ڕۆژانی ڕابردوو كوشتنی به ناحه‌قی ژینا ئه‌مینی و هه‌فته‌ی پێشتریش هه‌ر له رۆژهه‌ڵات، شلێری ته‌مه‌ن 36 ساڵ خاوه‌نی دوو منداڵ له شاری مه‌ریوان، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌سێك به‌ناوی (گ ، ق) ویستی ده‌ستدرێژی بكاته سه‌ر، له نهۆمی دووه‌می ماڵه‌كه‌وه و له په‌نجه‌ره‌وه خۆی فڕێ ده‌داته خواره‌وه و پاش چه‌ند ڕۆژێك مانه‌وه‌له ژێر چاودێری پزیشكیدا له سنه، گیان ده‌سپێرێت. كه‌سی ده‌ستدرێژیكار به داوی ئه‌وه‌ی گوایه ژنه‌كه‌ی نه‌خۆشه و هاوكاری و یارمه‌تی ده‌وێت، شلێر ڕه‌سووڵی بۆ ناو ماڵه‌كه‌ی ڕاكێشاوه و دواتر به زۆری چه‌ك و به به‌رچاوی منداڵ یان منداڵه‌كانی شلێره‌وه، ویستوویه‌تی ده‌ستدرێژی بكاته سه‌ری. هیچ گومانێك له قووڵایی كاره‌ساتێكی ئاوه‌هادا نییه و ئه‌م ڕووداوه بوو به‌هۆی ئه‌وه‌ی‌ڕێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كانی مه‌ریوان و چالاكانی بواری مافه‌كانی ژنان و جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی مه‌ریوان، بێنه سه‌ر شه‌قام و داوای سه‌پاندن و جێبه‌جێكردنی توندترین سزا به‌سه‌ر تاوانبار و ده‌ستدرێژیكاردا بكه‌ن، دادوه‌ری گشتیی شاره‌كه‌یش به‌ڵێنی سه‌پاندنی سزای له سێداره‌دانی به‌سه‌ر تاوانباردا داوه.
كوشتنی به ناحه‌قی ژینا ئه‌مینیش، بوو به رووداوێكی جیهانیی و كۆی گشتیی كوردیشی یه‌ك خسته‌وه و رووداوه‌كه ئه‌وه‌نده نامرۆیی و دڵڕه‌قانه‌یه، یه‌كه‌مجاره كۆماری ئیسلامی خۆیشی هه‌ست به شه‌رمه‌زاری ده‌كات، ته‌نانه‌ت مانگرتنی گشتیی له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئه‌و پێشوازییه گه‌وره‌یه‌ی جه‌ماوه‌ر له ته‌رمی ژینا، په‌یامێكی زۆر روونه كه ژنی كورد له رۆژهه‌ڵات پشتیوانی جه‌ماوه‌ری هه‌یه و سه‌رچاوه‌ی ره‌تكردنه‌وه‌ی هه‌موو جۆره سته‌مێكن.
