له ناوه‌ڕاستی ساڵی 2020 پاش ململانێ و كێبه‌ركێیه‌كی زۆر بۆ به‌ده‌ستهێنانی كورسیی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، بازه‌كه له‌سه‌ر شانی مسته‌فا كازمی نیشته‌وه. كه‌سایه‌تییه‌كی نه‌ناسراو و ناوێكی نه‌بیستراو، ته‌نانه‌ت به‌شێك له سیاسییه‌كانیش هیچ جۆره تێگه‌یشتنێكیان له‌باره‌یه‌وه نه‌بوو. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی لێره و له‌وێ هه‌ندێ زانیاری له‌سه‌ری بڵاو ده‌كرایه‌وه، به‌ڵام نه رابردووی سیاسیی زۆر دیار بوو و نه ئێسته‌ی. بۆیه زۆر سروشتیش بوو كه‌س نه‌زانێ ئه‌و بۆ داهاتوو چی ده‌كات و چی له هه‌گبه‌دایه.
ئه‌مه بۆ كازمی ئاڵنگارییه‌كی گه‌وره بوو. خه‌ڵك چاوه‌ڕێیان ده‌كرد هیچ نه‌بێت كه‌سێكی ناسراوی هه‌ڵقووڵاوی جه‌ماوه‌ر سه‌رۆكایه‌تییان بكات، كه‌سێك كه شاره‌زای قه‌یرانه‌كانی عێراقه، مێژووی ئه‌م وڵاته ده‌زانێ و تێگه‌یشتنی هه‌یه بۆ پرسی پێكهاته‌كان، پلانی بۆ نه‌هێشتنی ئیفلیجی كارگێڕی و كارانه‌بوونی بیرۆكراسی عێراق هه‌یه و ئاسۆیه‌كی روونی بۆ كه‌مكردنه‌وه و دابه‌زاندنی گه‌نده‌ڵی هه‌یه. بۆ پێگه‌ی عێراقیش له سیستمی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تیدا، خاوه‌ن ئه‌جێندا و روانگه‌ی خۆیه‌تی.
كازمی چاك ده‌یزانی هیچ كام له‌م تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی نییه، بگره له زۆر بواریشدا كه‌سێكی سه‌ره‌تایی و خاوه‌ن تێڕوانینێكی ده‌ڵه‌مه‌ییه و ته‌نیا به‌خت و رێككه‌وتنی ژێربه‌ژێری ده‌ره‌كی وه‌ك به‌ڵێنده‌رێك ئه‌وی هێناوه‌ته سه‌ر ئه‌م كورسییه. به‌ڵام ئه‌و له باتی ئه‌وه‌ی ددان به‌و راستییه‌دا بنێت و به‌ره‌به‌ره خۆی پێ بگه‌یه‌نێت، به‌ڕاشكاوانه له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی خۆی قسه بكات و داوای یارمه‌تییان لێ بكات، ده‌ستی بۆ كارتێكی رووكه‌شانه، به‌ڵام زۆر باوی ئه‌م سه‌رده‌مه برد.
له دنیای ئێسته‌دا زۆر كه‌س و لایه‌ن هه‌وڵ ده‌ده‌ن له‌ڕێی میدیاوه كه‌لێن و بۆشاییه‌كانیان پڕ بكه‌نه‌وه و چیرۆكێكی دڵخواز له خۆیان بگێڕنه‌وه، كه له‌وانه‌یه زۆر له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تیی ئه‌وان یه‌ك نه‌گرێته‌وه. ڕاستییه‌كه‌ی میدیا ده‌كه‌ن به ئامرازێك بۆ ئه‌وه‌ی وێنه‌یه‌كی ماكیاجكراوی جوان و له هه‌مان كاتدا به‌هێز و پته‌و و خاوه‌ن عه‌قڵیی سیاسی، له خۆیان دروست بكه‌ن و له راگه‌یاندنه‌كانه‌وه هه‌وڵ ده‌ده‌ن بچنه ناو ماڵه‌كان و ناو مێشك و ئه‌گه‌ر بكرێ، دڵی خه‌ڵكیش داگیر بكه‌ن.
له‌وانه‌یه تاكه خاڵی به‌هێزی كازمی هه‌ر ئه‌وه بووبێت، له سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربوونیه‌وه به ستافێكی پرۆفیشناڵی میدیایی، ده‌ستی كرد به پڕكردنه‌وه‌ی خاڵه لاوازه‌كانی. له‌ڕێی وێنه و دیمه‌نی جوان و جیاوازی كامێرامانه تایبه‌ته‌كانیه‌وه، هه‌وڵی ده‌دا خۆی وه‌ك كه‌سایه‌تییه‌كی به‌هێز و ته‌نانه‌ت فریادڕه‌س بۆ عێراق پێشان بدات.
