یه‌كه‌م/ تره‌مپ گه‌ڕایه‌وه
دواجار و دوای هه‌ڵمه‌تێكی گه‌رموگوڕ و دیبه‌تێكی به‌هێزی نێوان هه‌ردوو به‌ربژێری كۆمارییه‌كان دۆناڵد تره‌مپ و دیموكراته‌كان كامالا هاریس، تره‌مپ گه‌ڕایه‌وه و بووه ٤٧ ه‌مین سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا. ئاڵوگۆڕی ئاشتییانه‌ی ده‌سه‌ڵات به‌شێكه له كولتووری سیاسیی ئه‌مه‌ریكی و به‌پێی یاسا و رێساكان، ٢٠ی كانوونی دووه‌می ساڵی ٢٠٢٥ دۆناڵد تره‌مپ وه‌ك سه‌رۆكێكی تازه هه‌ڵبژێراو ده‌چێته ناو كۆشكی سپی و ده‌سه‌ڵات وه‌رده‌گرێت و وه‌ك سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌ستبه‌كارده‌بێت.
گه‌ڕانه‌وه‌ی تره‌مپ بۆ ده‌سه‌ڵات و فه‌رمانڕه‌وایی وه‌ك ئه‌مه‌ریكا، هه‌ڵگری زۆر ئاماژه و سیما و رووداوی تازه‌یه، به‌تایبه‌ت تره‌مپ له دوو خولی یه‌ك له‌دوای یه‌ك نه‌بووه‌ته سه‌رۆك، به‌ڵكو دوو خولی پچڕ پچڕ واته هه‌شت ساڵه‌كه به‌سه‌ریه‌كه‌وه نابێت و ئه‌مه‌ش بۆ خۆی لێكدانه‌وه و مانای جیاوازی هه‌یه، كه ده‌كرێت له ساده‌ترین تێگه‌یشتندا به كۆمه‌ڵێك پرسی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی ببه‌ستینه‌وه. تره‌مپ به‌درێژایی هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه و پڕوپاگه‌نده‌كه‌ی كاری له‌سه‌ر كه‌رتی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی ده‌كرد، زیاتر هه‌وڵه‌كانی خۆی چڕ كردبووه‌وه له‌سه‌ر پرسه‌كانی وه‌ك خێزان و به‌رگریكردن له به‌هاكانی ناو خێزان و زیاتر وه‌ك هێزێكی كۆنزێرڤه‌تیڤ، گوتاره‌كانی خۆی چڕ كرده‌وه، به‌دیاریكراویش پرسی رزگاركردنی خێزان له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه و ره‌گه‌زگۆڕین و پرسی له‌باربردنی كۆرپه‌له و ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی و تاكه‌كه‌سی، كه هه‌موو ئه‌و پرسانه پێوه‌ندیی راسته‌وخۆی به كۆمه‌ڵگه و شێوازی كاركردنی سیستمی كۆمه‌ڵایه‌تی و كارلێكی نێوان گرووپه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه.
له‌لایه‌كی تره‌وه پرسه ئابووری و داراییه‌كانی وه‌ك باج و خه‌رجی و كار و بیرۆكراتیی و تێچووه‌كه‌ی له كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌مه‌ریكییدا، بابه‌تێكی تر بوو كه به‌چڕی تره‌مپ وه‌ك گوتار به‌رزی كرده‌وه و كاری زۆری له‌سه‌ر كرد، جگه له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه و پرسه‌كانی تایبه‌ت به كۆماری میلی چین و رووسیای فیدراڵ و رووداوه گه‌رمه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
دووه‌م/ گه‌ڕانه‌وه‌ی تره‌مپ و نینۆككردنی ئێران
سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، به‌شێكی گرنگی هه‌موو هه‌ڵمه‌ته‌كانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌مه‌ریكا پێكده‌هێنێت، هه‌م له سه‌رده‌می جه‌نگی سارد و هه‌میش له سه‌رده‌می تاكجه‌مسه‌ری و دوای رووخانی یه‌كێتیی سۆڤییه‌ت و سیستمی نوێی جیهانی. زۆر به دیاریكراویش له دوای ده‌ركه‌وتنی كۆماری ئیسلامیی ئێران وه‌ك هێزێكی هه‌رێمی.
سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له كۆمه‌ڵێك فاكته‌ر و ره‌گه‌ز و سیاسه‌تی جێگیر و ناجێگیر پێكدێت. پرسه جێگیر و ستراتیجییه‌كان له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، بۆ ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و گه‌ڕان به‌دوای سامانی سروشتی و به‌تایبه‌تیش نه‌وت و پاراستنی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل پێكدێت. لێره‌وه دژیه‌كی و پێكدادان له نێوان سیاسه‌ته‌كانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران دروست ده‌بێت، به‌پێی ئه‌وه‌ی كه ئێران خۆی به دوژمن و ركابه‌ری ئیسرائیل و ستاتۆ سیاسی و دیپلۆماسییه‌كه‌ی داده‌نێت، هه‌ردوو ئه‌كته‌ریش هه‌م ئێران و هه‌میش ئیسرائیل، به‌هۆی پێگه‌ی جیۆسیاسی و ستراتیجی و جیۆپۆله‌تیكی خۆیان، له ململانێ و ركابه‌ری به‌رده‌وامدان و له‌ناو سیستمی هه‌رێمی به‌رده‌وام به‌دوای هاوسه‌نگی هێزن له به‌رانبه‌ر یه‌كتردا. ته‌نانه‌ت به‌هۆی جه‌نگی غه‌زه‌وه كار گه‌یشته ئه‌وه‌ی به مووشه‌ك وه‌ڵامی یه‌كتر بده‌نه‌وه و ئیسرائیل چه‌ندان فه‌رمانده‌ی سه‌ربازی ئێرانییه‌كان بكوژێت.
ئه‌مه‌ریكا به‌هۆی پێوه‌ندی ستراتیجی و مێژوویی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل، به‌رده‌وام له‌ڕووی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی دژ به ئێران و هه‌ژموون و كاردانه‌وه‌كانیه‌تی. هه‌ژموون به‌و مانانه‌ی هه‌م تره‌مپ و هه‌میش سه‌ركرده‌كانی تر، كار له‌سه‌ر سیاسه‌تی نینۆككردن و وه‌ستان و به‌رگرتن به ئێران و سیاسه‌ت و جووڵه‌كانی ده‌كه‌ن له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا.
سێیه‌م/ تره‌مپ و عێراق
عێراق به‌هۆی بوونی میلیشیاكانی و بوون به به‌شێك له به‌ره‌ی مقاوه‌مه، هه‌میشه لای ئه‌مه‌ریكییه‌كان و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، له لیستی سزا و به‌ئامانجگرتن و رووبه‌ڕووبوونه‌وه و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌دایه. دیاره تره‌مپ وه‌ك نوێنه‌ری كۆمارییه‌كان له كاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا، زیاتر ئه‌و گوتاره‌ی نمایش ده‌كرد كه چیتر نابێت ده‌ستی ئێران له عێراق هه‌بێت، نابێت عێراق بكرێت به كه‌ناڵی گواستنه‌وه‌ی پاره و شوشتنه‌وه‌ی پاره بۆ وڵاتانی به‌ره‌ی مقاوه‌مه. له‌لایه‌كی تریشه‌وه تره‌مپ به‌هۆی كوشتنی قاسم سلێمانییه‌وه، له‌لایه‌ن دادگای عێراقی فه‌رمانی گرتنی هه‌یه، ئه‌مه‌ش له‌ڕووی سیمبولییه‌وه ئه‌وه ده‌رده‌خات كه عێراق وه‌ك یاریكه‌رێكی دژ به تره‌مپ و سیاسه‌ته‌كانی ده‌رده‌كه‌وێت، تره‌مپیش عێراق وه‌ك حه‌وشه‌ی پشته‌وه‌ی ئێران و سیاسه‌ته‌كانی ده‌بینێت و مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كات.
ئه‌گه‌رچی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق محه‌مه‌د شیاع سوودانی له سه‌ره‌تای هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی تره‌مپدا نامه‌ی پیرۆزبایی بۆ تره‌مپ ناردووه، به‌ڵام ڕاستییه‌كه‌ی و له بواری كرداریدا، ئه‌وه‌ی عێراق به‌ڕێوه ده‌بات و ئاراسته‌ی ده‌كات له ناوچه‌كه و سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تیدا،سه‌رۆك وه‌زیران خۆی نییه و كه‌سێكی تره له شوێنێكی تره، ئه‌مه‌ش هێنده‌ی تر ململانێی نێوان عێراق و ئه‌مه‌ریكا چڕتر ده‌كاته‌وه له‌م خوله تازه‌یه‌ی تره‌مپدا. دیاره به‌شێكی ئه‌م ململانێیه ئابووری و دارایی ده‌بێت و تره‌مپ ده‌یه‌وێت رێگریی له‌وه بكات، پاره و داهات و بودجه‌ی عێراق بچێته خزمه‌ت ئێرانه‌وه، ده‌كرێت یه‌كێك له سیناریۆكانی سیاسه‌تی تازه‌ی تره‌مپ، فشار و سازی زیاتر بێت بۆ سه‌ر چه‌ند بانكێكی عێراقی به ئامانج و مه‌به‌ستی پچڕاندنی پێوه‌ندی و تێكه‌ولێكه‌ی دارایی نێوان عێراق و ئێران، له‌لایه‌كی تریشه‌وه بێده‌نگكردنی میلیشیاكانه به‌تایبه‌ت له ئه‌گه‌ری هێرش بۆ سه‌ر ئیسرائیل و دروستكردنی هه‌ڕه‌شه له ناوچه‌كه‌دا.