قووڵایی كاریگه‌ریی ئه‌م كاره‌ساتانه هاوسۆزی و هاوخه‌می و په‌رچه‌كرداری زۆری (به ژن و پیاوه‌وه) له تۆڕه‌كانی‌كۆمه‌ڵایه‌تی و هه‌روه‌ها له‌ناو شه‌قام، به‌دوای خۆیدا هێناوه، به‌ڵام به‌ده‌ر له لایه‌نی هه‌ست و سۆز، ئێمه ده‌توانین بپرسین كه ئایا ئه‌مجۆره ڕووداوانه به‌هۆی ده‌گمه‌ن و تاك و ته‌رابوونیانه كه ئاوا هه‌ست و سۆزی شه‌قام ده‌جووڵێنن؟ یان جۆر و شێوازی كاره‌ساته‌كه وایكردووه پیاو و ژن هاوده‌نگ بن بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی ئه‌م كاره‌ساته رێكخراو و كۆمه‌ڵایه‌تییانه به‌رانبه‌ر ژن؟
ژینا بوو به رووداوی گشتی و نه‌مریی له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه پێشكه‌ش كرا، بۆیه من له كوشتنی شلێر ورد ده‌بمه‌وه، لێره‌دا ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت به‌شێوه‌یه‌كی بنه‌مایی و ڕیشه‌یی، چاو له بابه‌ته‌كان‌بكه‌ین و ئه‌وه‌مان له‌به‌رچاو بێت كه كوژران و كوشتن یان مه‌رگ و مراندنی ژن له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی، دیارده‌یه‌كی تازه نییه و له مێژه میحرابه‌كه‌ی به توندوتیژی و خوێنی نه‌ریت و باوه‌ڕه كۆنه‌كان ئاو ده‌درێت، ده‌بێ بگه‌ڕێینه‌وه و بپرسین هۆی به‌رهه‌مهاتنی ئه‌م توندوتیژییه دژی ژنان له كۆمه‌ڵگه نه‌ریتی و پیاوسالاره‌كاندا چییه؟ بۆچی دوای ئه‌و هه‌موو قوربانی و خوێنه، هێشتا ئه‌م میكانیزمه‌ی ژنكوژی و ژنكوژان هه‌ر به‌رده‌وامه و وه‌ك خۆی ده‌سووڕێت و ئیش ده‌كات؟ واته ئه‌م پرسیارانه ڕێنیشانده‌رن بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه له هۆی ڕیشه‌یی كاره‌ساتی ژنكوژی و توندوتیژی دژی ژنان تێبگه‌ین، ئه‌مه‌ش به‌بێ تێگه‌یشتن له پێگه‌ی ژن وه‌ك مرۆڤ، نه‌ك وه‌ك شه‌ره‌ف، یان ئابڕوو یان هه‌ر ئاوه‌ڵناوێكی تر، نه‌كرده و مه‌حاڵ ده‌بێت.
ژن له پێناسه‌ی عه‌قڵییه‌تی نه‌ریتی و كۆنباو له كۆمه‌ڵگه‌كانی پێش مۆدێرنه‌دا، هیچ قه‌واره و بوونێكی سه‌ربه‌خۆی نییه و نه‌بووه و ئه‌گه‌ر تاكوته‌رایش له كولتووری ئێمه‌دا نموونه‌ی ژنێكی شۆڕشگێڕ و ئازا و دلێر ده‌ركه‌وتبن، ئه‌وا له‌ناو گوتار و واقیعێكی پیاوسالارانه‌دا بوون‌و ژنێتی و دنیای ژنانه‌یان له‌ناو كایه‌كانی پیاواندا ئیشی پێ كراوه، یان باشتر وایه بڵێین ژنێتی ئه‌وان فه‌رامۆش و په‌راوێز خراوه.
بوونی سه‌ربه‌خۆیی ژنانه واته ده‌نگی ئازادی ژنێتی، دایكایه‌تی، عاشقبوون، مرۆڤبوون، هاووڵاتیبوون له پله‌ی شایسته‌ی خۆیدا، دوور له ڕوانینی جنسی و جێنده‌ری.
ماوه‌یه‌ك پێش ئێسته نیگارێك بڵاو كرایه‌وه كه به باشترین شێوه گوزارشتی له دۆخی داسه‌پاوی كوشنده و هاوكات دۆخی ڕزگاریكه‌ر له بازنه‌ی ڕوانینی جێنده‌رانه‌وه‌ده‌كرد و بۆ نواندنه‌وه‌ی ئه‌م دۆخه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌یش، به‌شێوه‌ی ره‌مزی گونجاو و له‌باره. وێنه‌كه ئه‌ندامه زه‌قه جنسییه‌كانی ژنه‌كه‌ی به جیا دانابوو و نووسیبووی، چ ده‌بێت ئه‌گه‌ر به‌م شێوه‌یه بمانبینن و ئه‌وانه بنێنه ئه‌و لاوه؟
دیاره ئه‌م "چ ده‌بێته" ته‌نیا بۆ پیاو نییه و له قه‌واره و ده‌لاله‌تی تردا مه‌به‌ستی ژن خۆیشیه‌تی، ده‌لاله‌ت و زایه‌ڵه‌ی ئه‌م وێنه‌یه خۆی گوزارشت له ژانێكی گشتگیری جیهانی ده‌كات كه ژنان به‌هۆی جه‌سته‌یانه‌وه هه‌ڵیده‌گرن، له‌م ئاراسته‌یه‌شدا ڕۆڵی كۆمپانیاكانی بازرگانیی مۆد و جلوبه‌رگ و ماڵپه‌ڕه‌كانی پۆرن و ئیرۆتیك، زۆر زه‌ق و دیاره، ئه‌وه نه‌بێت كه ئه‌مانه به ته‌نیا هۆی سه‌ره‌كی بن، به‌ڵام ئه‌مانه دۆخه‌كه قووڵتر و كاره‌ساتاویتر و كوشنده‌تر ده‌كه‌نه‌وه و جه‌سته‌ی ژن له دایكایه‌تی و یار و مه‌عشووقبوون ده‌خه‌ن و ته‌نیا قاوغێكی سێكسی لێ ده‌هێڵنه‌وه و پڕوپاگه‌نده‌ی بۆ ده‌كه‌ن.