هه‌ر له‌و كاته‌دا بۆ ئه‌وه‌ی خۆراكی باش ده‌ست بخات بۆ راگه‌یاندنه‌كان و وێنه جوانه‌كانی، كازمی ده‌ستی كرد به سه‌ردانی ناوچه جیاوازه‌كان و به‌ڵێنی گه‌وره گه‌وره‌ی ده‌دا، ته‌نانه‌ت سه‌ردانی خاڵه سنوورییه‌كانی ده‌كرد و رای ده‌گه‌یاند، هێزی تایبه‌تی بۆ سنووره‌كان دروست ده‌كات و بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی ده‌كرد كه ده‌بێ سنووره‌كان له ده‌ست میلیشیا ده‌ربێن و ده‌وڵه‌ت كۆنترۆڵیان بكاته‌وه. ته‌نانه‌ت له ئه‌یلوولی 2020 سه‌ردانی كوردستانی كرد و زۆر كه‌س لێره‌یش كه‌وتنه ناو یارییه‌كه‌یه‌وه و وایان داده‌نا سه‌رده‌می كازمی جیاواز ده‌بێت و ده‌رگای تازه به‌ڕووی عێراقدا ده‌كرێته‌وه.
ساڵ هات و چوو و سه‌رده‌می كازمیش كۆتایی هات، بێ ئه‌وه‌ی ته‌نانه‌ت یه‌ك كێشه‌ی بنه‌ڕه‌تی عێراق چاره‌سه‌ر بكات. گه‌نده‌ڵی خراپتر بوو، ململانێی پێكهاته‌كان له لووتكه‌دایه.. تاد. ته‌نانه‌ت له پرسی سنووره‌كانیش سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو مانۆڕه، هیچ به‌ره‌وپێشچوونێكی به‌ده‌ست نه‌هێنا. كه‌سیش نه‌یپرسی ئه‌رێ كازمی چیی كرد؟ كام به‌ڵێنی برده سه‌ر؟ كام قه‌یرانی بنبڕ كرد؟ خێرا هه‌موو شتێك له بیر كرا، كازمی بوو به به‌شێك له مێژوو.
له‌م بێنه‌وبه‌رده‌یه‌دا زۆر كه‌س بڕوایان وابوو كه كازمی وه‌ك میراتێكی سیاسی كۆتایی هاتووه، هه‌رچه‌ند كه‌سانێكیش هه‌بوون پێداگرییان له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرد میراتی ئه‌و به‌تایبه‌ت خۆده‌رخستنه میدیاییه‌كانی، تا داهاتوویه‌كی دوور له عێراقدا ده‌مێنێته‌وه و لاسایی ده‌كرێته‌وه. زۆری پێ نه‌چوو ده‌ركه‌وت جێگره‌وه‌كه‌ی حه‌زێكی زۆری له لاساییكردنه‌وه‌ی كاره‌كانی كازمییه. محه‌مه‌د شیاع سوودانی كه گیرۆده‌ی هه‌مان كێشه و گرفته‌كانی كازمییه‌وه، خاوه‌نی كه‌سایه‌تییه‌كی قووڵ و به‌هێزیش نییه، ده‌ستی بۆ چه‌كه به‌هێزه‌كه‌ی كازمی برده‌وه.
ستافه‌كه‌ی له‌باتی ئه‌وه‌ی خاڵ بخه‌نه سه‌ر پیت و به ئارامی كێشه‌كانی عێراق بخوێننه‌وه و چاره‌سه‌ری كورت و مامناوه‌ند و هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر بكرێ درێژخایه‌نیان بۆ بدۆزنه‌وه، چاره‌سه‌ر له‌وه‌دا ده‌بینن سه‌رۆك وه‌زیرانه لاوازه‌كه‌یان به به‌هێزی ده‌ربخه‌ن و بیكه‌ن به پاڵه‌وانی وڵات.
هه‌ر له چوارچێوه‌ی ئه‌م سیناریۆیه‌دا چه‌ند رۆژێك پێش ئێسته، له پڕێكدا سه‌رۆك وه‌زیران ده‌ركه‌وت كه به پاره ده‌وره درابوو. باسی له‌وه ده‌كرد كه به هه‌وڵێكی زۆر 180 ملیار دیناری دزراوی بۆ عێراق گه‌ڕاندووه‌ته‌وه. ئه‌مه‌ی وه‌ك ده‌ستكه‌وت باس ده‌كرد و به‌ڵێنی دا پاره دزراوه‌كانی تریش بگێڕێته‌وه.
