هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی ناوی له ناواندا هه‌بێت، چه‌ند ساڵ جارێك دادگای فیدراڵی عێراق بڕیارێك ده‌رده‌كات، به‌شێكی زۆری ئه‌و بڕیارانه‌ی دادگای فیدراڵی ده‌ری كردوون، زۆرتر به‌دیدگه‌ی له كۆمیدیا و گاڵته‌جاڕی ده‌بینرێت و لێیان تێده‌گه‌ی.
وه‌ك نموونه له بڕیاره‌كانی ئه‌و دادگایه چه‌ند بڕیارێكی چه‌ند ساڵی پێشووی ده‌خه‌مه ڕوو، بۆ ئه‌وه‌ی قورسایی بڕیار و قسه‌ی ئه‌و دادگایه بپێورێت و له‌به‌رچاو بگیرێت. له نموونه‌ی بڕیاره‌كانی بڕیاری گرتن بوو بۆ سه‌ركرده كورده‌كانی به‌شدار له ڕیفراندۆم، له دیارترینیش به‌ڕوونی بڕیاری گرتنی تێكۆشه‌رێكی وه‌ك كاك كۆسره‌ت ڕه‌سووڵ عه‌لی ده‌ركرد، پاشتریش بینیمان ئه‌و سه‌ركرده كورده له‌بری ڕۆیشتنه گرتووخانه، سه‌رانی عه‌ره‌بی به سوننه و شیعه‌ی عێراقه‌وه ده‌ست له‌سه‌ر سنگ بوون بۆی.
یان بڕیاری قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانلێكه‌وتووانی ده‌ستی ڕژێمی به‌عس، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی كه ئاواره‌ی وڵاتان بوون له سه‌ده‌ی ڕابردوو، له دیارترین و به‌ڵگه‌ی ڕوونیش بۆ ئه‌و دادگایه، كه‌یسی ئاواره‌بوونی خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه كه له ساڵێك پێش كیمیابارانكردنی ئه‌و شاره ئاواره بوون له ١٩٨٧، پاشان به لێبوردنێك گه‌ڕانه‌وه و پاشتریش كیمیاباران كران له‌لایه‌ن حكومه‌تی به‌عسه‌وه، به‌ڵام ئه‌و دادگای فیدراڵیی عێراقه له ساڵانی پێشوودا، بڕیاری قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی خه‌ڵكی ئاواره‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ی دا، وێڕای ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه و نوێنه‌ره كورده‌كان له په‌رله‌مانی عێراق، چه‌ند جارێك ئه‌و كه‌یسه‌یان جووڵاند، به‌ڵام وه‌ك كورد ده‌ڵێن بڕیاره‌كه‌ی دادگا حیسابی چڵه پووشێكی بۆ نه‌كرا.
سه‌یر له‌وه‌دایه تـا ئێسته ئه‌و دادگایه به‌دواداچوونێكی نه‌كردووه بۆ بڕیاره‌كانی ڕابردووی، ئیتر باسی ئه‌وه ناكه‌م تا ئێسته بڕیاری قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی كه‌سوكاری شه‌هیدانی كیمیابارانكراوی هه‌ڵه‌بجه و بالیسان و قه‌ره‌داخ و كه‌سوكاری ئه‌نفالی نه‌داوه، له كاتێكدا ده‌بوو كار و بڕیاری له پێشینه‌ی ئه‌و دادگایه ئه‌و بڕیاره بووایه، بۆ ئه‌وه‌ی برینی ئه‌و خه‌ڵكه كه‌مێك تیمار بكات.
ئه‌و دادگایه ئێسته خه‌وی غه‌فڵه‌ت به‌ری داوه و دوای 10 ساڵ هاتووه هه‌نارده‌كردنی نه‌وت و غازی كوردستان قه‌ده‌غه ده‌كات، من به‌رگری له‌وه ناكه‌م تا ئێسته پرۆسه‌ی فرۆشتنی نه‌وت و غازی كوردستان ناڕوونه، به‌ڵام ئه‌وه گومانی تێدا نییه كه ئه‌و دادگایه وه‌ك بێ ئاگایه له ڕابردووی گوزه‌رانی خه‌ڵك، بۆیه به‌م بڕیاره‌شی سه‌لماندی كه له دۆخی سیاسیی عێراق و ناوچه‌كه‌ش بێ ئاگاتره، چونكه عێراق وڵاتی سیستم و دامه‌زراوه‌ی ته‌واو نییه تا بڕیاری دادپه‌روه‌رانه‌ی تێدا بدرێ و جێبه‌جێ بكرێت، پاشانیش بێ ئاگایی گه‌وره‌ی دادگای فیدراڵ ئه‌وه‌یه، نه‌وتی كوردستان ئێسته به وڵاتانی دنیا ده‌فرۆشرێت، ئایا وڵاتانی دنیا به‌تایبه‌ت وڵاتانی ئه‌وروپا، هه‌ڵوێست و كاردانه‌وه‌یان نابێت به‌رانبه‌ر به عێراق؟ ئایا ده‌سته‌وه‌ستان ده‌بن، یان وڵاتانی ئه‌وروپا به كردار ده‌بنه پارێزه‌ری دۆسیه‌ی نه‌وتی كوردستان؟