سمكۆ محه‌مه‌د
له‌ماوه‌ى نزیك به 28 ساڵه كه ناو به‌ناو به‌هه‌ر بیانوویه‌ك بێت كابینه‌كان نوێ كراونه‌ته‌وه، چونكه به ده‌گمه‌ن كار به سیستمى حوكمڕانى یه‌ك ئیداره‌یى كراوه، بۆیه هه‌شت كابینه به‌ڕێ كراوه و هه‌ریه‌كه‌یان به كۆڵێك كێشه‌ى كه‌ڵه‌كه‌بووه‌وه هه‌ردوو ئیداره‌كه‌ى پێشترى به‌جێهێشتووه، هۆكاره‌كه‌ش ئه‌وه بووه كه چاره‌سه‌ره ریشهییهكانیان دواخستووه بۆ كاتێكى نادیار كه نه خۆیان و نه ئێمه‌یش سه‌ری لێ ده‌رنه‌كه‌ین و به‌رده‌وام راده‌ستى قه‌ده‌ر كراوه، له حاڵێكیشدا كاروبارى خه‌ڵك به‌ڕێوه چووه، ته‌نیا حكوومه‌تى راسته‌قینه نه‌بوو به مانا مۆدێرنه‌كه‌ى، به‌ڵكو حكوومه‌تى قائم بالاعمال بووه به‌ناوى حكوومه‌ته‌وه له‌لایه‌ك و ته‌نیا گۆڕینى كابینه بووه له‌لایه‌كى تر.
هه‌میشه كه سیاسه‌ت له نێوان حزبه‌كان گرژیى تێكه‌وتووه، راسته‌وخۆ هه‌م هه‌ڕه‌شه له یه‌كتر و هه‌م سیماى دوو ئیداره‌یى ده‌ركه‌وتووه، به‌ڵام به‌فه‌رمى ددانی پێدا نه‌نراوه، بۆیه حكوومه‌تى كوردى له‌م هه‌رێمه‌دا له‌ڕێى رێككه‌وتنى سیاسییه‌وه بووه و به‌تایبه‌تیش یه‌كێتى و پارتى پێكیان هێناوه.
ئه‌مجاره گرێ سیاسییه‌كه گرژتر بووه‌ته‌وه، ئه‌ویش پرسى ئاسایی نه‌بوونى نێوانی یه‌كێتى و پارتییه، به‌پێى تێكچوونى رێكه‌وتننامه‌ى ستراتیجى رابردوو كه هه‌ردوولایان ده‌ستكارییان كرد، ئه‌مه جگه له‌وه‌ى هه‌رجاره و به بیانوویه‌ك ئه‌و هێزانه‌ى به‌ناوى ئۆپۆزسیۆنه‌وه كارى سیاسى ده‌كه‌ن، بوون به كێشه‌ى نێوان پارتى و یه‌كێتى، له حاڵێكدا به‌پێى ئه‌وه‌ی ده‌گوترێ كه ره‌شنووسى ده‌ستوور به‌ڕێوه‌یه بۆ سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى ده‌زگه‌ى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێم، ده‌بوو له دواى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن و ده‌ره‌نجامه‌كان، له‌ڕێى په‌رله‌مانه‌وه حكوومه‌ت پێك بێت و سه‌رۆك و جێگرى په‌رله‌مان و حكوومه‌ت و وه‌زاره‌ته‌كان دابنرێن، ئه‌مه سیستماتیككردنه، نه‌ك ئه‌وه‌ى ته‌نیا به قسه باسی پێشكه‌وتن بكرێت و حكوومه‌تیش ده‌سته‌مۆى واژووی رێككه‌وتنى سیاسى بێت.
هه‌موو هێزه سیاسییه‌كان به ده‌سه‌ڵات و به‌ناو ئۆپۆزسیۆن و ده‌ره‌وه‌ى هه‌ردوو بهرهكهیشهوه، هێنده‌ى چاویان له داهات و پۆستى گرنگ بڕیوه، نیو هێنده چاویان له سیستمكردنى حكوومه‌ت و كاروبارى خه‌ڵك و یاسا و سیاسه‌ت و ژیانى كۆمه‌ڵایه‌تى و په‌روه‌رده و ته‌ندروستى نه‌بڕیوه، له كاتێكدا به‌شى زۆرى ئه‌و كێشانه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ى كوردى دووچارى چه‌قبه‌ستوویى كردووه، كێشه‌ى سیاسی نین. به‌ڵكو كێشه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى و یاسا و ته‌ندروستى و په‌روه‌رده‌ن، ئه‌م تێگه‌یشتنه ئه‌وه‌مان بۆ روون ده‌كاته‌وه كه هیچ هێزێكى سیاسى و حزبێك نییه به عه‌لمانى و ئیسلامییه‌وه، بیر له داهاتووى ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه بكه‌نه‌وه، مه‌گه‌ر داهاتووى حزبى و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان، بۆیه كه قسه دێته سه‌ر سیستمكردنى كاروبارى حكوومى و باج و بهرقهراركردنى یاسا له هه‌موو بوارێكدا، هه‌ر حزبێك له‌لاى خۆیه‌وه شانى خۆى خاڵى ده‌كاته‌وه له به‌رپرسیارێتى له‌و كابینه‌یه‌ى كه ده‌سه‌ڵاتى له زاخۆوه تا كفرى هه‌بێت و هه‌موویشى وه‌همه.
وا ده‌ركه‌وتووه ئه‌مجاره‌یان به‌ده‌ر له جارانى پێشوو، ئیسلامییه‌كان به خۆڕسك بكه‌ونه په‌راوێزى حكوومه‌تى داهاتووه‌وه، یه‌كه‌م له‌به‌رئه‌وه‌ى شكستیان هێناوه و ده‌نگى چه‌ند ساڵى رابردوویان نه‌هێنایه‌وه، بۆیه ئه‌و به‌ركه‌وته‌ی هه‌ڵبژاردنی جارانیان نامێنێ. خاڵێكى تر ئه‌وه‌یه كه ئیراده‌یه‌كیش هه‌یه له‌ناو ده‌سه‌ڵات كه ئه‌و قودره‌ته‌ى جارانیان پێ ڕه‌وا نه‌بینن له‌ناو حكوومه‌ت، ئه‌ویتر له‌به‌رئه‌وه‌ى له‌ڕووى سیاسییه‌وه ئیحراج بوونه له نێوان ئۆپۆزسیۆنبوون و به‌شداریكردن له ده‌سه‌ڵات و حكوومه‌ت، كامیان به باشتر بزانن و هه‌ڵبژێرن.
ئه‌مه فه‌زایه‌كى تره سه‌ری هه‌ڵداوه له دواى یه‌كه‌مین كابینه‌ى هه‌رێمى كوردستانه‌وه، به‌ڵام ئه‌م فه‌زایه هیچ له سیناریۆى كابینه‌كانى رابردوو ناگۆڕێت كه یه‌كێتى و پارتى حكوومه‌تیان پێكده‌هێنا و ئه‌وانی تر به‌ناوى بنكه‌فراوانه‌وه له په‌راوێزدا به‌شدارییان ده‌كرد، چونكه هێشتا دنیابینى سیاسیى حزبى كوردى له‌و ستایله‌ى جاران تێنه‌په‌ڕی نه‌كردووه، هه‌روه‌ها هێشتا هه‌ر ئه‌و دوو هێزه جڵه‌وى به‌ڕێوه‌بردنى حكوومه‌تیان به‌ده‌سته‌وه‌یه، چونكه ئه‌وان ئه‌زموونیان هه‌یه له كابینه دروستكردن.