محه‌مه‌د میران
زۆربه‌ی جار له نامه‌ی فه‌یسبووكی هاوڕێیانمان، ئه‌و شتانه‌مان بۆ ده‌نێرن كه خۆمان حه‌زیان پێ ده‌كه‌ین، هه‌ندێك جاریش نامه‌كان شتگه‌لێكن نه حه‌زیان پێ ده‌كه‌ین نه پێویستن بۆ ژیانت.
له‌م ڕۆژانه گرووپێكی چات له فه‌یسبووك له نێوان چه‌ند هاوڕێیه‌ك دانرا كه سه‌رجه‌میان كوڕ و كچانی ده‌رچووی به‌شه به‌رزه‌كانی زانكۆ كاول و خێرله‌خۆ نه‌دیوه‌كانی هه‌رێمی كوردستانن و ئێسته سایه‌قی بالیفن له ماڵه‌وه، له‌ناكاو پارچه ڤیدیۆیه‌كیان به‌ناو گرووپی چاته‌كه‌دا كرد و منیش كردمه‌وه، بینیم كه‌سێك به‌ناوی "عه‌بدولسه‌لام مه‌ده‌نی" كه سه‌رۆكی ڕێكخراوی ڕوانگه‌ی پڕ پاره‌یه، هاواری ده‌كرد و ده‌یگوت: "ئه‌گه‌ر حه‌ز ده‌كه‌یت ببیت به سه‌ركرده یاخۆ ڕابه‌رایه‌تی كه‌سانێك بكه‌یت، ئه‌وا به‌شداری ئه‌م خوله بكه".
ئه‌وه‌ی بۆ من جێی سه‌رنجه، ئه‌گه‌رچی ته‌مه‌نم ئه‌وه‌نده گه‌وره‌یش نییه، به‌ڵام له‌وه‌ته‌ی من خۆم ناسیوه به‌رده‌وام له سه‌نته‌ر و ڕێكخراو و كۆمپانیا و شوێنی ڕووتاندنه‌وه‌ی گه‌نجان ئه‌وه باس كراوه كه به‌شداری ئه‌م خوله بكه وات لێ دێت، یان كتێبی "چۆن ده‌بیت به ملیۆنێر" بكڕه ده‌بیت به سه‌رمایه‌دار، له كاتێكدا نووسه‌ره‌كه خۆی كتێبه‌كه‌ی به قه‌رز چاپ كردووه.
له‌لایه‌كی تر، كتێبی چۆن له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ت ژیانێكی شایسته و ئاسووده دروست ده‌كه‌یت؟ نووسه‌ره‌كه خۆی له هاوسه‌ره‌كه‌ی جیا بووه‌ته‌وه، كه‌سانێك فێر بوونه فێری شتگه‌لێكمان ده‌كه‌ن خۆیان له‌ناو ژیانیاندا جێبه‌جێی ناكه‌ن و چوونه‌ته قووڵایی ئه‌و فه‌وزایه، كه‌چی دێن په‌روه‌رده‌مان ده‌كه‌ن.
26 ساڵ زیاتره عه‌بدوسه‌لام مه‌ده‌نی و هاوشێوه‌كانی ئه‌و ئاسنه سارده‌مان بۆ ده‌كوتن، له نووسینی وتاره‌كه‌یش مه‌به‌ستی سه‌ره‌كیم ئه‌و نییه، بگره هاوشێوه‌كانییه‌تی، جارێكی تر ئه‌مه له خۆی ده‌پرسم تا ئێسته له‌و خولانه‌ی تۆ كردوونه‌ته‌وه كه‌س بوو به سه‌ركرده؟، هیچ گه‌نجێك بووه به خاوه‌نی ڕێكخراوێك یان هیچ نه‌بێت له شوێنی تۆ دامه‌زراون؟ به‌دڵنیاییه‌وه نه‌خێر، هه‌شبێت یان خزمه یان زۆر نزیكه له به‌رپرسێكه‌وه، بۆ ئه‌و قسه‌یه‌ی من و فڵان دایانناوه، تا نه‌ڵێن ئه‌مه نییه.
ئه‌مه بۆ مێژوو و بۆ یادگاری خوێنه‌ر و ژیانی خۆم ده‌نووسم، به ته‌حه‌داوه ده‌ڵێم پێش ده‌ست پێكردنی خوله‌كه با عه‌بدولسه‌لام مه‌ده‌نی فێری كه‌سمان نه‌كات چۆن ده‌بین به سه‌ركرده و ڕابه‌ر، من فێری هه‌موویان ده‌كه‌م به یه‌ك سه‌عات، ته‌نیا با ڕازی بێت بۆ مانگێك من بچمه شوێنی، مانگێك مووچه‌كه‌ی ئه‌و وه‌ربگرم، مانگێك له‌سه‌ر گیرفانی ڕێكخراو بۆ جارێك گه‌شتێكی ده‌ره‌وه بكه‌م، له كافێیه‌كی گران و خۆشتامی ئه‌م وڵاته كۆبوونه‌وه‌كانم بكه‌م، شۆفێری تایبه‌ت و ئۆتۆمبێله به‌رزه‌كه‌ی بخاته خزمه‌تمه‌وه، من له‌جیاتی ئه‌و فێری ئه‌و و گه‌نجانیش ده‌كه‌م به یه‌ك سه‌عات و بۆ یه‌ك جار تا ژیان ماوه كه چۆن ده‌توانن ببن به سه‌ركرده.
ئێمه‌ی گه‌نج بێزار بووین له‌م خول و كاتكوشتن و گاڵته‌جاڕییه به عه‌قڵمان، چیتر پێمان مه‌ڵێن چۆن ده‌بن به ڕۆژنامه‌نووس و چۆن ده‌بن به سه‌ركرده و چۆن ده‌بن به ملیۆنێر و چۆن فڵان و فیسار بكه‌ین، ئیتر تێر بووین له‌و قسه سواوانه و تێگه‌یشتین، ئێمه ئیتر كردارمان ده‌وێت، ئه‌وه‌ی گوتتان و ده‌یڵێنه‌وه له‌به‌رمانه، به‌ڵام كه‌ی ببین به به‌رپرس و سه‌ركرده و ملیۆنێر؟ وه‌ڵامی ئه‌مه‌مان بده‌نه‌وه، چونكه خولی دنیامان بینی.