100 ساڵ لهمهوپێش له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، فۆرمی حوكمڕانی و ده‌سه‌ڵات گۆڕانكارییه‌كی بنچینه‌یی به‌سه‌ردا هات. بۆ یه‌كه‌مجار ده‌وڵه‌ت نه‌ته‌وه له‌م ناوچه‌یه له دایك بوو.
به‌گشتی دوو جۆری دروستكردنی ده‌وڵه‌ت نه‌ته‌وه له‌م ناوچه‌یه به‌دی كرا. ناسیۆنالیزمی ئێرانی و توركی له‌سه‌ر بناغه‌ی ئیمپراتۆرییه‌ته به‌هێزه‌كانیان، ده‌وڵه‌تیان دامه‌زرانده‌وه. واته كار و كرداری ده‌وڵه‌ته كۆنه‌كانیان گۆڕی و ئاراسته‌یه‌كی تازه‌یان پێ به‌خشی. جۆری دووه‌م بۆ وڵاته تازه عه‌ره‌بییه‌كان به‌كار هێنرا. زۆربه‌ی ئه‌و وڵاتانه خاوه‌نی بنچینه‌ی پێویستی حوكمڕانی نه‌بوون. داوده‌زگای ده‌وڵه‌تییان نه‌بوو. ئه‌گه‌ر پاش شه‌ڕی یه‌كه‌می جیهانی خێرا بوونایه ده‌وڵه‌ت هه‌ره‌سیان ده‌هێنا. ئه‌وه‌بوو وڵاته كۆلۆنیالیسته‌كان له سه‌رووشیانه‌وه به‌ریتانیا و فڕه‌نسا، چه‌مكی ئینتیدابیان ( mandate ) داهێنا. واته بوون به سه‌رپه‌رشتی ئه‌م وڵاتانه، بۆ ئه‌وه‌ی له قۆناغێكی راگوزه‌ردا دامه‌زراوه‌ی حوكمڕانی، سه‌روه‌ری، بیرۆكراسی، سوپا ... و به‌گشتی پله‌به‌ندی (hierarchy) ناوخۆییان بۆ دابنێن. عێراق و سووریا و لبنان و ئوردن و چه‌ند وڵاتێكی عه‌ره‌بیی تر نموونه‌ی هه‌ره دیاری ئه‌م مۆدێله بوون.
له‌م ئاڵوگۆڕه‌دا كورد هیچی به‌رنه‌كه‌وت. به‌پێچه‌وانه له گه‌لێكی خاوه‌ن جیۆگرافیاوه بوو به كه‌مینه‌یه‌كی لهتوكوتكراو له چوار ده‌وڵه‌تدا. له بیسته‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو تا نه‌وه‌ته‌كان كورد كرایه ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی مێژوو و سیاسه‌ت و پێوه‌ندی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه. به‌ڵام له ناكاو و له ئه‌نجامی چه‌ند ئاڵوگۆڕێكدا، هه‌لێكی مێژوویی بۆ كورد هاته پێشه‌وه. سه‌ره‌تا راپه‌ڕین رووی دا، به‌ڵام سوپای عێراق هاته‌وه، ئه‌مه كۆڕه‌وی دروست كرد. دنیای رۆژئاوایی و له سه‌روویانه‌وه ئه‌مه‌ریكا، له ژێر گوشاری رای گشتیدا نه‌یتوانی پشت له كورد بكات و ناچار بوون ده‌ستێوه‌ردان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له‌ڕووی مرۆییه‌وه نه‌هێڵن كورد به‌ته‌واوه‌تی پاكتاو بكرێت.
