ئەو ڕاستییانەی هەڵبژاردنی پێشوەختە دەریخستن

AM:09:28:14/10/2021 ‌
هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق، بەرهەمی ناڕەزایی شەقام بوو، ئەم هەڵبژاردنە لە سیستمدا جیاواز بوو بەهۆی دابەشكردنی جیۆگرافی و بازنەی بچووكترەوە كە بەپێوەری سەردەم، دیموكراسیتریشە، ئەوەش وایكرد بە ڕوونی و ڕەوایی هەندێ ڕاستی دەربكەون.

لە سەرووی هەموویانەوە ڕێژەی بەشداریی خەڵك بوو كە هەندێ پێیان وابوو ئەم هەڵبژاردنە بەشداریی زیاتر دەبێت لە خولەكانی پێشتر، هەموو قەوارەكانیش دووپاتیان لە بەرزبوونەوەی ڕێژەی دەنگ و كورسییەكانیان دەكرد، بەشێكی لایەنە سیاسی و كاندیدەكانیش ئەوانەی لە ئاوازی ئۆپۆزسیۆن دەیانخوێند، دڵیان بەوە خۆش بوو كە خەڵك بەشداریی دەنگدان دەكات لە ڕقی دەسەڵات و دەنگ بە ئەوان دەدەن، بەڵام ئەنجام وا دەرنەچوو، بگرە ڕێژەی دەنگدەر بە كەمی تۆمار كرا و زۆرینەی دانیشتووانی عێراق، بەشداریی پرۆسەكەیان نەكرد. ئەوەش پێمان دەڵێ خەڵك ئەگەر متمانەی بە دەسەڵات نەبێت، بە ئۆپۆزسیۆنیشی نییە.                                                              

ئەوانەی ئۆپۆزسیۆن و دژە دەسەڵاتن، لەلای هاووڵاتیی ئاسایی كە زۆرینە بایكۆتیان كرد لەم هەڵبژاردنەدا، هەمانشێوەی حزبە دەسەڵاتدارەكان لە بەردەم تووڕەیی خەڵكدان، جیا لەوانەیش، دەركەوت زۆرینەی چاودێر و حزبەكان، هەر تێنەگەیشتوون لە دۆخی هەڵبژاردن و ئاستی بەشداریی خەڵك، بەڵكو لە خۆیانەوە قسەیان دەكرد، بۆیە دەیانگوت بەشداری زۆر دەبێ. 

ڕاستییەكی تر دەركەوت، ئەویش ئەوەبوو لەم هەڵبژاردنەدا پرۆسەكە بە پاكی بەڕێوە چوو، ئەگەر جاران بیانووی هەندێ حزب بۆ شكست و دۆڕان ئەوە بووبێت هەڵبژاردنەكە پاك نەبووە و ساختەكاری كراوە و گۆڕانكاری لە ئەنجامەكاندا ڕووی داوە، ئەم هەڵبژاردنه هەموو هاوڕان لەسەر باش بەڕێوەچوونی پرۆسەكە و پاكێتیی هەڵبژاردنەكە لە دەنگی مردوو و ساختە و چەند دەنگ لەلایەن یەك كەسەوە، كەواتە ئەمجارە كەس قسەی نەما و راستیی ئاستی جەماوەری و پێگەی لایەنەكان دەركەوت. 

ڕاستییەكی تری هەڵبژاردن، دەركەوتنی قەبارەی لایەنگر و دەنگدەری حزبەكان بوو، بەپێی ناوچە و جیۆگرافیای شارەكان، لە پێشتردا لایەنی سیاسی هەبووە زۆر شانازی بە شارێك كردووە گوایە ناوچەی نفووزی ئەوە و لایەنگری زۆرە و تایبەتمەندیی پێ داوە، بەڵام لەم هەڵبژاردنەدا هیچ كاندیدێكی دەرنەچووە و ژمارەیەكی كەم دەنگدەری هەبووە. واتە هەموو قورسایی حزبەكان لە شارەكاندا دەركەوت. 

ڕاستییەكی تر لەم هەڵبژاردنی پێشوەختەیە، دەرنەچوونی هەندێ كاندید بوو كە چەند ساڵە هات و هاوار دەكەن


ڕاستییەكی تر لەم هەڵبژاردنی پێشوەختەیە، دەرنەچوونی هەندێ كاندید بوو كە چەند ساڵە هات و هاوار دەكەن، بە ئومێدی ئەم ڕۆژە كە سواری شەپۆلی ناڕەزایی بن و لە كەناری ناز و نیعمەتی پەرلەمانتاریدا بە ئاسوودەیی بۆی دابنیشن، بەڵام دەركەوت بە زۆربڵێی لەسەر شاشەكانەوە، دەنگدەر فریو نادرێت و ئەوەی دەنگ دەدات، دەنگدەر و لایەنگری حزبە نەك كاندید. 

ڕاستییەك كە پێشتر زۆربەی حزبەكان سەركۆنەیان دەكرد، یەكەمی و زۆرینەیی پارتی بوو، لە هەڵبژاردنەكانی پێشتردا دەیانگوت بە ساختەكاری بووەتە یەكەم و ژمارەی كورسییەكانی قەبارەی دەنگدەری ڕاستەقینەی خۆی نییە، بەڵام لەم هەڵبژاردنەدا دەركەوت پارتی بەبێ دەنگی مردوو و دەنگی دووبارەیش، هەر یەكەمە و ئاستی بەشداریش بە گشتیی كەمی كردووە نەك ت