌ریی (دایكه ئازاكه) له‌ڕێی گورانییه‌كه‌وه ره‌خنه ئاراسته‌ی موسافیره‌كه ده‌كات كه ئه‌و بزماری چی به دیواری ئه‌و ئوتێڵه‌دا ده‌كوتێت كه ئه‌و تێیدا میوانه و سبه‌ینێ ئێره به‌جێ دێڵێت، ئه‌وه ئه‌و هه‌ستی قه‌ره‌جبوونه و هاتنه ده‌ره‌وه‌یه له ماڵ، كه ئیتر مرۆڤی هاوچه‌رخیش وه‌ك مرۆڤی كلاسیكی ماڵ له ده‌ست ده‌دات، بۆ ئه‌وه‌ی ماڵ وه‌ده‌ست بێنین، ئه‌وا ته‌نیا ده‌توانین ماڵ له‌ناو زمان و نووسین به‌رهه‌م بێنینه‌وه، ئه‌وه‌ش ماڵێكی مه‌جازییه، خه‌ون بینینه‌وه‌یه به ماڵ، خه‌ونێك كه ئیتر نایه‌ته دی، هایدگه‌ر گوته‌نی "زمان ماڵی بوونه"
ئه‌وه زمانه ماڵی بوونی مرۆڤ بنیات ده‌نێت، مرۆڤ مادام كائینێكی ته‌نیایه، ته‌نیا له توانای هه‌یه له‌ناو زماندا ماڵ وه‌ده‌ست بێنێت، چونكه ته‌نیایی مرۆڤ له‌ناو شوێنێك نییه تێیدا ئارام بێت، به‌ڵكو ئارامی مرۆڤ له‌ناو زماندایه. ماڵی ناو زمان، ماڵێكه له‌ناو نووسیندا، وه‌ك ئێدوارد سه‌عید ده‌ڵێت "نووسین تاقه ماڵێكه له ئارادا مابێت، ده‌نا له هه‌موو شوێنێكی تر ماڵ بۆ هه‌میشه له ده‌ست ده‌رچووه و وێرانه".