ئه‌وه‌بوو له مانگی چوار ساڵی ١٩٩١ ناوچه‌ی دژه‌فڕین و نوای ئارام له دایك بوو. به‌ڵام ئه‌م ستراتیجه‌ی ئه‌مه‌ریكا زیاتر مرۆیی بوو و هیچ گره‌نتییه‌كی بۆ دروستكردنی حوكمڕانی و بناغه‌ی ده‌وڵه‌تداری له‌م ناوچه‌یه و پاراستنی له هه‌ڕه‌شه و گوڕه‌شه‌ی هه‌موو كاراكته‌ره ده‌ره‌كییه‌كانی له‌خۆ نه‌ده‌گرت. ئه‌م دۆخه پاش ئۆكتۆبه‌ری ساڵی ١٩٩١ گۆڕانكاری زۆر گه‌وره‌ی به‌سه‌ردا هات. له پڕێكدا سه‌دام حوسێن بڕیاری دا له ناوچه‌كانی ئێسته‌ی هه‌رێمی كوردستاندا بكشێته‌وه. ئارگیۆمێنتیشیان هه‌روه‌ها كه "نه‌زار حه‌مدوون" نوێنه‌ری عێراق له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان باسی ده‌كرد ئه‌وه‌بوو: كورد ساڵێكی پێ ناچێ چۆك داده‌دا و ناتوانێ ناوچه‌كه ببات به‌ڕێوه و دێته‌وه بۆ لای سه‌دام.
ڕاستییه‌كه‌ی پاش ئه‌م رێكه‌وته كورد ناوچه‌یه‌كی فراوانی كه‌وته ژێر ده‌ست. به‌ڵام ئه‌م ناوچه‌یه زیاتر ناوچه‌ی ئاناركی یان بێ سه‌روبه‌ره‌یی ((Anarchy بوو تا ناوچه‌ی ئارام. له‌به‌رئه‌وه‌ی ناوچه‌كه كه‌وتبووه ده‌ست چه‌ند حزبێكی هاوئاستی كوردی، كه هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كیان بۆ به‌ڕێوه‌بردنی هه‌رێمه‌كه له به‌رده‌ست نه‌بوو، پاشان و له‌مه‌ش گرنگتر بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ناوچه‌یه‌ك ده‌بێ ده‌سه‌ڵات رێكبخرێت. واته ده‌سه‌ڵاتێكی باڵا به‌ناوی حكوومه‌ت له دایك ببێت له سه‌رووی هه‌موو هێزه‌كانه‌وه بێت، ده‌ستی به هه‌موو كون و قوژبنێكی وڵاته‌كه بگات و بڕیاری سه‌ره‌تا و كۆتایی بدات و هه‌ر كه‌س دژایه‌تی بكات، توانای به‌كارهێنانی زۆری ره‌وای هه‌بێت و رێگریش بكات له ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌كی. ئه‌م ده‌وڵه‌ته ده‌بێ سه‌رچاوه‌ی گه‌وره‌ی مادیشی له به‌رده‌ست بێت تا ئه‌م قۆناغه ببڕێت.
ده‌ی دۆخی كورد له‌و كاته‌دا چۆن بوو؟ له‌لایه‌ن سه‌دام و دنیاوه به توندترین شێوه گه‌مارۆ درابوو. هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی دارایی له به‌رده‌ست نه‌بوو بۆ ئه‌م كاره و هیچ سهروهرییهكیش نه‌بوو رێگری له ده‌ستێوه‌ردانی دراوسێكان بكات، ئه‌مه‌ریكاش ته‌نیا ئه‌وه‌نده یارمه‌تی كوردی ده‌دا كه فڕۆكه‌ی سه‌دام نه‌توانێ ناوچه‌ی دژه‌فڕین ببه‌زێنێت. واته پێوه‌ندییه سه‌ره‌تاییه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ كورد نه‌بوو به پابه‌ندبوونێكی ته‌ناهیی كۆنكرێتی و روون و بۆ پاراستنی كوردستان.