ئه‌مه‌یش كاریگه‌رییه‌كی قووڵی له زه‌قكردنه‌وه‌ی ماتریالیسمی جه‌سته هه‌یه و هه‌م ژنان خۆیان ده‌بن به كاڵا و ئامرازی ناو كا‌یه‌كه، هه‌میش پیاوان وه‌ك كایه‌كار و سه‌رده‌ستی هاوكێشه‌كه ڕۆڵێك ده‌گێڕن كه جگه له توندوتیژی و لێدان له بوونی ژن وه‌ك جه‌سته، هیچ ده‌رهاوێشته‌یه‌ك لێیان ناخێزێت و به‌م شێوه‌یه‌ش ده‌لاله‌ته مه‌عنه‌وییه‌كانی جه‌سته وه‌ك دایكایه‌تی و ژیاندۆستی و میهر و سۆز و وه‌فا و... بنپێ ده‌كه‌ن و به‌ره‌و كاڵبوونه‌وه و كوشتن و فه‌رامۆشیی هه‌میشه‌یی ده‌به‌ن.
پێویسته سه‌رنجی ئه‌وه بده‌ین له دۆخێكی وه‌هادا كه به‌هۆی جیهانگیری و په‌ره‌سه‌ندن و به‌رفراوانبوونی میدیای ئازاد و تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی و میدیا زه‌به‌لاحه‌كانی سه‌ربه پیشه‌ی مۆد و فاشن و پۆرن، دۆخی كۆمه‌ڵگه نه‌ریتی و ئاینییه‌كانی وه‌ك ئێمه ده‌بێت به دۆخێكی شه‌قكراو و هیستری و ده‌ست لێوه‌شاوه و له هه‌مانكاتدا ده‌ستوه‌شێن. ده‌شێت بڵێین به‌م هۆیه‌وه له هه‌ردوو كۆمه‌ڵگه‌ی مۆدێرن و پێش مۆدێرنیته، ژنان تووشی توندوتیژی و ژێرده‌سته‌یی و قوربانیبوون ده‌بنه‌وه،به‌ڵام ئه‌و دۆخه هیستریا و ده‌ستوه‌شێنه‌ی كۆمه‌ڵگه پێش مۆدێرنه‌كان، به‌هۆی ئه‌و شه‌قشه‌قبوون و له‌تله‌تبوونه زیاتره و ئاڵۆزتره.
له وڵاتێكدا كه ژن وه‌ك دایك و یار پیرۆز ده‌بینرێت، به‌ڵام بچووكترین قسه و قسه‌ڵۆكی كۆمه‌ڵگه كوڕ و مێرد و عاشقیان لێ ڕاست ده‌كاته‌وه و به‌شێوه‌یه‌كی ڕێژه‌یی قه‌زاوه‌تی توند و ناڕه‌وا له دژیان ده‌درێت، جگه له دژوازیی له نێوان چه‌مكه‌كانی پیرۆزی و نه‌فره‌ت، پیرۆزی و كوشتن، چ هه‌ڵگۆسته‌یه‌كی ترمان ده‌بێ هه‌بێت؟.
