په‌یڕه‌و ئه‌نوه‌ر
راستییه‌كه‌ی پرسی ریفراندۆم له دنیادا پێوه‌ندییه‌كی قووڵی به پرسی مانه‌وه و ناسنامه و خۆبهرههمهێنانهوهوه هه‌یه. ده‌كرێ ئێمه بپرسین ریفراندۆم چییه و مانا جیاواز و بونیاده سیاسی و فه‌لسه‌فه‌ییه‌كه‌ی چییه و له كوێوه ده‌ست پێ ده‌كات و له كوێ كۆتایی دێت؟ دیاره ئه‌م پرسیاره ده‌مانباته‌وه بۆ كۆمه‌ڵێك چه‌مك و تیۆر و لێكدانه‌وه‌ی ئاڵۆز و پرسیاری گه‌وره‌ی ناو فه‌لسه‌فه‌ی سیاسی.
ریفراندۆم ئه‌گه‌ر له‌رووی یاسایییه‌وه پرسكردن و وه‌رگرتنی بۆچوونی گه‌ل بێت بۆ بڕیاردان له پرسێكی دیاریكراو و چاره‌نووسساز، ئه‌وا تیۆره‌كانی كۆمه‌ڵناسی سیاسی و فه‌لسه‌فه‌ی سیاسی، پێداگری له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك چه‌مك و پرسی جیاواز و وێنه‌ی جیاواز ده‌كه‌ن له‌سه‌ر چه‌مكی ریفراندۆم و بڕیاری سیاسی و جیابوونه‌وه له ئه‌وانی تر.
ئێمه سه‌ره‌تا ده‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ چه‌مكی پێكه‌وه‌بوون و پێكه‌وه‌ژیان له‌گه‌ڵ ئه‌وانی تردا! دیاره یه‌كێك له ئارگیۆمێنته‌كانی ناو كایه و چوارچێوه‌كانی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی پرسی پێكه‌وه‌بوون و پێكه‌وه‌ژیانه. ئه‌م دنیابینییه به‌مانا دیمۆكراسییهكهی به‌رگری له‌وه ده‌كات كه چۆن ده‌وڵه‌ت ده‌بێت به كایه‌یه‌ك بۆ پێكه‌وه‌بوونی هه‌مووان له‌گه‌ڵ هه‌مووان، ده‌وڵه‌ت لێره‌دا وه‌ك ماشێنێك ده‌رده‌كه‌وێت بۆ پاراستنی هه‌موو ناسنامه‌كان و ئه‌وانی تر. ده‌وڵه‌ت لێره له ڕووی سۆسیۆلۆجییه‌وه هیچ ئه‌كته‌رێكی زاڵ و هیچ ئه‌كته‌رێكی بهزیویش به‌رهه‌م ناهێنێت، به‌ڵكو كرده‌كه وا به‌ڕێوه ده‌چێت كه رووبه‌رێكی فراوان بۆ پێكه‌وه‌بوون دروست بكات.
فراوان لێره به‌مانای ئه‌وه‌ی هیچ شوناسێك نهخنكێنراوه و ون نه‌كراوه، تا ئه‌كته‌ره‌كانی ناوی به‌دوایدا بگه‌ڕێن یا هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی بده‌ن. ئه‌م جووڵه سۆسیۆلۆجییه ناوكێكی عه‌قڵانی و دیمۆكراسی ده‌یجووڵێنێت و ده‌وڵه‌تیش وه‌ك چوارچێوه و ئامراز لێره به‌ها سیاسی و ئه‌خلاقی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به یه‌كسانی به‌سه‌ر هه‌موواندا دابه‌ش ده‌كاته‌وه و رۆڵ و جووڵه و ماف و بونیادی هه‌موو بكه‌ره‌كانیش دیاری ده‌كات.
چه‌مكی ڕاپرسی و جیابوونه‌وه له ئه‌وانی تر، له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و سه‌ره‌تا كۆمه‌ڵناسی و فه‌لسه‌فییه ده‌جووڵێت و كار ده‌كات. وه‌ها ده‌بینرێت كه راپرسی به‌رهه‌مێكی گه‌وره‌ی جیاوازییه‌كان و په‌راوێزخستن و وه‌ڕسبوون بێت، هه‌ر له وه‌ڕسبوونی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و مه‌عنه‌وی و نه‌ته‌وه‌یییه‌وه، تا ده‌گات به وه‌ڕسبوونی مێژوویی و سه‌ربازی و جیۆگرافی.
دیاره كورد وه‌ك بكه‌ر به‌رده‌وام له‌ناو ئه‌و بونیاده مێژوویییهدا ژیاوه كه رووبه‌ڕووی هه‌موو فۆرمه جیاوازه‌كانی ئه‌م وهڕسبوونه كراوه‌ته‌وه، به‌شێكی گه‌وره‌ی بیركردنه‌وه و جیابوونه‌وه له عێراق وه‌ك بونیاد و دامه‌زراوه له‌لایه‌ن كورده‌وه پێوه‌ندی به چه‌مكی "ته‌نیاكه‌وتن"ـه‌وه هه‌یه. ئه‌م چه‌مكه به قووڵی به‌ستراوه‌ته‌وه به‌وه‌ی چۆن له‌گه‌ڵ به‌رانبه‌ره جیاوازهكهت و ئه‌وانی تر ده‌ژیت و چۆن به‌یه‌كه‌وه سیستمی به‌هاكان به‌رهه‌م دێننه‌وه.