له سه‌ره‌تادا ئاماژه به‌وه كرا پابه‌ندبوونی به‌ریتانیا و فڕه‌نسا بۆ دانانی بناغه‌ی حوكمڕانی و رێكخستنی ده‌سه‌ڵات، بووه هۆی ئه‌وه‌ی چه‌ند وڵاتێكی عه‌ره‌بی ببن به خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات و ده‌وڵه‌ت. به‌ڵام دوابه‌دوای ١٩٩١ رۆژئاوا و له سه‌رووشیانه‌وه ئه‌مه‌ریكا پشتیان له كورد كرد. ئه‌وه‌بوو كورد بۆ كۆتاهێنان به دۆخی بێ سه‌روبه‌ره‌یی، له ساڵی ١٩٩٢ بڕیاری دروستكردنی حكوومه‌ت و په‌رله‌مانی دا. له‌به‌ر نه‌بوونی پاڵپشتی رۆژئاوایی، هه‌موو ناوچه‌كه هاته سه‌رهێڵ و دژ به كورد وه‌ستانه‌وه. دراوسێكان ئه‌مه‌یان به هه‌ڕه‌شه‌ی گه‌وره بۆ سه‌ر ئاسایشی نیشتمانی و یه‌كپارچه‌یی خاكی خۆیان له قه‌ڵه‌م دا.
ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌كی راده‌به‌ده‌ر، گه‌مارۆ و گوشاری سه‌دام و نه‌بوونی یارمه‌تی پێویستی ئه‌مه‌ریكا و هه‌روه‌ها نه‌بوونی كولتووری ده‌وڵه‌ت له‌ناو كوردستاندا، وایكرد رێكخستنی ده‌سه‌ڵات رێك و ته‌ندروست ئه‌نجام نه‌درێت، له ئه‌نجامدا ئه‌م پرۆسه‌یه به ئیفلیجی له دایك بوو و كوردستان له‌باتی یه‌ك حكوومه‌ت و ناوه‌ندی بڕیار، ئه‌ستوونی له سه‌ره‌وه بۆ خواره‌وه كه‌رت بوو.
له دوای ساڵی ١٩٩٨ و رێككه‌وتنی واشنتنیش ئه‌مه‌ریكا له‌به‌ر راگرتنی دڵی تاران و ئه‌نكه‌ره، هیچ كات هه‌وڵی نه‌دا هه‌ردوو حكومه‌تی هه‌ولێر و سلێمانی یه‌كبخاته‌وه و ئه‌وه‌ی وه‌ك دیفاكتۆ قبووڵ كرد.
دوای ساڵی ٢٠٠٣ ئه‌مه‌ریكییه‌كان سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی په‌ره‌یان به پێوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ كورد دا، به‌ڵام ئه‌م كه‌موكورتییه وه‌ك خۆی مایه‌وه و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا هێشتا هیچ پلانێكی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كه‌رتبوونی ناوماڵی كورد نه‌بوو، نه‌یده‌زانی چۆن بۆشایی نه‌بوونی گره‌نتی ته‌ناهی له كوردستان چاره‌سه‌ر بكات.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی توانی ئه‌م هاوكێشه‌یه له‌ق بكات، شه‌ڕی داعش بوو. بۆ یه‌كه‌مجار ئه‌مه‌ریكییه‌كان له‌وه گه‌یشتن كوردستانێكی دوو كه‌رت ناتوانێ یارمه‌تییان بدات. هه‌رێمی كوردستان كاتێ ده‌توانێ یارمه‌تیده‌ری ئه‌وان بێت یهكخرابێت، به‌ڵام یه‌كخستنی كورد سه‌رچاوه‌ی گه‌وره و كاتی زۆری پێویسته و له هه‌مان كاتیش‌دا هاوپه‌یمانانی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه، له‌وانه تاران و ئه‌نكه‌ره تووڕه ده‌كات كه گره‌ویان له‌سه‌ر هێشتنه‌وه‌ی هاوسه‌نگی هێز له هه‌رێمی كوردستاندا كردووه.