نموونه‌ی شلێر ڕه‌سووڵی نموونه‌یه‌كی زه‌ق و له هه‌مان كاتدا ترسناكه تا ئێمه له‌م ڕاستییه تێبگه‌ین بۆچی ئه‌و مه‌رگی هه‌ڵبژارد؟ یان بۆچی ئه‌و خۆی له هه‌مبه‌ر دووڕیانێكدا بینی كه هه‌ردوو ڕێیه‌كه به‌ره‌و مه‌رگ ده‌هات، یه‌كیان مه‌رگ به‌شێوه فیزیكی و جه‌سته‌ییه‌كه‌ی و ئه‌ویتریش مه‌رگ به‌شێوه كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونییه‌كه‌ی.
له‌م ڕۆژانه‌دا باس و خواس و راڤه و شرۆڤه‌ی زۆر له‌سه‌ر ڕووداوه‌كه كرا، به‌ڵام یه‌كێك له‌و شتانه‌ی به حه‌ق و ڕه‌وا زۆر خرایه به‌باس، ئه‌وه‌بوو ئه‌گه‌ر شلێر نه‌مردایه و ئه‌م ڕووداوه‌ی به‌سه‌ردا نه‌هاتایه، دیسان خه‌ڵك پشتیوانی له‌و جۆره قوربانیبوونه‌یش ده‌كرد؟ به‌م ئاراسته‌یه ده‌شێت بپرسم ئایا ئه‌گه‌ر شلێر به زیندوویی ته‌نانه‌ت به‌بێ ئه‌وه‌ش هیچ هه‌وڵێك بۆ ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ری ئه‌نجام درابێت و ته‌نیا به قیژه‌یه‌كه‌وه له‌و ماڵه و له ده‌ست ئه‌و پیاوه هه‌ڵبهاتایه، كۆمه‌ڵگه و جه‌ماوه‌ری ئێمه، هه‌موومان له به‌رهه‌مهێنانی قسه و قسه‌ڵۆك و گێڕانه‌وه‌ی سه‌یروسه‌مه‌ره وازمان ده‌هێنا؟ ئایا به ئه‌ندازه‌ی چه‌ندان ڕۆمان و كتێبی حه‌كایه‌ت قسه دروست نه‌ده‌كرا و له‌م ده‌م بۆ ئه‌و ده‌م نه‌ده‌ڕۆیشت؟
كاتێك باسی كۆمه‌ڵگه‌ی پێش مۆدێرن ده‌كه‌ین، بۆ نموونه مه‌به‌ستمان حاڵه‌تێكی ئاوایه، واته ئینسان وه‌ك ئینسان كه پانتایی تاكه‌كه‌سی خۆی هه‌یه، نابینرێت، به‌ڵكو له‌ناو كۆمه‌ڵێك به‌ها و بایه‌خی ئه‌زه‌لی و ئه‌به‌دی و به‌تایبه‌تی قودسیدا شوێنگه‌ی دیاریی ده‌كرێت كه هه‌ر جۆره بژارده و مافی هه‌ڵه‌كردن یان به‌سه‌رهاتنی ڕووداوێكی لێ وه‌رده‌گرنه‌وه.
تۆ ئازاد نیت وه‌ك ئینسان، به‌ڵكو ئازادیت له چوارچێوه‌ی قه‌فه‌سی ته‌نگی نه‌ریت و ئاین و گوتارێكی ملهوڕی له مێژینه‌ی پیاوسلارانه‌دا هه‌بیت و بجووڵێیته‌وه، كاتێك وه‌ك ژن وه‌ك جه‌سته‌یه‌كی بزووێنه‌ری زه‌وقی پیاو ده‌بینرێیت، ئیتر ده‌رفه‌تی ڕزگاریت له ڕووداوێكی ئاواهیدا نامێنێته‌وه و شتێك نییه به ناوی ژیانی دووباره‌ی ئاسایی، ئه‌وه‌ی هه‌یه مه‌رگێكی پیرۆزه و ژیانێكی دێز و نه‌گریس، كه مه‌رگێكی تر،به‌ڵام ته‌نیا جه‌سته هه‌ناسه ده‌كێشێت و ده‌جووڵێت.
