10 مانگه له عێراق هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه چووه، به‌ڵام ململانێی توندی لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر پۆسته سیادییه‌كان و خزاندنی دادگای فیدراڵی بۆ ناو ململانێ سیاسییه‌كان كه به چه‌ند بڕیارێك بووه هۆی ئه‌وه‌ی هیچ له هاوپه‌یمانییه‌كان نه‌توانن حكوومه‌ت پێكبهێنن، دۆخی عێراق له پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێ و وه‌رگرتنی متمانه له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی گه‌له‌وه، ملی كێشا بۆ شۆڕشی شه‌قامی سه‌درییه‌كان.
چه‌ند ڕۆژێكه لایه‌نگرانی سه‌در ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقیان كۆنترۆڵ كردووه و ڕێ ناده‌ن چوارچێوه‌ی هاوئاهه‌نگی هه‌نگاو له په‌رله‌مانه‌وه بنێت بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار و ڕاسپاردنی كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێ. هه‌مووان پاش كشانه‌وه‌ی فراكسیۆنی سه‌در له په‌رله‌مان و پێشكه‌شكردنی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه، وا وێنه‌یان ده‌كرد كه ده‌رگای پێكهێنانی حكوومه‌ت بۆ شیعه‌كانی نزیك ئێران، خراوه‌ته سه‌ر پشت.
موقته‌دا سه‌در پاش بێهیوابوونی له‌وه‌ی بتوانێت 222 ده‌نگی په‌رله‌مان كۆ بكاته‌وه، له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانی له پارتی دیموكراتی كوردستان و سوننه، 73 په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی كشانده‌وه، هه‌رزوو چوارچێوه‌ی هاوئاهه‌نگی ده‌ستیان كرد به پڕكردنه‌وه‌ی كورسییه‌كان به‌و كه‌سانه‌ی كه یه‌ده‌گ بوون بۆ په‌رله‌مانتاریی، به‌ڵام بێ ئاگا له‌وه‌ی بیری سه‌در و تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی له‌لایه‌كی تره و هۆڵی په‌رله‌مانیان بۆ ده‌كات به دۆزه‌خ.
سه‌در له دوا وتاریدا ده‌رگای شه‌ڕی كرده‌وه و گوتی، هه‌رگیز له‌گه‌ڵ خوێنڕشتن نیم، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌وان په‌نای بۆ ببه‌ن، ئه‌وه چاكسازی قوربانی ده‌وێت و من ئاماده‌م شه‌هید ببم، عێراقییه‌كان بۆ كۆتاهێنان به گه‌نده‌ڵی سوود له بوونم ببینن. هاوكات ده‌رگای ته‌واوه‌تی گفتوگۆی به ڕووی مالیكی‌دا داخست كه ململانێكاری سه‌ره‌كی سه‌دره، تا ئاستی شه‌ڕ. بۆیه له یه‌كه‌م رۆژی خۆپێشاندانی لایه‌نگرانی سه‌در و ڕۆیشتنیان بۆ ناوچه‌ی سه‌وز، خێرا وێنه‌ی خۆی به چه‌كه‌وه له‌گه‌ڵ پاسه‌وانه‌كانی بڵاو كرده‌وه، ئه‌وه‌ش په‌یامی شه‌ڕی هه‌ڵگرتبوو، سه‌دریش شه‌وی رابردوو وه‌ڵامی دایه‌وه و ئاماده‌یی بۆ جه‌نگ راگه‌یاند.
موقته‌دا سه‌در به لایه‌نگرانی گوت به‌رده‌وام بن له مانگرتن و به شۆڕشی ناو برد، متمانه‌یشی به شوێنكه‌وتووانی هه‌یه كه پشوودرێژن و گوێ ناده‌نه گه‌رمای په‌تینی تیشكی خۆری به‌غدا و گه‌رمیی ململانێكان، بۆ ئه‌وان په‌یامه‌كان هه‌ر له تویته‌ره‌وه بوو ئاوا به حه‌ماس بوون، جا ئه‌مجاره سه‌یده‌كه‌یان خۆی وتاری داوه، به هیچ دانامركێنه‌وه.
هه‌ر خۆی بێ متمانه‌یی سه‌در به‌رانبه‌ر ڕكابه‌ره‌كانی، له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه كه هێزی چه‌كدار و جه‌ماوه‌رێكی گوێڕایه‌ڵی هه‌یه، بۆیه ئه‌مجاره كۆڵ نادات تا نه‌خشه‌ی داهاتووی حكوومه‌ت خۆی ده‌یكێشێت. به مانایه‌كی تر، عێراق چووه‌ته تونێلێكی داخراو و یان له بۆشاییدا ده‌مێنێته‌وه، یان ده‌بێت به‌ره‌یه‌كی ململانێكه بكه‌وێ، بۆ ئه‌وه گرنگه كوردستان به وردی چاودێری رووداوه‌كان بكات و خۆی بۆ هیچ لایه‌ك یه‌كلا نه‌كاته‌وه تا كۆتایی به ململانێی خۆیان دێنن، ئه‌وكاتیش وه‌ك دۆزێكی گرنگ و مێژوویی بچێته ناو دانوستان و ئه‌و مافانه‌یش مسۆگه‌ر بكاته‌وه كه له 10 ساڵی رابردوودا لێمان زه‌وت كراوه و عێراق له خاڵی به‌هێزه‌وه كاری له‌سه‌ر لاوازكردنی كورد ده‌كرد، چونكه ئه‌و كارته‌ی ئێسته كاریگه‌ره بۆ كورد كه عێراق لاوازه و سه‌روبه‌ری تێكچووه، نابێت به ئاسانی له ده‌ستی بده‌ین.