ئه‌مه‌ریكییه‌كان پێده‌چێت رێیه‌كی تازه‌یان داهێنابێت؛ بێ ئه‌وه‌ی ئێران و توركیا بتۆرێنن، بێ ئه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی گه‌وره ته‌رخان بكه‌ن، ده‌یانه‌وێ كوردستان زیاتر یه‌كبخه‌ن و ئه‌و رۆڵه بۆ كورد بگێڕن كه به‌ریتانیا و فڕه‌نسا بۆ وڵاتانی عه‌ره‌بی ئه‌نجامیان داوه.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ساڵی ٢٠١٦ یه‌كه‌مین یاداشتی لێكتێگه‌یشتنی واشنتن و هه‌ولێر واژوو كرا. ئێسته‌ش پاش شه‌ش ساڵ، سه‌رله‌نوێ یاداشتێكی تری هاوشێوه‌یان بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ له‌گه‌ڵ كورد واژوو كرد.
ئه‌م دوو لێكتێگه‌یشتنه زۆر گرنگ و گه‌وره‌ن. له‌وانه‌شه له داهاتوویه‌كی دووردا په‌ل بهاوێژن؛ رێككه‌وتن و په‌یمانی تریشی لێ بكه‌وێته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌ر له‌م ئاسته‌دا بمێننه‌وه، ده‌بێ بۆ ئه‌مه‌ریكییه‌كان روون بكرێته‌وه كورد كاتێ ده‌توانێ ئه‌م به‌ربه‌سته‌ی بواری سه‌ربازی و ته‌ناهی بشكێنێت و خۆی له ده‌ستێوه‌ردانی دراوسێ فراوانخوازهكانی ده‌رباز بكات، كه ئه‌مه‌ریكا زیاتر هاتبێته پێشه‌وه و پابه‌ندبوونێكی زیاتری له ئه‌ستۆ گرتبێت، هاوشێوه‌ی ئه‌و پابه‌ندبوونه كه به وڵاتانی ناتۆ یان هاوپه‌یمانانی سه‌ره‌كی ده‌ره‌وه‌ی ناتۆی (Major non-NATO ally) خۆی داوه.
سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له كوردستان زۆر گه‌شه‌ی كردووه و قۆناغی زۆری بڕیوه، به‌ڵام هێشتا نه‌گه‌یشتووه‌ته ئاستی ته‌واو په‌ره‌سه‌ندوو؛ به‌جۆرێك كۆشكی سپی بتوانێ به‌رژوه‌ندییه‌كانی خۆی به وردی له كوردستاندا پێناسه بكات و هێڵه سووره‌كانی روون بكاته‌وه و ستراتیجی وردیشی بۆ دانابن. كورد له‌م دۆخه‌دا ده‌توانێ ئه‌مه زیاتر بۆ ئه‌مه‌ریكییه‌كان روون بكاته‌وه: ئه‌م دۆخه‌ی ئێسته‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌شی زۆری ده‌رهاویشته‌ی نه‌بوونی سیاسه‌ت و نه‌بوونی پابه‌ندبوونی روونی ئه‌مه‌ریكاییه بۆ پاراستنی، هه‌ر ئه‌مه‌ش واده‌كات كوردی په‌رتبوو به‌دوای هاوپه‌یمانی هه‌رێمیدا بگه‌ڕێ.
ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا زیاتر بێته پێشه‌وه، كورد هیچ پێویستییه‌كی به دراوسێكانی نامێنێت. ئه‌مه‌ش نه‌ك ته‌نیا هێزی پێشمه‌رگه رێكده‌خات، كۆی رێكخستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتیش ده‌گۆڕێت و بواریش بۆ حكوومه‌تێكی یه‌كگرتووی كوردستانی خۆش ده‌كات. كورد ده‌توانێ پێگه‌یشتن و په‌ره‌سه‌ندنی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له هه‌ولێر خێراتر بكات و زووتر ئه‌م كه‌لێنانه پڕ بكاته‌وه. ئێسته كاتی ئه‌وه‌یه رێ بۆ راستكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌ی مێژوویی ئه‌مه‌ریكا خۆش بكرێت.