هه‌مووان باش ده‌زانن كه ته‌واوی حزبه‌كان دوای پارتی دروست بوون، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان كردووه كه وه‌ك پارتی نه‌بن و هه‌نگاوێك به‌ره‌وپێشه‌وه بهاون و پارتی تێبپه‌ڕێنن، به‌ڵام نه‌ك پارتییان تێنه‌په‌ڕاند، به‌ڵكو چه‌ندان هه‌نگاو هاتنه دوای پارتی، پارتیش چه‌ندان هه‌نگاو چووه‌ته پێش ئه‌وان و ئه‌وانی تێپه‌ڕاند.
ڕوونتر بڵێم هه‌موو ئه‌و حزبانه‌ی كه له سنووری سلێمانیدا دروست بوون، كاریان بۆ ئه‌وه كردووه وێنه‌یه‌كی ناشیرینی پارتی پێشان بده‌ن، به‌مه‌ش بازاڕی خۆیان گه‌رم كردووه و هه‌موو هۆكار و ڕێیه‌كیان گرتووه‌ته‌به‌ر تا به‌ته‌واوی له هزر و خه‌یاڵی تاكدا ئه‌م كاره بكه‌ن، وێنه و حه‌قیقه‌تی پارتی بشێوێنن، بێگومان خۆشیان بڕوایان به‌م كاره نییه و ده‌زانن ته‌نیا چه‌واشه و درۆیه به‌رانبه‌ر پارتی ده‌یكه‌ن.
به‌داخه‌وه كه له‌م پرۆسه‌یه ته‌واوی حزبه‌كان له سلێمانیدا سه‌ركه‌وتوو بوون، توانیویانه هزری زۆربه‌ی خه‌ڵكی سلێمانی به‌و شێوه‌یه ئاراسته بكه‌ن كه ڕقوكینهیهكی كوێرانه‌یان له به‌رانبه‌ر پارتیدا هه‌بێت، تاكه‌كه خۆشی نازانێت ئه‌م ڕقه‌ی بۆ له پارتی، له كاتێكدا پارتی هیچ زیان و خراپه‌یه‌كی به‌رانبه‌ر ئه‌م تاكه و شاره‌كه نه‌بووه.
به‌داخه‌وه كه تاكیش نه‌یتوانیوه به‌جوانی تێڕامان بكات و ڕۆژێك له ڕۆژان بیر بكاته‌وه و به‌خۆی بڵێت، ئه‌م ڕقه بۆ؟ ئایا ڕه‌وایه كوێرانه ڕقت له پارتی بێت، یان ئه‌گه‌ر خۆشیشت بوێت كوێرانه هه‌ر ڕه‌وایه؟ بێگومان نه‌خێر، بۆیه ده‌بێت هه‌رچی زووه شرۆڤه‌ی ڕاستییه‌كان له هزری خۆماندا بكه‌ین و بزانین ئایا ڕه‌وایه ڕقمان له پارتی بێت یان نا؟.
بێگومان ئه‌وه ڕوو ده‌دات و هاووڵاتی گازنده‌ی هه‌یه، ئه‌ویش له ئه‌ستۆی هه‌موو لایه‌كه به پارتیشه‌وه، به‌ڵام ئایا ده‌كرێ هه‌موو خه‌تاكه بخرێته ملی پارتی و ئه‌وانیش خۆیانی لێ به دوور بگرن، كاره‌ساته‌كه لێره‌دایه. ئایا حكوومه‌ت و حوكمڕانی ته‌نیا پارتی ده‌یكات یان ئه‌وانی تریش، ئایا ئه‌وه‌ی پارتی هه‌یه‌تی حزبه‌كانی تریش نییانه، یان ئه‌مه پرۆسه‌یه‌كی پلان بۆ داڕێژراوه و تیرۆرێكی فیكرییه و به‌رده‌وام كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت، تا خه‌ڵك له‌وه تێنه‌گه‌ن پارتی خه‌تابار نییه له‌وه‌ی له سلێمانی ڕوو ده‌دات و ده‌گوزه‌رێت.
