په‌یڕه‌و ئه‌نوه‌ر
یه‌كه‌م
ئاكه‌په و مه‌هه‌په، پێكه‌وه‌بوونێكی ناچاری
پارتی داد و گه‌شه‌پێدان و پارتی نه‌ژادپه‌رستی توركی وه‌ك دوو هێزی سیاسی له توركیادا، بڕیاریان داوه به‌یه‌ك لیست له باكوری كوردستاندا به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه شاره‌وانییه‌كانی كۆتایی مانگی ئازاری ئه‌مساڵدا بكه‌ن.
پێ ده‌چێت ئه‌م هه‌ڵبژاردنه بۆ هه‌موو هێزه سیاسییه‌كانی ئه‌م وڵاته سه‌ره‌تایه‌كی تازه و ئه‌زموونێكی تازه بێت، ئاكه‌په وه‌ك پارتی فه‌رمانڕه‌وا هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كان به قووڵایی ستراتیجی ئه‌زموون و كاری سیاسی خۆی داده‌نێت. ئه‌زموون لێره به‌مانای ئه‌وه‌ی هه‌ر هێزێكی سیاسی له توركیادا له ڕێی شاره‌وانییه‌كانه‌وه له ده‌رگه‌ی زۆرینه‌ی سیاسی و بوون به ئه‌كته‌ری ژماره یه‌كی ئه‌و وڵاته ده‌دات. به تایبه‌ت كه پێشتر هه‌م ئه‌ردۆغان و هه‌میش هاوڕێ و دۆسته‌كانی له‌ناو پارته‌كه‌یدا له‌ڕێی شاره‌وانی و شار و شێوازی داڕشتنه‌وه‌ی شاره‌وه خۆیان لكاند به كه‌ناڵه جیاوازه‌كانی ده‌سه‌ڵاته‌وه.
ئاكه‌په وه‌ك هێزێكی موحافیزكاری ئیسلامی، له زۆربه‌ی شاره‌كاندا سه‌رمایه ئاینی و مرۆییه‌كانی خۆی به‌كار دێنێت، سه‌رمایه‌ی ئاینی باشتر ده‌توانێ بتگه‌یه‌نێت به ده‌سه‌ڵات له توركیا، به‌تایبه‌ت له شارێكی وه‌ك كۆنیا و شاره كوردییه‌كانی وه‌ك غازی عه‌نتاب و چه‌ندانی تر. به‌ڵام ئه‌م لێكدانه‌وه‌یه بۆ پارتی نه‌ژادپه‌رستی توركی/ مه‌هه‌په شتێكی تره.
مه‌هه‌په ده‌یه‌وێ نوێنه‌رایه‌تی فۆڕمێكی پاسیڤی گه‌ڕانه‌وه بۆ فاشیزم و كاركردن له‌سه‌ر هێڵه ناشیرینه‌كانی ناسیۆنالیزمی نه‌ژادی بكات. وه‌ك پارت و هێزێكی سیاسی و وه‌ك ئایدۆلۆجیا زیاتر له رووبه‌ره سێكیۆلارهكانی ناو توركیادا ده‌بینرێت و ئاماده‌یه. مه‌هه‌په له ئیزمیر و ئه‌نكه‌ره و ئیسته‌نبوڵ و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی تر قوڕسایی هه‌یه و پارێزگاری له ده‌نگه‌كانی ده‌كات، به‌ڵام له باكوری كوردستاندا ناتوانێ بژی و بمێنێته‌وه. وادیاره ئه‌م هێزه ئایدۆلۆجیاكه‌ی دیوارێكی بێ ئه‌ندازه‌ی بۆ دروست كردووه و ناتوانێ وا به‌ئاسانی پێوه‌ندی سیاسی له‌گه‌ڵ ئیتنیك و گرووپێكی تر له ده‌ره‌وه‌ی توركبوون دروست بكات. پێ ده‌چێت پارتی داد و گه‌شه‌پێدان له‌ڕێی میراته ئاینی و سیمبۆله ئاینییه‌كانی خۆیه‌وه بیه‌وێت پێوه‌ندیی و كه‌ناڵی سیاسی بۆ مه‌هه‌په له باكوری كوردستان دروست بكات و خۆشی له بچووكبوونه‌وه ده‌رباز بكات.
دووه‌م
هه‌ڵبژاردن و شار
بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر چه‌مكی شاره‌وانی، سه‌ره‌تا ده‌بێت بگه‌ڕێینه‌وه بۆ چه‌مكی شار. شار چییه؟ شار كێیه؟
دیاره له یۆنانی كۆندا شار وه‌ك ده‌وڵه‌ت City-State ده‌ركه‌وتووه. ده‌وڵه‌ت شار یه‌كێك له كرده‌كانی ناوی پرسی هه‌ڵبژاردن بووه. هه‌ڵبژاردن به‌مانای ئه‌وه‌ی شار ده‌بێته ناسنامه، پێوه‌ندی، جووڵه، ئاگایی، هێز و ته‌ناهی بۆ به‌رهه‌م بهێنرێت، شار ده‌بێت گرووپه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه‌ی ناوی بۆ فه‌رمان و بهرفهرمانهكان دیزاین بكرێن.