عێراق به‌درێژایی ته‌مه‌نی 100 ساڵی رابردووی نه‌یتوانیوه هێڵه‌كانی چه‌مكی ته‌نیاكه‌وتن جێ بهێڵێت و پێوه‌ندی به چه‌مكی پێكه‌وه‌بوون و ناسنامه‌ی هاوبه‌ش و یاده‌وه‌ری و خه‌یاڵی هاوبه‌شه‌وه بكات، پرسی تهنیاكهوتنی كورد و ته‌نیاخستنی كورد له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی عێراقه‌وه له كرده‌ی ئه‌نفال و كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌دا ده‌گاته ترۆپك و كورد له‌و چركه‌ساته‌دا به‌ته‌واوی له دنیادا ته‌نیا ده‌كه‌وێت، عێراق ده‌یه‌وێ له‌و چركه‌ساته‌دا هه‌موو ناسنامه و به‌هاكانی لێ بسێنێته‌وه و به‌ته‌واوی بیكات به ئه‌كته‌رێكی ئه‌بستڕاكت و رووت.
ریفراندۆم و به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی شوناس
ئه‌وكاته‌ی باشووری كوردستان راپرسی ئه‌نجام ده‌دات، چركه‌ساتێكه بۆ به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی شوناس و بازدان به‌سه‌ر فۆرمه جیاوازه‌كانی ته‌نیاكه‌وتن. ریفراندۆم چركه‌ساتێكی مێژوویی بوو له دنیای كوردیدا. مێژوویی به‌و مانایه‌ی باشووری كوردستان له‌ناو بونیادی ده‌وڵه‌ت و نه‌ته‌وه‌ی عێراقدا ده‌ست بۆ راپرسی ده‌بات بۆ جیابوونه‌وه و دووركه‌وتنه‌وه له‌و شوناسه باڵا و زاڵه عه‌ره‌بییه‌ی كه ده‌یه‌وێ جه‌سته‌ی كورد بلكێنێت به جه‌سته‌ی دنیای عه‌ره‌بی و هه‌موو ماناكانی كوردبوون و هه‌موو فۆرمه جیاوازه‌كانی لێ بسێنێته‌وه.
ریفراندۆم هێڵێكی جیاكه‌ره‌وه‌ی گه‌وره‌یه له نێوان دوو دنیای جیاواز و دوو بكه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی ته‌واو له یه‌كتر دوور و له‌یه‌ك نه‌چوو، كه هه‌ریه‌كه‌یان دوو ستراكچه‌ر و دوو هێزی جیاوازی نه‌ته‌وه‌یی ده‌یانجووڵێنێت و ئاراسته‌یان ده‌كات. ریفراندۆم یه‌كێكه له‌و رێ سیاسییانه‌ی له دنیادا بۆ ده‌ستكاریكردنی سنووره‌كانی پێوه‌ندیكردن و ئاماده‌بوون و مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی تردا به‌كار ده‌هێنرێت! راپرسی له مێژووی ئێمه و دنیای ئێمه‌دا گوزارشتێكی تازه و سه‌ره‌تایه‌كی تازه‌یه بۆ پێوه‌ندیكردن به دنیا و هێزه‌كانی تر، گۆڕینی سه‌ره‌تاكانی چه‌مكی جه‌نگاوه‌ره بۆ پرسی گه‌ڕانه‌وه بۆ گه‌ل و بڕیاری ده‌سته‌جه‌معی.
پێشتر كورد وا ده‌ناسرا كه جه‌نگاوه‌ری ئازا و شه‌ڕكه‌ری قاره‌مانن، ئه‌م جۆره وێناكردنه بۆ كورد وێناكردنێكه له‌ناو ئه‌ده‌بیاتی كۆڵۆنیالیزمه‌وه به‌رهه‌م هاتووه. دیاره كورد كه جه‌نگاوه و رووبه‌ڕووی ئه‌وانی تر بووه‌ته‌وه بۆ پرسی به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی شوناس و ئاماده‌بوونی وه‌ك هێزێكی نه‌به‌زیو بووه.
راپرسییه‌كه‌ی باشووری كوردستان ئه‌و مۆدێله‌ی به‌رگریكردن له شوناس له به‌ریه‌ككه‌وتنه‌وه ده‌گۆڕێت بۆ كرده‌ی به‌رگریكردن له شوناس له‌ڕێی ده‌نگدان و جیابوونه‌وه‌وه.
ئێمه له ڕووی مێژوویییه‌وه له عێراق، له‌ناو گرێبه‌ستێكی كۆمه‌ڵایه‌تی Social Contract دا ده‌ژین كه پڕه له هێزی زاڵ و بكه‌ری زاڵ به‌سه‌ر ئه‌وانی تردا، هه‌م له سه‌ره‌تاكانی دروستبوونی ده‌وڵه‌تی عێراق و سه‌رده‌می پاشایه‌تی و فه‌رمانڕه‌وایی سوننه‌كان، هه‌میش له سه‌رده‌می كۆماری و به‌عس و رووخانی به‌عس و سه‌رده‌می فه‌رمانڕه‌وایی شیعه‌كان، كورد له‌ناو ئه‌و گرێبه‌سته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌دا وه‌ك ئه‌كته‌ری پله ده و ئه‌كته‌ری به‌زیو به‌رهه‌م هێنراوه.
ئه‌و گرێبه‌سته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ی له عێراق ئاماده‌یی هه‌یه، به‌رده‌وام یه‌كێك له ئه‌ركه سه‌ره‌كییه‌كانی كوشتنی هێزه ناوه‌كییه‌كه‌ی كورد و كوردبوون بووه. ریفراندۆم هه‌وڵێك بوو بۆ ده‌رچوون له‌و كوشتنه سیاسیی و مه‌رگه سیاسییه‌ی كه به‌ره‌ڕووی كورد ده‌كرێته‌وه.