ئایا حزبه‌كانی تریش وه‌ك پارتی پشكیان له حكوومه‌تدا نییه، ئایا وه‌ك پارتی كه‌ناڵ و میدیا و داوده‌زگا و باره‌گا و كار و چالاكیی خۆیان نییه، ئیتر پارتی جگه له پشكی هه‌ره‌زۆری به‌رپرسیارێتی به‌رانبه‌ر هه‌رێم و دۆزی كورد، چیتری زیاتر له‌وان هه‌یه، وێڕای ئه‌مه‌ش هه‌موو ته‌قه‌لایه‌ك ده‌دات تا كورد بگاته مه‌به‌ست و خۆزگه‌ی خۆی كه سه‌ربه‌خۆبوونه، ئه‌مه‌ش لای هه‌مووان ڕوون و ئاشكرایه و ئه‌م ساڵانه‌ی دوایی ده‌ركه‌وت، كێ خه‌می خه‌ڵك و سه‌ربه‌خۆیی و خۆشگوزه‌رانییه و كێش خاكفرۆش و تێكده‌ره و قووتی خه‌ڵك ده‌دزێت و ژیانی خه‌ڵك سه‌خت ده‌كات.
ئه‌وه‌ی به‌دی ده‌كرێ و جێی خۆشحاڵییه ئه‌وه‌یه، هاووڵاتییانی سلێمانی ئیتر خه‌ریكه ده‌گه‌نه ئه‌و بڕوایه‌ی كه سلێمانی به بوونی ئه‌و هێزانه، ته‌نیا زیانی به‌ركه‌وتووه و به‌ره‌ودوا چووه، تا ئێسته ته‌نیا درۆ و چه‌واشه و فریودان به‌رهه‌میان بووه، بۆیه دروستره له‌مه‌به‌دوا بیر له جێگره‌وه‌یه‌كی تۆكمه و به‌هێزی هه‌موو ئه‌وانه بكه‌نه‌وه كه چه‌ندان ساڵه بوونه‌ته بارگرانی به‌سه‌ر خه‌ڵك و ئه‌و شاره‌وه.
هاووڵاتییانی سلێمانی له بنه‌مادا ڕقیان له پارتی نییه
هه‌مووان ده‌زانین كه هاووڵاتییانی سلێمانی له بنه‌مادا ڕقیان له پارتی نییه، به‌ڵكو ئه‌و ڕقوكینه ساخته‌یه بۆیان دروست كراوه، ئه‌مه‌ش به‌گشتی هه‌موو حزبه‌كان و به‌تایبه‌ت حزبی ده‌سه‌ڵاتداری ئه‌و زۆنه كاری له‌سه‌ر كردووه، به ته‌رخانكردنی بودجه‌ی زه‌به‌لاح بۆ ئه‌و بابه‌ته چ له میدیا یان په‌روه‌رده و ناوه‌ندی ڕۆشنبیری و چه‌ندان بواری تر. ئه‌و حزبانه ته‌نیا بۆ ئه‌م كاره دامه‌زراون و هیچ دۆز و هزرێكیان نه‌بووه جگه له دژایه‌تیی پارتی.
بۆیه وا ده‌بینین یه‌ك له دوای یه‌ك ئه‌م حزبانه ده‌توێنه‌وه و ئه‌م چهواشهیهش كۆتایی دێت، خه‌ڵك ئه‌مه به‌چاوی خۆی ده‌بینێت كه حزبی وا هه‌یه دووه‌می كوردستان بووه، ئێسته بووه‌ته‌وه سفر و هیچ ده‌نگێكی به‌ده‌ست نه‌هێناوه، چونكه بێ بناغه و بێ دۆز و بێ ستراتیج بوو، ته‌نیا له‌سه‌ر بنه‌مای دژایه‌تیی پارتی دروست بوو، بۆیه خه‌ڵك هۆشیارن و ئه‌مه ده‌زانن كه ئیتر پێویسته ئه‌م چه‌واشه‌یه كۆتایی بێت.
له كۆتادا ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر پارتییه، پێویسته خۆی تۆكمه و ئاماده‌تر بكات له سلێمانی و به‌هه‌موو هه‌وڵ و هێزیه‌وه بێته ناو جه‌ماوه‌ری سلێمانی، دڵنیام له ناو ده‌روونی هه‌موو هاووڵاتییانی ئه‌و شاره‌دا، هه‌ستێك هه‌یه كه ده‌یه‌وێ پارتی له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا تاقی بكاته‌وه و پارتیش پێویسته ئه‌و دڵنیاییه ده‌روونییه بداته هاووڵاتییان و وه‌خۆی بكه‌وێت بۆ ئه‌و بابه‌ته.