ئێسته راپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ته‌نیا له‌م تاكه دزییه‌دا، نزیكی چوار ترلیۆن دیناری عێراق دزراوه و نێراوه‌ته ده‌ره‌وه. ئه‌وه‌ی سوودانی پێشانی دا ته‌نیا پێنج له سه‌دی ئه‌و پاره دزراوه‌یه. 95%ی هێشتا نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
بۆ ئه‌وه‌ی گه‌وره‌یی ئه‌م تاكه دزییه‌مان بۆ ده‌ربكه‌وێت، با ئه‌وه بیر بێنینه‌وه كه له ماوه‌ی دوو ساڵی رابردوودا ده‌یان شاندی كوردستان سه‌ردانی به‌غدایان كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی مانگانه 200 ملیار دینار بۆ هه‌رێمی كوردستان بنێرن، به‌ڵام زۆرجار ئه‌مه‌یان ره‌ت كردووه‌ته‌وه به بیانووی ئه‌وه‌ی نابێ گه‌نجینه‌ی وڵات له‌خۆڕا به‌تاڵ بكرێت. له كاتێكدا ئه‌گه‌ر مانگانه ئه‌م بودجه‌یان بۆ هه‌رێمی كوردستان بناردایه، كۆی ساڵه‌كه ده‌یكرده دوو ترلیۆن و 400 ملیار دینار. به دیوێكی تردا، ئه‌گه‌ر به‌غدا هه‌موو مانگێك 200 ملیاره‌كه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان بنێرێت و كورتهێنانی ئێره قه‌ره‌بوو بكاته‌وه، كۆی ساڵێكی ناكاته یه‌كێك له دزییه‌كانی.
ئه‌مه نموونه‌یه‌كی هه‌ره بچووكی ئه‌و قه‌یرانه دارایی و ئابوورییه‌یه كه عێراقی گرتووه‌ته‌وه. گه‌نجینه‌كه‌یان سه‌تان كونی تێ بووه و هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك له به‌غدا به كه‌یفی خۆی پاره‌ی لێ ده‌كێشێته‌وه، به‌ڵام ده‌گاته هه‌رێمی كوردستان هه‌ر هه‌موویان ده‌بن به رێكخراوی ده‌ستپاكی.
ئه‌گه‌ر سه‌رۆك وه‌زیرانه‌كانی عێراق به‌تایبه‌ت سوودانی و كازمی هه‌ندێ بیرجیاواز و كه‌سایه‌تیی ده‌وڵه‌تدارییان هه‌بوایه، ده‌بوو پێش خۆده‌رخستنیان به كاری واوه، ئه‌و پرسیاره‌یان بكردایه بۆ ئه‌م سیستمه، سه‌تان ملیار دۆلاری لێ ده‌برێ و ده‌دزرێ؟ كونه‌كانی له كوێدان؟ كێ توانای ئه‌م دزییانه‌یان هه‌یه؟ بۆ دزیی كێشه نییه، به‌ڵام ناردنی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان كێشه‌یه؟
راسته به‌غدا له یه‌ك كاتدا به‌ده‌ست چه‌ند قه‌یرانێكه‌وه ده‌ناڵێنێت، به‌ڵام پێده‌چێت یه‌كێك له هه‌ره گرنگترینه‌كانیان، قه‌یرانی نه‌بوونی سه‌ركرده‌ی سه‌رده‌مییانه و پێشكه‌وتووخواز و خاوه‌ن هزر بێت، به‌ناو سه‌ركرده‌كانیان له باتی دداننان به‌م قه‌یرانه‌دا، هه‌وڵ ده‌ده‌ن به خۆده‌رخستن ئه‌م كه‌لێنه پڕ بكه‌نه‌وه. به‌ڵام زۆرجار مێژوو پێشانی داوه مه‌كینه‌ی پڕوپاگه‌نده، ناتوانێ ئه‌م بۆشاییه پڕ بكه‌نه‌وه و هه‌ر كه‌سیش ته‌نیا پشت به‌م مه‌كینه‌یه ببه‌ستێت و ناوه‌ڕۆكێكی به‌تاڵی هه‌بێت، دره‌نگ یان زوو، شكستێكی مسۆگه‌ر تۆمار ده‌كات.
كازمی نموونه‌ی ئه‌م شكسته بوو كه ده‌كرێ چاوی لێ بكرێت، به‌ڵام هه‌موو ئاماژه‌كان ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن نه‌ك نه‌بووه به وانه بۆ سیاسییه‌كانی به‌غدا، به پێچه‌وانه‌وه هه‌وڵه رووكه‌شه‌كانی خواستی زۆری له‌سه‌ره و سوودانیش پێی باشه هه‌مان رێچكه دووپات بكاته‌وه.