بۆیه شلێر ته‌نیا دووڕیانێكی هه‌بوو كه ژیانی ئاسایی و زوڵاڵی تێدا به‌د‌ی نه‌ده‌كرا، به‌ڵكو مه‌رگ و هه‌ڵاتن به‌ره‌و مه‌رگێكی ڕه‌نگه ڕزگاركه‌ر یان ژیانێك (كه مردن له‌وه باشتره)، ژیانێك كه خه‌ڵك ده‌ستی تێ بخه‌ن و پشتی تێ بكه‌ن و ناووناتۆره‌ی بخه‌نه پاڵ. ئێمه له دیمه‌ن و شرۆڤه‌یه‌كی وادا ده‌توانین بڵێین هه‌موومان له به‌رهه‌مهێنانی دۆخی ئاوا دژی ژنان به‌شدارین، به‌و تێگه‌یشتنه‌وه كه ژن له پێگه مرۆییه‌ناجه‌سته‌ییه‌كه‌ی نابینین و ته‌نیا و ته‌نیا جه‌سته و به‌رزی و نزمییه‌كانی ده‌بینین، ئه‌مه ئه‌و تێڕوانینه‌یه كه ته‌رم و جه‌سته‌ی شلێره‌كانمان پێشكه‌ش ده‌كه‌ن و دواتریش به‌سه‌ریه‌وه ده‌گرین و ده‌هۆنینه‌وه.
دیاره پێدانی ماف به ژن وه‌ك مرۆڤ به‌و شێوه‌یه‌ی باسم كرد، واته وه‌ك سووژه‌یه‌ك كه خۆی دنیا و به‌هاكانی هه‌ڵبژێرێت، هیچ كات له مێژوودا به مانای ده‌رچوون له ڕه‌وشت و لادانی ئه‌خلاقی نه‌بووه،ئه‌گه‌ر وابووایه، ئه‌وا ده‌بوو پیاو له‌م حاڵه‌ته‌دا پله‌ی زێڕینی یه‌كه‌میان به ده‌ست بهێنایه، به‌ڵام ڕوونه باس و بابه‌ته‌كه دوور له‌م ڕووكه‌شبینیانه، ژن و پیاو له كۆمه‌ڵگه‌دا ده‌كرێت وه‌ك مرۆڤ خاوه‌ن مافی یه‌كسان بن و هه‌ڵه‌ی ژن هێنده‌ی هه‌ڵه‌ی پیاو زه‌ق بێت و به هه‌مان ئاستیش قسه و قسه‌ڵۆكی بۆ دروست بكرێت، گیانی ژن به ئاستی گیانی پیاو پیرۆز و پاك و به بایه‌خ بێت، نه‌ك له‌لایه‌ك جه‌سته‌ی‌ژن ئه‌وله‌ویه‌ت و دیار بێت و له‌لایه‌كی تره‌وه مه‌عنه‌وییه‌ت و شه‌ره‌ف و غیره‌تی پیاوانه.
ئه‌م دژوازییه له گوتاری ئاینی و نه‌ریتی كۆمه‌ڵگه پێش مۆدێرنه‌كاندا به‌رده‌وام به‌رهه‌مهێنه‌ری ئه‌و دۆخه كاره‌ساتاوی و خوێناوییه‌یه كه باسم كرد و تا باسی مرۆڤبوونی ژنیش بكرێت، هه‌م له‌لایه‌ن گوتاری ئاینییه‌وه په‌لامار ده‌درێیت و هه‌م له‌لایه‌ن گوتاری نه‌ریتی (به ئاینی و نائاینییه‌وه) به كه‌سێك كه پێی خۆشه له بازنه‌ی ڕه‌وشت بچێته ده‌ره‌وه،ناوزه‌د ده‌كرێیت، نه‌خێر به هیچ شێوه‌یه‌ك وا نییه، ئه‌وه‌ی له ژن‌دا هه‌یه زایه‌ڵه‌ی دایكایه‌تی و عه‌شق بۆ ژیان و سروشت و هه‌موو جوانییه‌كانی بوونه، زایه‌ڵه‌یه‌ك كه شێوێنراوه و سانسۆر كراوه و خوێناوی بووه.