ئه‌سینا و ئیسپارتا له‌وكاتدا وه‌ك شار، وه‌ك یه‌كه ده‌ركه‌وتوون، به‌ڵام دوو میتۆدی جیاواز ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و دوو رووبه‌ره‌ی وه‌ك شار داڕشتووه‌ته‌وه. ده‌كرێت بۆ تێگه‌یشتن له ده‌وڵه‌ت شار و شێوازی كاركردن و جووڵه‌كانی بگه‌ڕێینه‌وه بۆ كتێبی "مێژووی جه‌نگه‌كانی پیلۆپۆنیزیای سیوسایدید". ده‌كرێ بڵێین شار كاراكته‌ره، له‌رێی ناسنامه و جیۆپۆڵه‌تیك و جیۆگرافیاكهیهوه خۆی ده‌ناسێنێت، ماناكانی خۆی ده‌گۆڕێت!
هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانی له توركیا هه‌م پرۆسه‌یه‌كی ئاڵۆزه و هه‌میش پڕ سه‌ركێشی و چاره‌نووسسازه. لێره ئاڵۆز مه‌به‌ست لێی پێوه‌ندی نێوان مۆدێرنه و شاره، دیاره مۆدێرنه له توركیا زووتر له دایك بووه له‌چاو وڵاتانی تری ناوچه‌كه. ئیمپڕاتۆری عوسمانی له سه‌ره‌تاكانی سه‌ده‌ی نۆزده‌یه‌مدا ده‌یه‌وێ شار و رووبه‌ره‌كانی ناو جه‌سته‌ی له‌سه‌ر مۆدێلی مۆدێرنه‌ی ئه‌وروپی دابڕێژێته‌وه. هه‌نده‌سه‌ی شار له گواستنه‌وه، قوتابخانه، گرتووخانه، پرسی موڵكداری، دادگا، سوپا، بازاڕ و پرد و رووبه‌ره گشتییه‌كان تێكه‌ڵ به مۆدێرنه‌ی ئه‌وروپی بكات.
دیاره شار له ئه‌وروپا زیاتر له‌گه‌ڵ شۆڕشی پیشه‌سازی له پێوه‌ندیدا بووه، شار پڕ بووه له كارگه و كرێكار و به‌نده‌ر و یه‌كێتییه پیشه‌ییه‌كان، به‌ڵام بۆ توركیا شار له‌وكاتدا مانایه‌كی تری ده‌دا، دیاره ده‌وڵه‌تی عوسمانی زیاتر مه‌به‌ستی بوو له‌ڕێی شاره‌وه ته‌مه‌نی ئیمپڕاتۆر و سوڵتان و فه‌رمانڕه‌وا درێژ بكاته‌وه.
له دوای دروستبوونی ده‌وڵه‌تی توركیای هاوچه‌رخ "شار" له توركیا هه‌م ئه‌رك و هه‌میش ماناكانی گۆڕا، یه‌كێك له ئه‌ركه‌كان پرسی دابه‌شكردنی شار و شاره‌وانی و چۆنیه‌تیی به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌یه‌تی. له ژیانی مۆدێرنه‌دا هاووڵاتی له شاردا ئاماده‌یی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بژی، باشتر چێژ وه‌ربگرێت، زیاتر ده‌ستی بگات به سه‌رچاوه‌كانی ستاتیكا و مۆدێله‌كانی به‌خته‌وه‌ربوون. ئه‌مڕۆ له شاره گه‌وره‌كانی توركیادا به‌تایبه‌ت (ئیسته‌نبوڵ، ئه‌نكه‌ره و ئیزمیر) ئه‌م ناسنامه‌یه ده‌بینرێت. به‌تایبه‌ت له پرسی گواستنه‌وه و شه‌مه‌نده‌فه‌ر و سه‌رچاوه‌كانی خێرایی و رێگه‌وبان، ئه‌م خواسته‌ی خه‌ڵك له توركیا/ئیسته‌نبوڵ به‌گشتی پێوه‌ندی به‌وه‌وه هه‌یه كه زوو بگه‌ن به بازاڕ تا زوو داهات و به‌شه كرێی ڕۆژانه‌یان به‌ربكه‌وێت.
له ئه‌ده‌بیاتی سیاسیی توركیدا گوته‌یه‌ك هه‌یه ده‌ڵێت: "ئه‌وه‌ی له ئیسته‌نبوڵ هه‌ڵبژاردن بباته‌وه، له هه‌موو توركیا ده‌یباته‌وه."
ئه‌ردۆغان ده‌یه‌وێ له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا ئه‌وه به بیر ئیستهنبوڵییهكان بهێنێته‌وه كه پێشتر وه‌ك "والی" چی بۆ ئه‌و شاره كردووه، چۆن ئیسته‌نبوڵی كردووه به پانتاییه‌كی زیندوو، قسه‌كه‌ر، پڕ پاره و پڕ له سه‌رچاوه‌كانی ژیان.
ئه‌ردۆغان له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه ده‌یه‌وێ بڵێت مۆدێلی ئیسته‌نبوڵ وه‌ك شار و حوكمڕانی بۆ پارچه‌كانی تری ناو جه‌سته‌ی توركیا ده‌گوازمه‌وه. راستییه‌كه‌ی ئیسته‌نبوڵ جوان و سه‌رنجڕاكێشه. ئه‌ده‌بیات و رۆمانه‌كانی (ئۆرهان پاموك)یش نه‌بێت ئیسته‌نبوڵ هه‌ر جوان ده‌رده‌كه‌وێت، به‌ڵام مه‌رج نییه ئه‌و جوانی و ستاتیكایهی ئیسته‌نبوڵ بتوانرێت له شوێنی تر، پانتایی تر و جیۆگرافیاكانی تری توركیا به‌رهه‌م بهێنرێت.